ساڵح موسلیم
ساڵح موسلیم لەدایکبوی گوندی شێرانی کۆبانێیە و لە ساڵی 1951 لە خێزانێکی نەتەوەیی له دایكبوه، ئهو ئەندازیاری کیمیاییە و لە ساڵی 1977دا زانکۆی تەکنیکی ئیستانبوڵ-ی تهواوكردوه، لەوێوە بەرەو لەندەن بەڕێ دەکەوێت بۆ فێربونی زمانی ئینگلیزی، پاش گەڕانەوەی لە ماوەی ساڵانی 1980کاندا دەچێتە وڵاتی سعودیە و دەبێتە کارمەند لە دەزگای پترۆمینی سەر بە وەزارەتی نەوتی سعودیە.
ئەو لە سەرەتای ساڵانی نەوەدەکانەوە دەستی بەكاری سیاسی كردوه، یەکێک لە دامەزرێنەرانی پەیەدە، کە لە ساڵی 2010 له رۆژئاڤای كوردستان دهركهوت، لە ساڵی 2012دا بە هاوسهرۆكی پهیهده هەڵبژێردرا و لە ساڵی 2015دا جارێكی دیكه وەک هاوسهرۆك هەڵبژێردرایەوە، ههروهها لە شەڕی ئازادکردنی ڕۆژئاڤا، شەڕڤانی کوری لە ساڵی 2013دا شههیدبو.
لەسەر ئاستی کورد، ساڵح موسلیم وەک ئەندامی كۆنگرهی نهتهوهیی كوردستان (كهنهكه) ههڵبژێردراوه و وهك ئەندامی شاندی تەڤگەری کۆمەڵگەی دیموکراتی لە ڕێککەوتننامەی دهۆك لەگەڵ ئهنهكهسه بهشداربوه.
ساڵح موسەڵم چەند جارێک لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانی حکومەتی دیمەشقەوە دەستگیرکراوه، کە یەکەمیان لەساڵی 2004 لەلایەن لقی ئاسایشەوە بۆ ماوەی چوار مانگ دەستگیرکراوە، جگەلەوەی لە ساڵی 2006دا لەلایەن هەمان هێزهوه لە شاری حەلەب دهستگیركراو بۆ ماوەی 45 رۆژ له زیندان هێڵرایهوه.
ساڵح موسلم لەلایەن دەسەڵاتدارانی دەوڵەتی تورکیا و دەوڵەتی چیکەوە بە دەستگیرکردنی لە پراگ لە ساڵی 2018 خرایە بەر پیلانێک و هەوڵی ڕفاندنی درا، بەڵام شکستیانهێنا و دوای زیاتر لە هەفتەیەک دەستگیرکردن ئازاد کرا، کە هاوکات بو لەگەڵ هێرشی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر رۆژئاڤای كوردستان.