بەکر عەلی

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search

لە 19-06-1968 لەشاری سلێمانی لەگەرەکی کانێسکان لەدایکبووە.

Ba01.jpg

لە ساڵی 1987 بەتۆمەتی هێنانی پێشمەرگە بۆ ناو شار دەستگیر دەکرێت و دوای چوار مانگ ئەشکەنجە و ئازار ئازادی کراوە، لە ساڵی 1989 دوو جارى دیکە لەلایەن ڕژێمى بەعس دەستگیر دەکرێت و دوای ماوەک ئەشکەنجەدان ئازاد دەکرێتەوە، لە هەمان ساڵدا دووبرای لەبەر ئەوەی پێشمەرگەى یەکێتى بوون لە شاخ لە زیندانی ئەبوغرێب لەسیدارە دەدرێن، هەر بەهۆى ئەمەشەوە سەرجەم ئەندامانی خێزانەکەی بۆ باشوری عێراق دوور دەخرێنەوە، هەڵسوراوێکی چالاکی یەکیتی بێکاران بووە.

ساڵی 1993 کۆشیعریکی 34 لاپەریی بەناوی. ئەو شەوانەی لە پرچەکانت ڕەشترن.. بڵاو دەکاتەوە سەرنوسەری گۆڤاری خاک و خۆل بوو پێم وابێت تەنیا یەک ژمارەی لێ دەرچوو لەبەر چەند هۆکارێک نەیتوانی درێژە بە گۆڤارەکە بدات. لە 16-08-1994 لە ئاسایشی سلێمانی دەگیرێت و شەش رۆژ زیندانی دەبێت.

نووسەر و هۆزانەوان، لە خۆپیشاندانێکی بەردەم پارێزگای سلێمانیدا لە 01-09-1994 لەلایەن هێزەکانی شاری سلێمانییەوە تیرۆرکرا، بەپێی هەندێک سەرچاوە، ئەوەی کە نێوبراوی تێرۆر کرد ناوی جەلالی عەلی بزن بوو ولە جەنگی ناوخۆدا کوژرا.


تیرۆرکردنی لە یەکی ئەیلوولی 1994 دا لە شەقامی بێسارانی کە دەکەوێتە نیوان باخی گشتی و یانەی فەرمانبەرانەوە، تیرۆر دەکرێت دوو ساڵ بەسەر مەرگی بەکر عەلی تێناپەرێت دایکیشی سوێی دەبیتەوە و کۆچی دوایی دەکات.

0017.jpg
Ba02.jpg