زانکۆ بورهان

لە Kurd collect
پێداچوونەوی ‏٢٣:٠٩، ٩ی شوباتی ٢٠٢٢ لە لایەن Manu (لێدوان | بەشدارییەکان) (پەڕەی دروست کرد بە «وێنۆک زانکۆ بورهان ساڵح، ناسراو بە زانکۆ بورهان، لە 2ی 4ی ساڵی 1996 لەقەزای شارەزوور_ هەڵەبجەی تازە لەگەڕەکی مامۆستایان لەدایک بووە. لەخێزانێکی سادە و هەژار پەروەردەبووە و تاقانەبووە. لەبنەڕەتدا باوباپیرانی زانکۆ بورهان کەرکوکیین و د...»ەوە)
(جیاوازی) →پیاچوونەوەی کۆنتر | پێداچوونەوەی ئێستا (جیاوازی) | پێداچوونەوەی نوێتر← (جیاوازی)
Jump to navigation Jump to search

زانکۆ بورهان ساڵح، ناسراو بە زانکۆ بورهان، لە 2ی 4ی ساڵی 1996 لەقەزای شارەزوور_ هەڵەبجەی تازە لەگەڕەکی مامۆستایان لەدایک بووە.

370558.jpg

لەخێزانێکی سادە و هەژار پەروەردەبووە و تاقانەبووە.

لەبنەڕەتدا باوباپیرانی زانکۆ بورهان کەرکوکیین و دانیشتووی ئیسکان بوون لەکەرکوک.

تەمەنی منداڵی زانکۆ بورهان بەچەن قۆناغێکی هەستیاردا تێپەڕیوە و ژیانێکی سادە و ئاسایی نەژیاوە و ژیانێکی تراژیدی هەبووە.

بەهۆی خراپتربوونی تەندروستی دایکییەوە کە بەرکەوتووی چەکی کیمیاوی بووە ئەرکی بەخێوکردنی دەکەوێتە ئەستۆی نەنکی بەناوی ئەسمەر، هەتا تەمەنی حەوت ساڵی لەلای نەنکی پەروەردە بووە و دواتر نەنکی کۆچی دوای دەکات، مردنی نەنکی یەکێک بووە لە ناخۆشترین تراژیدیاکانی ژیانی و کاریگەری نەرێنی هەبووە لەسەر دەروونی.

دووەم ناخۆشترین کۆسپەکانی مردنی دایکی بووە لەساڵی (2016)دا، کە بەنەخۆشی جەڵدەی مێشک و ستبوونی گوچیلەکانییەوە کۆچی دوای کردووە..

قۆناغەکانی خوێندنی هەتا پۆلی (12) زانستی تەواوکردووە، بەهۆی فشارەکانی سەرییەوە کە بەهۆی کارە ڕۆژنامەوانییەکانییەوە بووە نەی توانیوە درێژە بەخوێندن بدات.

ئاوات و ئامانجی لەخوێن پارێزەری و دادوەری بووە.

لەگەڵ ئەوەشدا لەساڵی (2011) فێرخوازی وەرزشی وشوو شاوڵین کۆنفۆ بووە لەشارەزوور و لەساڵی (2012 بۆ 2015) فێرخوازی کاراتی بووە و پشتوێنی سەوزی کاراتی بەدەست هێناوە، بەڵام بەچەن هۆکارێک دابڕاوە.

لەئێستادا زانکۆ بورهان دانیشتووی قەزای شارەزوورە و لەکوردستان دەژی.

کاری ڕۆژنامەوانی.

سەرەتایی کاری ڕۆژنامەوانی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی (2017)، خاوەن چەن بڕوانامەیەکی ناوخۆ و نێودەوڵەتییە لە بواری ڕۆژنامەوانی و ڕاگەیاندندا، گرنگترینیان بڕوانامەی نێودەوڵەتییە لەبواری ڕاگەیاندن، کە لە ساڵی (2018) لە پەیمانگەی ئەمریکی بۆ فێرکردنی جێبەجێکاری(American institute for applied education) بەهاوکاری ڕێکخراوی نێودەوڵەتی(EURO QUAL European Orthodontic Quality Manual) بەدەستی هێناوە..

کارە ڕۆژنامەوانییەکانی زیاتر لە دۆسییە هەستیار و مەترسیدارەکاندا خۆیان بینووەتەوە، وەک (کۆمەڵکوژی و ئەنفال و جینۆساید و هەڵدانەوەی مەلەفی سەرۆکجاش و ئەنفالچییەکان و مێژووی شەڕی براکوژی و تیرۆرە سیاسیەکان) هتد....

لەگەڵ ئەوەش بەرپرسی سایت و سۆشیال میدیای نوسەرە، کە میدیایەکی ئەلیکترۆنی سەربەخۆ و بێ لایەنە گرنگی بەهەواڵ و زانیاری نهێنی و نوێ ئەدات لەناوەوە و دەرەوەی کوردستاندا...

زانکۆ بورهان بەهۆی کارە ڕۆژنامەوانییەکانییەوە ڕووبەڕووی چەندین هەڕەشەی جۆراوجۆر و کوشتن و ڕفاندن و هەڕەشەی شێواندنی ڕووخساری بە تێزاب بۆتەوە...

بەهۆی هەڕەشەکانی سەرییەوە چەندین ڕێکخراوی ناوخۆی و نێودەوڵەتی بەیاننامەیان لەسەر مەترسییەکانی ژیانییەوە بڵاوکردۆتەوە وەک(سەنتەری میترۆ و ڕێکخراوی نێودەوڵەتی ڕۆژنامەنووسانی بێسنور (RSF) و ڕێکخراوی 17shubat بۆ مافەکانی مرۆڤ و فیدراسیۆنی ڕۆژنامەنووسانی نێودەوڵەتی)...

پێش کاری ڕۆژنامەوانی نوسەر بووە.

پێش کاری ڕۆژنامەوانی لەئەکاونت و تۆڕەکانی کۆمەڵایەتی نووسین و لێکۆڵینەوەکانی بێ بەرامبەر بڵاوکردۆتەوە و پێشکەشی خوێنەرانی کوردی کردووە و بەدەیان و سەددان بابەتی جۆراوجۆری نووسیوە و بڵاوکردۆتەوە وەک (مێژوویی و وێژەیی و ئاینیی و زانستیی و فەلسەفەیی و سیاسی و بیۆگرافیا) هتد...

خاوەن چەن نامیلکە و پەرتووکێکی چاپ نەکراوە، بەناوەکانی (موسوعەی هەموو/ ژیاننامەی چەن نەمرێک / مێژووی شەڕی براکوژی کورد/ مێژووی جاش و جاشایەتی لەکوردستان و جیهان/ مەلا مستەفا تیرۆرست بوو نەک شۆڕشگێڕ/ کۆمەڵکوژی بنەماڵەی حەمەد ئاغای مێرگەسۆری / نهێنییەکانی تیرۆرکردنی مامەڕیشە)...

ئایدۆلۆژیای حیزبی و سیاسی و ئاینی.

بەوتەی خۆی لەماوەی تەمەنیدا مەیلی بەلای هیچ حیزبێکی کوردیدا نەچووە و سەربەهیچ حیزبی سیاسی و چەکداری کوردی نەبووە و بێلایەن بووە لەڕووی حیزبی و سیاسییەوە.

زانکۆ بورهان لەخێزانێکی مسوڵمان لەدایک بووە و بەئاین مسوڵمانە..