داڕێژە:هه‌ڵبژارده‌ی حەوتەم
دیار هه‌له‌بجه‌یی، ناوی تەواوی دیار ئه‌حمه‌د فره‌ج، له 01-07-1971 له شاری هەڵەبجە لە دایکبووە.
قۆناغه‌كانی خۆێندنی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی له‌و شاره و په‌یمانگای مامۆستایانی له سلێمانی ته‌واو کردووە.
دوای ساڵانێک لە ئەزموونی مامۆستایی، ئێستا لە یەکەی چالاکی قوتابخانەکان سەرپەرشتیاری بەشی (شیعر و پەخشان)ـە. تێكه‌ل بوونی به دنیای شیعر دهگهرێتهوە بۆ ناوەڕاستی نەوەدەکان.
بەرهەمە چاپکراوەکانی:-
- بەرسیلە، 2004
- شاری یاری، 2008
تا ئێستا خاوه‌نی ئەم دوو نامیلكه شیعرییە کە ڕێکخراوی (لانەی مناڵانی کوردستان) ئەرکی لەچاپدانیان گرتە ئەستۆ.
له‌زۆربه‌ی رۆژنامه و گۆڤاره‌كاندا شیعری بلاوكردووه‌ته‌وه. بەڵام بەپێی ئەوەی شیعرەکانی زۆربەیان لیرکییە، زۆربەی هونەرمەندان کاریان لەسەر تێکستەکانی کردووە، لەوانە:- هونەرمەندان (نەجمەدین غوڵامی، دیاری قەرەداغی، میکایل، حەمە ڕەئوف کەرکووکی، کەمال محەمەد، کامەران عومەر، زاهیر جەلال، لوقمان سەلیم، کاروانی نەی، گۆران نوری