ئاماری کار و چالاکی کتێبخانە گشتییەکانی سنووری سلێمانی بۆ مانگی ئاب

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search

حەسەن فەلاح

8885ard01.jpg

08.09.2024 وێژە

کتێبخانەی گشتی سلێمانی لیستی کۆی کار و چالاکییەکانی خۆی بۆ مانگی ئابی رابردوو بڵاوکردەوە.

لەنێو لیستی کار و چالاکی کتێبخانە گشتییەکانی سنووری سلێمانی بۆ مانگی ئابی 2024 هاتووە: تێکڕای 639 کەس لەم مانگەدا سەردانی کتێبخانەکەیان کردووە، کە 320 کەسیان لە رەگەزی نێر و 319 کەسیان لە رەگەزی مێ بوون، لە ئاستی کتێبخانە گشتییەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتییەکەش، 1118 کەس سەردانیی کتێبخانەکانیان کردووە، لەوانە 588 کەس لە رەگەزی نێر 530 کەس لە رەگەزی مێ بوون.

هاوکات، لەم مانگەدا 234 کتێب لە کتێبخانەکە داواکراوە و 86 ژمارەی سپاردن لەلایەن بەڕێوەبەرایەتییەکەوە بەخشراوە بە کتێبەکان.

لە ئاستی ئەنجامدانی چالاکییە ئەدەبییەکاندا، کۆمەڵەی مانگی سووری عێراقی، بەشی "پاڵپشتی دەروونی"، هەستا بە ئەنجامدانی خولێکی یەک مانگیی بۆ فەرمانبەرانی کتێبخانەکە، بەناونیشانی "رێنمایی چاودێران" و چەندین ناونیشانی دیکە.

هەریەک لە کتێبخانە گشتییەکانی گۆپتەپە، چەمچەماڵ، پێنجوێن و بازیان، چەندین کار و چالاکیی جیاوازیان لە مانگی ئابدا لەخۆگرتووە، لەوانە: کردنەوەی خولی دروومان، خولی هاوینەی پەرەپێدانی منداڵان، زنجیرە سیمینار، گەشتی زانستی، کردنەوەی خولی پزیشکی، کردنەوەی خولی جواننووسی و کردنەوەی خولی گرافیک دیزاین.[١]

  1. سەرچاوە: کەناڵی8