جەبار جەمال غەریب

لە Kurd collect
پێداچوونەوی ‏٢٢:٣٦، ١٢ی ئایاری ٢٠٢٢ لە لایەن Manu (لێدوان | بەشدارییەکان) (پەڕەی دروست کرد بە «وێنۆک لە ساڵی 1961 لە شاری '''قەڵادزێ''' لە دایک بووە. . خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و دواناوەندی لەو شارە تەواو کردووە. بۆ تەواوکردنی خوێندن چۆتە بە‌‌غدا و لەساڵی 1985 لە زمان وئەدەبی ئینگلیزی لە کۆلێژی ئ...»ەوە)
Jump to navigation Jump to search

لە ساڵی 1961 لە شاری قەڵادزێ لە دایک بووە. . خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و دواناوەندی لەو شارە تەواو کردووە. بۆ تەواوکردنی خوێندن چۆتە بە‌‌غدا و لەساڵی 1985 لە زمان وئەدەبی ئینگلیزی لە کۆلێژی ئاداب، زانکۆی بە‌غداد وەرگرتووە .

11657497 .jpg

لە سەرەتای هەشتەکان وەک چیرۆکنووس دەستی پێکردووە و یەکەم چیرۆکی لە گۆڤاری بەیان بەناوی پاشەڕاو بڵاوکردۆتەوە، لە چیرۆکە ناسراوەکانی

• تەمە پیاو • شکانی زێ • گیانی تاشەکان • پیاوانی مەڕمەڕ • لەگەڵ چەندان چیرۆکی دیکە دواتر لەبەرگێکدا بە ناوی(نامەکانی ژاکۆن) بڵاوکرانەوە.‌ • لە ساڵانی نەوەدەکان دەستی کردووە بە نووسینی نۆڤلێت وچەندان نۆڤلێتی لە گۆڤارەکاندا بڵاوکردۆتەوە، بەتایبەتی لە گۆڤاری راماندا. ناسراوترین نۆڤڵێتەکانی. • نامووسی تۆزوبا • ژنانی ئاو • لە ناوەندی نەوەدەکانەوە رووی لەنووسین و بڵاوکردنەوەی رۆمان کردووە وهەر لە ساڵەنەشدا رۆمانی کوردی خوێنێکی تازەی تێگەڕا ئەوەش ناوی بەشێک لە رٶمانەکانی. • چناری شیر • شێخی دامووس • دنیا لە کتێبێکدا • پێنجەمین کتێب • لەسەر باران دەنووسم • نەتەوەی زێرابەکان • ئەو باڵندە فڕیوانەی کە زبڵن • نەتەوەى زێرابەکان • زێبڕا ناوێک بۆسەر کێلەکەم • رۆمانە کورتەکان • دەستێک لە بەهەشت • پەیکەرێک لە تۆزی تەباشیر • جگە لە رۆمان و نۆڤلێت و چیرۆک جەبار جەمال غەریب چەندان لێکۆلێنەوە و شیکردنەوەی لەسەر چیرۆک و شانۆو رۆمانی کوردی و بیانی نووسیوە کە دواتر دەزگای سەردەم بە کتێبێکی سەر بەخۆ بڵاوی کردنەوە بەناوی(خوێندنەوەی کتێب) • لە بواری ئەدەبی منداڵان سێ کتێبی بڵاوکردۆتەوە بە ناوەکانی • تۆش من دەناسی (جیرۆک) • هاتنەخوارەوەی فریشتەکان(چیرۆک وەرگێڕراو) • ئەوە جگە لە چەندان لێکۆڵینەوە و بابەتی رەوشنبیری و فیکری کە لە گۆڤارو رۆژنامەکان بڵاوکراونەوە. وەکو • ئەفسانەی نیشتەخێبوون • گریان لە مەحمود پاشای بابانەوە تا قالەمەڕە. • دەنگ لە قەوانی قیرەوە تا رادێوی نەوا. • سندوقی رەشی وێنە یان سندوقی رەشی نهێنیەکان • کوردو کۆچ و مەنفا (هٶکارەکان و جۆرەکانی کٶچ) • رۆڵی ئایینەکان لە فۆرمەلە بونی کەلتووری کوردیدا( ئسلام ،مەسیحی ، یەهودی) • چیرۆکەکانی ناو تەورات. کتێبێکی سەربەخۆیە بۆ لێکۆلینەوەی ورد لە چیرۆکەکانی ناو تەورات. • ئەو بابەتە بۆ رێز لێنان لە کارەکانی جەبار جەمال غەریب لە کۆتایی ساڵی رابردوو لە لایەن بەرێوەبەرایەتی رەشنبیری و هونەر ئامادەکراوە.