عەلی کەمال

لە Kurd collect
پێداچوونەوی ‏٠٨:٤٩، ٢٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ لە لایەن Manu (لێدوان | بەشدارییەکان) (پەڕەی دروست کرد بە «وێنۆک عەلی کەمال کە پێشتر بەڕێوەبەری پۆلیسی بەغدادبووە، بەچەندین شێ...»ەوە)
(جیاوازی) →پیاچوونەوەی کۆنتر | پێداچوونەوەی ئێستا (جیاوازی) | پێداچوونەوەی نوێتر← (جیاوازی)
Jump to navigation Jump to search

عەلی کەمال کە پێشتر بەڕێوەبەری پۆلیسی بەغدادبووە، بەچەندین شێوە خزمەتی شاری سلێمانی کردووه.

128792.jpg

علی کەمال ئەو کەسایەتییەی کاتێک بۆ چەند شوێنێکی شاری سلێمانی دەڕۆیت، بەدڵنیاییەوە گوێت لەناوی دەبێت ئەگەر بەناوی گەڕەکێکەوە بووبێت یان نەخۆشخانە یاخود مزگەوت یان هەر کارێکی خێرخوازی دیکە.

عەلی کەمال لەساڵانی هەفتا و هەشتاکانی سەدەی رابردوو، یەکێک لە مزگەوتە دیاریەکانی شاری سلێمانی لەسەر ئەرکی خۆی دروست دەکات کە تائێستاش بەمزگەوتی عەلی کەمال لە گەڕەکی تووی مەلیک ناسراوە و لەسەر روبەڕی 2700 مەتر دووجا دروستکراوە.

یەکێکی تر لەو کارە خێرخوازییانەی عەلی کەمال بۆ شاری سلێمانی ئەنجامیداوە، دروستکردنی نەخۆشخانەیەک بوو لەشاری سلێمانی کەتا ئێستاش لەلایەن هاوڵاتیانی شاری سلێمانی بە نەخۆشخانەی عەلی کەمال ناسراوە.

هەروەک عەلی کەمال بەشێوەی راستەوخۆ هاوکاری چەندین خێزانی هەژارو کرێچی ئەم شارەکردووە و تائێستا 45 خانووی نیشتەجێبوونی لەسەر ئەرکی خۆی دروستکردووە و پێشکەشی کردووە بە چەندین خێزانی هەژار و کەم دەرامەتی شاری سلێمانی، هەروەک چەندین پارچە زەوی بە هاوڵاتیان بە بێ نرخ یان بە نرخێکی کەم بە هاوڵاتیانی هەژار بەخشیوە و ئەوەش وایکردووە لەرووی کاری خێرخوازی و خزمەتکردن بەشاری سلێمانی و دانیشتوانەکەی، عەلی کەمال بۆتە کەسێکی ناسراو و بەناوبانگی شاری سلێمانی.

تائێستاش لە لەگەڕەکی سەرشەقامی شاری سلێمانی چەندین خانوو هەن دروستکراون و ئێستا موڵکی ئەو هاوڵاتیانەن کەتیایاندا نیشتەجێبوون و بە خانووەکانی عەلی کەمال ناسراون

وتاربێژی مزگەوتی عەلی کەمال: عەلی کەمال پیاوێکی لەسەرخۆو بەناوبانگ بوو

ئیمام و وتاربێژی مزگەوتی علی کەمال محمد سعید عزیز لەسەر کەسایەتی عەلی کەمال بۆ ئاراستە ووتی: من چەند جارێک علی کەمالم بینیوه و پیاوێکی زۆر لەسەرخۆو کەسایەتیەکی گەورە بوو. وتیشی ئەم مزگەوتەوی دروست کردوه و و هەروەها چەندین کاری خێرخوازی دیکەی وەک دروستکردنی نەخۆشخانەی علی کەمال و 45 خانوو بۆ هاوڵاتیانی هەژار و کەم دەرامەت دروستکردووە و هەروەها خاوەنی چەندین پرۆژەی دیکەیە لە شارەکانی تری عێراق بەڵام من خۆم نەچوم.

هەروەها وتی علی کەمال لە ساڵی 1989 کاتێک هاتۆتە ئەم مزگەوتەوە و دوای ئەوەی مزگەوتەکە لەسەر ئەرکی خۆی دروستکردبوو، کوالیتی دروستکردنی مزگەوتەکەی بینیوە کە لەئاستێکی باشدا نەبووە، زۆر گلەیی لەوەکیلەکانی هەبوە کەبەدلی خۆی کارەکانیان بۆ جێبەجێنەکردوە.

علی کەمال خاوەنی 45 یەکەی نیشتە جێبونە کە ئێستاکە خەڵکی تێدا دەژین و بەنرخێکی گونجاو لە سالانی 2000 دا لەلایەن بنەمالەکەیەوە فرۆشراوە تەوە بەهاولاتیان.

علی کەمال لە بنەمالەیەکی کورد پەروەر لە سلێمانی لە سالی 1900 لە دایک بووە و ماوەی چەند سالێک بەرێوەری پۆلیسی بەغدا بووە.

دواتر خۆی بەکاری بازرگانییەوە سەرقاڵکردووە و دواتریش ڕودەکاتە وڵاتی بەریتانیاو لە شاری لەندەن نیشتەجیدەبێت، علی کەمال ژیانی هاوسەری پێکهێناوه و خاوەنی کوڕێک بووە بەناوی سەباح.

لە رۆژی 01-08-1998 لە لەندەن کۆچی دواییکرد و لەڕێو ڕسمێکی شایستەدا تەرمەکەی هێنرایەوە بۆ شاری سلێمانی و لەسەر داواری خۆی لە مزگەوتی علی کەمال بەخاک سپێردراوە..

سەرچاوە: ئاراستە:مەزهەر کەریم