گەزیزە عومەر
گەزیزە عومەر عەلی ئەمین ئەکتەر و شانۆکار لە ساڵی 1961 لە شاری سلێمانی لەدایکبووە. بە یەکێک لە ئەستێرە درەوشاوەکانی بواری شانۆ و سینەما دادەنرێت لە کوردستاندا، هەر لە منداڵییەوە خولیای شانۆ و نواندن بووە و لە تەمەنی ٨ ساڵییەوە دەستی بە کاری نواندن کردووە.
لە ساڵی 1988 بەشی شانۆی لە پەیمانگای هونەرە جوانەکانی بەغدا تەواو کردووە، دواتر دەبێت بە بێژەری ڕادیۆیی لە بەشی کوردی ڕادیۆی بەغدا، دوا تر مامۆستای شانۆیی لە پەیمانگای هونەرە جوانەکانی سلێمانی، دوای چواردە ساڵ لە خزمەتی پەیمانگا ڕێژەی خزمەتەکەی دەگوازرێتەوە بۆ وەزارەتی ڕۆشنبیری، ئێستا بە پلەی شارەزا لە بەڕێوەبەرایەتی هونەری شانۆی سلێمانی فەرمانبەرە، ئێستا ئەندامی ڕێکخراوی ژنانی شانۆنووسی جیهانییە. گەزیزە خان هاوسەری هونەرمەندی شێوەکار ئیسماعیل خەیاتە.
بەرهەمەکان:
- چەندین سیناریۆ و دەرهێنان و نواندنی شانۆیی
- دیداری (گوڵە مێخەک) ی شانۆیی
- تیپی شانۆیی هاوڕێیانی گەزیزە 1977
ئامادەکردنی: دلێر ڕەفیق