ئه‌فسانه‌ی ئه‌شکه‌وتی داری خله بەشی 1
نووسین و ئامادەکردنی: عه‌بدوڵڵا که‌ریم مه‌حمود
دوای ئه‌نفالی یه‌ک و دوو وسێ ی (دۆڵی جافایه‌تی مه‌رگه وشارباژێرو قه‌ره‌داغ و گه‌رمیان) ، چه‌ند پێشمهرگهوکادرو فه‌رمانده‌یه‌کی خاوه‌ن ئه‌زمونی مه‌ڵبه‌ندی یه‌ک له پێشمه‌گه‌ی تییپهکانی گه‌رمیان وقهرهداغ، دوای شه‌ڕ و به‌رگرییه‌کی بێ وێنه رووبه‌روو ی سوپای ئه‌نفال بوونه‌وه ، له هه‌ر سێ قۆناغه‌که‌ی ئه‌نفال ،ئه‌و پارتیزانانانه له هه‌ڵوێستێکی به‌های مێژوو ی دا بڕیا ریان دا ، وه‌ک چه‌ند مه‌فره‌زه‌یه‌کی پارتیزانی له گه‌رمیان و قه‌ره‌داغ بمێننه‌وه ، نیشتمان چۆڵی نه‌که‌ن ، درێژه به جه‌نگی پارتیزانی بده‌ن ، ئه‌و بڕیاره له‌و سه‌رده‌مه دژوار‌و ئاڵۆزه‌ی ئه‌نفال و دوای ئه‌نفال، له‌خاکێکی خاپورکراو سوتماک وچۆڵهوانی ، ئه‌زمونێکی ده‌گمه‌نی بێ وێنه بوو، له مێژووی نوێ ی جه‌نگی پارتیزانی جیهان .
ئه‌و پارتیزانانه له‌وسه‌رده‌مه‌دا بڕیار ی مه‌رگی شکۆمه‌ندیان دا ، له سه‌ره‌تا دا هیچ حه‌شارگه‌یه‌کی خۆ حه‌شاردانیان دیاری نه‌کرد بوو بریتی بوون له:
- حه‌مه‌ره‌ش و مه‌فره‌زه‌که‌ی له سنووری ناوچه‌ی سه‌نگاو چیای ئاشداغ.
- سه‌ید جهوههرو نازم که‌رکوکی و شیخ که‌ریم چاوڕه‌ش و مه‌فره‌زه‌که‌یان له سنووری زه‌نگه‌نه‌و ئه‌و به‌ری قادر که‌ره‌م له هه‌رده‌ی زه‌نگنه .
- عوسمانی حاجی مه‌حمود و مه‌فره‌زه‌که‌ی له سنووری ناوچه‌ی کفری له چه‌م قایش و ئاوه سپی لای سه‌رقه‌ڵا.
- مه‌لا ئه‌حمه‌دی گه‌رمیان و سه‌ید محه‌مه‌دو مه‌فره‌زه‌که‌یان له ناوچه‌ی رۆغزایی مانه‌وه ، دواتر روویان کرده ( توورکه ...زاوت ....داری خله )
- عه‌دنانی حه‌مه‌ی میانا و مام ساڵح و مه‌فره‌زه‌که‌ی له ده‌وروبه‌ری زاوت .
- حه‌مه پاریاوڵه سنووری (مراوه ) و( پاریا وڵه) ...
- مه‌حمودی مامه عه‌زه له ئاوه‌سپی سنووری قه‌ره‌داغ ..
+چه‌ند پارتیزانێکی حیزبی شیوعی
رۆژانه به پێی کاتی دیاری کراو و گۆڕانکاری بارودۆخه‌کان، پارتیزانه‌کان به جیهازپهیوهندیان به یه‌کترییه‌وه ده‌کرد ، له مانگی حوزه‌یرانی 1988 ته‌واوی پارتیزانه‌کانی گه‌رمیان له قه‌ڵبه‌زی (چه‌می بۆر محه‌مه‌د )-ی نزیک (قولیجانی سه‌رحه‌د )کۆبونه‌وه‌یان کرد ، چه‌ند رۆژێک پێش ئه‌وه رێکخراوی سلێمانی په‌یوه‌ندیان به حه‌مه ڕه‌ش-ه‌وه کرد.
به‌رنامه‌و نه‌خشه‌ی مانه‌وه‌یان له گه‌رمیان وقهرهداغ دیاری کرد ، په‌یوه‌ندی یان له ته‌ک ڕێکخراوی سلێمانی و ناوچه‌کانی تردا هه‌بوو ، پارتیزانه‌کان بڕیاری یه‌کجاریان دا ، گه‌ر ده‌نگیشیان نه‌گات به سه‌رکردایه‌تی ، ئه‌وان به ئیراده‌ی پۆڵاینیانهوه ، گه‌رمیان و قه‌ره‌داغ چۆڵ نه‌که‌ن ، له چه‌ند بنکه‌یه‌ک حه‌شارگه‌و شوێنی مانه‌وه‌یان دیاری کرد .
هه‌موو توانایان خسته گه‌ر بۆ کۆکردنه‌وه‌ی ئه‌و ئازوقانهی که له‌ده‌ره‌وه‌ی گونده خاپورهکانی گه‌رمیان مابوونه‌وه.
ئه‌فسانه‌ی داری خله
ئه‌شکه‌وتی داری خله ،بوو به ئه‌فسانه‌ی تراژیدیای 7پاریتزانی گه‌رمیان ، له وگردۆڵکهو نشێو و ده‌شتانه‌ی گه‌رمیان ، له‌و په‌ڕی بێ ده‌نگی و بی دادی و دڵ ره‌قی و بێ ویژدانی کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی و یاساکان . . ده‌وڵه‌تی عێراق له پێش ئه‌نفال و له 8 زنجیره‌ی ئه‌نفال و له دوای ئه‌نفال،به پێی به‌رنامه‌و نه‌خشه‌یه‌کی درێژخایه‌ن ، کورد یان کۆمه‌ڵ کوژ کرد، پێشمهرگهوپارتیزانی کورد ، له خالێکی سوتماکی چۆڵ دا ، ئه‌زمونێکی نوێ یان له مێژووی جه‌نگی پارتیزانی دا تۆمار کرد، ئه‌و ئه‌فسانه‌یه نه‌ک له کوردستان وعێراق و رۆژهه‌ڵات ،به‌ڵکو به‌راورد به مێژووی جه‌نگی پارتیزانی دنیا، تایبه‌تمه‌ندی تراژیدیای خۆی هه یه .
به‌های شکۆی ئه‌م داستانه له‌وه‌دا ده‌بینرێ ، سه‌دام ، عه‌لی حسه‌ن مه‌جید ، به‌عس ، له ئه‌نفالی سێ دا ، سه‌راپا گونده‌کانی گه‌رمیانیان خاپوور کرد ،ژن و پیاو و منداڵ و پیریان ده‌سگیر و کۆمه‌ڵکوژ و بێ سهوشوین کرد ، به‌رهه‌می کشتوکاڵی و ئاژه ڵداریان تاڵان کرد،چه‌ند دهستهومهفرهزهی پارتیزان ، له‌و پێ ده‌شت و نشێو‌و گردۆڵکانهی گه‌رمیان مانهوهوچۆڵیان نه‌کرد .
داستانی پارتیزانه‌کانی ئه‌شکه‌وتی داری خله ی گه‌رمیان پڕه له ته‌حه‌دای لۆژیکانه‌ی به‌رگری بۆ رووبه‌روونه‌وه‌ی زنجیره کێوماڵه‌کانی سوپای عێراق وئیستیخباراتی عه‌سکه‌ری وکۆپتهرو جاش وجاسوس .
ئه‌وه‌ی مایه‌ی تێڕامانه ، هیچ کام لهوپلان و نه‌خشانه‌ی ئه‌نفال و جینۆساید وزنجیره کێوماڵانه ی ، ئیستخباراتی عه‌سکه‌ری فه‌یله‌قی یه‌ک وپێنجی سوپای عێراق و هێڵی ئاسمانی ، نه‌یانتوانی په‌ی به‌و( 9) پارتیزانه‌ی ئه‌شکه‌وتی داری خله‌ی گه‌رمیان ببه‌ن .
ئه و( 9) پارتیزانه ،ئه‌و ئه‌شکه‌وته‌یان کردبوویان به حه‌شارگه یان ، ئه‌وانی له مه‌رگ و ئه‌نفال ده‌پاراست ، ئێواره‌یه‌ک ، دوو پارتیزانیان به رێکه‌وت بۆ سه‌ره مه‌وعیدی جیهاز له گه‌ڵ بنکه‌ی پارتیزانه‌کانی تردا ، له‌ناو ئه‌شکه‌وته‌که دێنه ده‌ره‌وه ، له‌و چرکانه‌دا ، له ناکاو به‌رده‌می ئه‌شکه‌وته‌که هه‌ره‌سی دێنێ و دوا هه‌ناسه له‌و هه‌ر 7 پارتیزانه‌ی ناو ئه‌شکه‌وته دێنێ .