کەریمی ئەلەکە

لە Kurd collect
پێداچوونەوی ‏٠٨:٢١، ٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ لە لایەن Manu (لێدوان | بەشدارییەکان) (پەڕەی دروست کرد بە «ناوی عەبدول کەریم کوڕی ئەلیاسە، لەبەر رێز و خۆشەویستی ناوی باوکیان گۆڕیوە بە (ئەلە...»ەوە)
Jump to navigation Jump to search

ناوی عەبدول کەریم کوڕی ئەلیاسە، لەبەر رێز و خۆشەویستی ناوی باوکیان گۆڕیوە بە (ئەلەکە) و بەم جۆرە بۆتە کەریمی عەلەکە، پیاوێکی دڵ و دەروونپاک و لەخواترس بووە، لەسەر ئایینی باوو باپیرانی کە مەسیحی بووە رۆیشتووە، سەرەتای ژیانی بەبازرگانی دەستپێکردووە و وەک بازرگانێکی ناودار و ناسراو لەناوچەکانی کوردستانی عێراق و ئێران کاری کردووە، لەحکومەتەکەی شێخی نەمردا وەزارەتی دارایی پێسپاردووە، پیاوێکی زۆر زیرەک و تێگەیشتوو بووە، هەر کە هەستی کردووە جەنگی یەکەمی جیهانی روودەدا، دەغڵودانێکی زۆری عەمبارکردووە و لەرۆژانی گرانیی و نەبوونیدا بەپارەیەکی کەم بە هەژارانی فرۆشتۆتەوه.

ئەم مرۆڤە چاکەخوازە هەموو ئێوارەیەک بەمەنجەڵی گەورە چێشتی لێناوە و بەسەر هەژاراندا دابەشیکردووە، کاتێ ئینگلیزەکان ماڵی شێخ-یان تاڵانکرد ناوبراو دەستی یارمەتی بۆ ماڵە شێخەکان درێژ کردوو یارمەتی زۆری دان.

لە بۆمبارانکردنی شاری سلێمانی تاکە ماڵێ کە شاری چۆڵ نەکرد ماڵی حاجی ئیبراهیم ئاغاو ماڵی کەریمی عەلەکە بوو. جگە لەکلدانی، زمانی کوردی و فارسی و عەرەبی زۆر باش زانیوه.

دوا ساڵەکانی ژیانی لە بەغدا بردۆتە سەر و لەساڵی 1948 گیانی سپاردووە و لەگۆڕستانی (کاسۆلیک) لەبەغدا نێژراوە.