فەراتاش

لە Kurd collect
پێداچوونەوی ‏٢٣:١٩، ٢٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ لە لایەن Manu (لێدوان | بەشدارییەکان) (پەڕەی دروست کرد بە «وێنۆک فەراتاش یان فەرادتاش (بە فارسی: فرهاد تراش) ئاسەوارێکی کەڤنارە کە دەکەوێتە باکووری بەردەنووسی بەناوبانگی هەخامەنشی لە کێوی بێستوون. فەراتاش داتاشراوێکە کە بەرزییەکەی نزیکەی 36 مەترە و پانییەکەی نزیکەی 200 مەترە و ل...»ەوە)
Jump to navigation Jump to search

فەراتاش یان فەرادتاش (بە فارسی: فرهاد تراش) ئاسەوارێکی کەڤنارە کە دەکەوێتە باکووری بەردەنووسی بەناوبانگی هەخامەنشی لە کێوی بێستوون.

FarhadTarash mountain 2015-04.jpg

فەراتاش داتاشراوێکە کە بەرزییەکەی نزیکەی 36 مەترە و پانییەکەی نزیکەی 200 مەترە و لەوانەیە لە کاتی ساسانییەکاندا داتاشرابێت.

هێشتا بە تەواوی هۆکار و مەبەست لە داتاشینی دیار نییە.

هەندێک پێیان وایە کە لە فەراتاشەوە بەرد داتاشراوە بۆ بینا لە شوێنێکی تردا.

فەراتاش لە شانامەی فیردەوسیدا

لە کتێبی شانامەی فیردەوسیدا چیرۆکی کەسێک بە ناوی فەرهاد هاتووە کە عاشقی ژنی دەبێت کە ناوی شیرینە، بەڵام خەسرەوپەرویزی پاشا بە مەرجێک دەهێڵێت کە فەرهاد و شیرین زەماوەند بکەن کە فەرهاد، ئەوەندە کێوی بێستوون بتاشێت کە بگات بە ئاو.

پاش چەند ساڵ و کەندنی نیوەی کێوەکە، ئاو دەردەکەوێت؛ بەڵام خەسرەو هەواڵ دەدات کە شیرین مردووە.

فەرهاد لە داخ و خەفەتدا تەورەکەی هەڵ دەخاتەوە و دەی دات بەسریدا و خۆی دەکوژێت. [١]

  1. سەرچاوە: ویکپێدیا