کوردستان مێژوویەکە لە کەشتیەکانی بەریتانیا
پێداچوونەوی ٢١:١٠، ٢٣ی ئازاری ٢٠٢١ لە لایەن Manu (لێدوان | بەشدارییەکان)
ئامادەکردن و نووسینی: جوان عومەر ئەحمەد
چیرۆکی ناوی کوردستان لەسەر یەکێک لە کەشتیە بارهەڵگرە ناودارەکانی ووڵاتی بەریتانیا.
زۆر جار لێرە و لەوێ وێنەی کەشتییەکم دەبینی بەگەورەیی نوسراو بوو کوردستان (kurdistan) هەندێک جاریش لەتۆرە کۆمەڵایاتیەکاندا و بەتایبەت فەیسبووک وێنەکە بڵاو دەکرایەوە و مشتومڕی زۆری دروست
دەکرد کۆمەلێک زانیاری هەڵەی لەبارەوە دەنووسرا هەندیک جاریش خاوەن پۆستەکانم دەبینی دەیانووسی کورد لەسەردەمی خۆیدا خاوەنی کەشتی بووە، ئەوەی نەدەزانرا کورد لە کوێدا و لەچ دەریایەک خاوەنی
کەشتی بووە، خوێنەری هێژا ئەمەوێت سەرنجتان بۆ مێژووی ئەم کەشتیە بەم چەند دێرە راکیشم و چەند زانیارییەک بەپێی توانای خۆم لەسەر مێژووی ئەم کەشتەیە بنووسم.