ناهیدە ڕەفیق حیلمی
پێداچوونەوی ٠٦:٥٣، ١٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ لە لایەن Manu (لێدوان | بەشدارییەکان) (پەڕەی دروست کرد بە «وێنۆک لە ساڵی 1928 لە شاری کەرکوک لە دایک بووە. ناهیدە رەفیق حیلمی جگەل...»ەوە)
لە ساڵی 1928 لە شاری کەرکوک لە دایک بووە.
ناهیدە رەفیق حیلمی جگەلەوەی نووسەر و لێکۆڵەرێکی بەتوانابوو، کچی سەرۆکی حیزبی هیوا مامۆستا رەفیق حیلمی بوو.
ناهیدە یەکێک بووە لەو ژنە دەگمەنانەی کورد کە لە ساڵانی پەنجاکانی سەدەی رابردوو بە مەبەستی خوێندن سەردانی ئەمریکا و زۆرێک لە وڵاتانی دنیا دەکات و چەندین زمانی زیندووی جیهانی زانیوە.
ناهیدە ڕەفیق حیلمی، خاوەنی بڕوانامەی ماستەر بوو لە زانستی سیاسیی پەیوەندییە نێدوەڵەتییەکان، کە لە ئەمریکا بەدەستیهێنابوو، بێجگە لە کوردیی، زمانەکانی ئینگلیزی، عەرەبیی بە باشیی زانیوە و چەندنین کتێبی لە بوارەکانی سیاسەت، مێژوو و گژوگیادا نووسیوە.
نووسەر و لێکۆڵەر ناهیدە رەفیق حیلمی دوای ململانێیەکی زۆر لەگەڵ نەخۆشییەکی کوشندە، لە (19-06-2019)لەتەمەنی 91 ساڵیدا لە شاری سلێمانی کۆچی دواییکرد.