فیدان دۆغان

لە Kurd collect
پێداچوونەوی ‏٠٩:٠٤، ٣ی شوباتی ٢٠٢٢ لە لایەن Manu (لێدوان | بەشدارییەکان) (پەڕەی دروست کرد بە «وێنۆک فیدان دۆغان (لەدایکبووی ١٧ی کانوونی دووەمی ١٩٨٢ لەناوچەی ئەلبستانی مەرعەش – ١٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٣ لە پاریس) ژنە چالاکوانی کورد و ئەندامی پارتی کرێکارانی کوردستان بوو. دۆغان لەگەڵ بنەماڵەکەی دەچن بۆ ئەورووپا و لە وڵاتی فە...»ەوە)
Jump to navigation Jump to search

فیدان دۆغان (لەدایکبووی ١٧ی کانوونی دووەمی ١٩٨٢ لەناوچەی ئەلبستانی مەرعەش – ١٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٣ لە پاریس) ژنە چالاکوانی کورد و ئەندامی پارتی کرێکارانی کوردستان بوو.

-resize-750.jpg

دۆغان لەگەڵ بنەماڵەکەی دەچن بۆ ئەورووپا و لە وڵاتی فەڕەنسا نیشتەجێ دەبن.

لە شاری ستراسبورگ تا ئاستی ناوەندی دەخوێنێت، دوایی پەیوەندی بە دامودەزگای تەڤگەری ئازادی دەکات و دوایش ماوەیەکی کاتی دەچێتە چیاکانی باشووری کوردستان.

فیدان دۆغان لەگەڵ سەکینە جانسز و لەیلا سۆیلەمەز لە ١٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٣ لە پاریس، پایتەخی فەڕەنسا تیرۆر کرا و لە ھەمان ساڵڕۆژی لەدایکبوونیدا لە ئامەد لە باکووری کوردستان نێژرا.