تابلۆی گۆرەپانی جەنگی چاڵدێران
پێداچوونەوی ١١:٣٩، ٢١ی شوباتی ٢٠٢٢ لە لایەن Manu (لێدوان | بەشدارییەکان) (پەڕەی دروست کرد بە «ئەم تابلۆییە بەڵگەیەکی دەگمەن و بێ وێنەیە بەتایبەت بۆ ڕووداوێکی مێژووی زۆر گرنگ لە مێژووی تورک و فارس و کوردا. ئەم رووداوە بە دروستی لە 23-08-1514 کە دەکاتە 2ی ڕەجەبی ساڵی 920 لە نێوان (سوڵتان سەلیمی یەکەم و شا ئیسماعیل)دا لە نزیک شاری وان لە باکووری کورد...»ەوە)
ئەم تابلۆییە بەڵگەیەکی دەگمەن و بێ وێنەیە بەتایبەت بۆ ڕووداوێکی مێژووی زۆر گرنگ لە مێژووی تورک و فارس و کوردا. ئەم رووداوە بە دروستی لە 23-08-1514 کە دەکاتە 2ی ڕەجەبی ساڵی 920 لە نێوان (سوڵتان سەلیمی یەکەم و شا ئیسماعیل)دا لە نزیک شاری وان لە باکووری کوردستان
لەم جەنگەدا کورد ڕۆڵێکی گرنگی بینی لە پشتیوانی عوسمانێکاندا .
ئەم تابلۆیە جیاوازە لەو تابلۆییەی کە لە (Palermo) نمایشت کرا. لە تابلۆکەدا دیمەنەکان ڕاست و راستەقینەی پێوەدیارە بۆ ئەو راستییەی کە لە چەمکە مێژووێکاندا نووسراوە. شیوازی تابلۆکە و نواندی وردی رووخسار و تایبەتمەندێکانی ئەوەمان لەلا دروست دەکات کە لەلایەن فلامسەکانەوە کێشرابێت یان شێوەکارە بەتواناکانی سیسلیای ئیتالیا چونکە تا ئێستا پشتڕاست نەکراوەتەوە یان لە ئەرشییفی خێزانە ئەرستۆکراسە ئەوروپێکاندا ئەرشیف نەکراوە کێ ئەم تابلۆییەی کێشاوە