داڕێژە:Chawram

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search

فەیسبوک ماڵێک بۆ سایکۆپاتەکان- بەشی 1

48398606 n.jpg

نووسینی: ئارام سەعید

بەشی یەکەم

کۆمەڵەی نیشتمانی چەکفرۆشان لەیەکێک لە دروشمەکانیان دەڵێن " چەک خەڵک ناکوژێت، ئەوە مرۆڤە مرۆڤ دەکوژێت" هەرچەندە ئەم وتەیە بێمانایە و بۆ پاساوی ئەوەیە بەردەوامی بدەن بەچەک فرۆشتن بەڵام لۆژیکێکیان دۆزیوەتەوە کە مایەی سەرنجە، فەیسبوک ئەمڕۆ بۆتە ئاوێنەیەک کە لەڕێگەیەوە کۆمەڵگە دەبینین، بەڵام هەندێک لەوانەی دەیبینین تەواو نیگەرانمان دەکات ترسی ئەوەمان لا دروست دەکات بوبێتە چەکێک بەدەست هەندێک سایکۆپاتەوە.

بەگوێرەی ئامارەکان کینت ئەی کیل لە کتێبیکیدا لەسەر سایکۆپات دەڵیت "لەراستیدا هەر ٤٧ چرکەیەک لەجیهاندا کەسیکی نەخۆشی دەرونیی لەدایک دەبیت" ئامارێکی مەترسیدارە، بەگویرەی ئەو ریژەیە بیت لەسەدا ١ ی دانیشتوان ئەو سیفەتانەی نەخۆشی دەرونیان هەیە، ئەگەر تا ئێستا کەسی وات نەناسیوە، جاریکی تر بیر بکەرەوە...

راستە زۆربەی ئەوانەی تاوانباری گەورەن و لە زیندانەکاندان سایکۆپاتن بەڵام مەرج نیە هەرکەس سایکۆپات بێت ئیتر وەک تاوانبار سەیر بکریت... سایکۆپات ئەوکەسەیە کە پەشیمانیی نیە، سۆزداری تیا نیە، نەرجسیەتی بەرزە، حەزبە درۆ دەکات، هەستبەوە دەکات قوربانیە، لۆمەی هەموو کەس دەکات لەسەر شتەکان، لەراستیدا ئەم سیفەتانە لە زۆر کەسدا هەن.


درێژەی بابەت