ئه‌فسانه‌ی ئه‌شکه‌وتی داری خله بەشی 3

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search

نووسین و ئامادەکردنی: عه‌بدوڵڵا که‌ریم مه‌حمود

274532295 .jpg

بورهانی حه‌مه‌ی مینا رووی کرده‌ پارتیزانه‌کانی هاوڕێ ی و پێ ی وتن :

له‌مه‌و دوا پێویستمان به‌ حه‌شارگه‌یه‌کی گرنگ و قایم ده‌بێ ، بۆ ئه‌وه‌ی کێوماڵی سوپای عێراق نه‌توانێت په‌یمان پێ به‌رێت ، گه‌ر ئه‌م که‌ندڕه‌ نه‌بوایه‌، ژیانی هه‌موومان رووبه‌ رووی مه‌ترسی ده‌بوه‌وه‌ .

(حاجی حه‌مید و بورهانی حه‌مه‌ی میناو مه‌لا که‌ریم و سامی سه‌مین سه‌عید) ،شوێنێکیان دۆزی یه‌وه‌ نزیکه‌ی 500مه‌تر له‌ خوار ئه‌شکه‌وتی داری خله‌وه‌ بوو له‌ نزیک گوندی ترشه‌که‌ ، ئه‌و شوێنه‌ حه‌شارگه‌یه‌کی زۆر گرنگ بوو ، به‌ زه‌حمه‌ت ده‌بینرا.

هه‌ر چوار یان بن کاچێکیان به‌ 3 رۆژ هه‌ڵکه‌ند ،ته‌نیا هه‌ر خۆیان به‌ شوێنه‌که‌یان ده‌زانی ، رۆژانه‌ به‌ به‌ به‌رده‌وامی کار یان تیا ده‌کرد که‌ندره‌که‌یان به‌ره‌وه‌ ناوه‌وه زیاتر هه‌ڵکه‌ند وقوڵیان ده‌کرد ،به‌ جۆرێک جێگای 15 پارتیزانی تیاده‌بوه‌وه‌ ، هه‌موو پێداویستی یه‌ کانیان تیا دانا ،ده‌رگای ئه‌شکه‌وته‌که‌یان به‌‌ خۆڵی ئه‌شکه‌وته به‌شێوه‌ی ساتر گرت .

ئه‌شکه‌وتی داری خله‌ له‌سه‌ره‌وه‌ی ئه‌شکه‌وتی که‌ندڕه‌که‌وه‌ بوو، پارتیزانه‌کان دوو داریان به‌ شێوه‌ی په‌یژه‌ داناو به‌ گوریس پلیکانه‌ بۆ دروست کرد، بۆ ئه‌وه‌ی له‌ کاتی هاتوو چۆ و کێوماڵ ، له‌ خواره‌وه‌ پیا سه‌رکه‌ون بۆ ناو ئه‌شکه‌وته‌که‌ وبه‌ پێچه‌وانه‌شه‌وه‌ له‌ ناو ئه‌شكه‌وته‌که‌وه‌ پێیدا بێنه‌ خواره‌وه‌.

گه‌ر سوپای کێوماڵ بگه‌یشتیاته‌ نزیک شوێنه‌که‌یان ، ئه‌وان ده‌یانتوانی له‌ ئه‌شکه‌وته‌که‌ی سه‌ره‌وه‌ خۆیان حه‌شار بده‌ن ، نه‌یان دۆزنه‌وه‌.

رۆژانه‌ کۆپته‌ره‌کانیان ده‌بینی به‌ نزمی به‌سه‌رئاسمانی گه‌رمیان دا ، کێوماڵیان ده‌کرد بۆ ئه‌وه‌ی په‌ی به‌ شوێنی حه‌شارگه‌کانیان ببه‌ن .

رۆژێک مه‌فره‌زه‌ پارتیزانه‌که‌ی حه‌مه‌ڕه‌ش و عه‌دنانی حه‌مه‌ی مینا پێکه‌وه‌ له‌ ئه‌شکه‌وتی داری خله‌ بوون، له‌و کاته‌دا حه‌مه‌ڕه‌ش خۆی حه‌ره‌س بوو ، مه‌لا ئه‌حمه‌د گه‌رمیان و سه‌ید محه‌مه‌د به‌ره‌و لای ئه‌وان ده‌چوون.

له‌ رێگا هه‌ردووکیان وتیان :

274520445.jpg

هه‌وڵ ده‌ده‌ین حه‌مه‌ره‌ش و عه‌دنانی حه‌مه‌ی مینا توشی حاڵه‌تی دوودڵی وگومان بکه‌ین .

مه‌لا ئه‌حمه‌د وسه‌ید محه‌مه‌د و پارتیزانه‌کان هه‌رکه‌ گه‌یشتنه‌ نزیک ئه‌شکه‌وتی داری خله‌ خۆیان خزاندبووه‌ نێو داری ژاڵه‌و قامیشه‌ ڵانه‌ چڕه‌که‌ی ئه‌و ده‌وروبه‌ره‌ ، مه‌لا ئه‌حمه‌د به‌ نمایشێک به‌ زمانی عه‌ره‌بی وه‌ک ئه‌فسه‌رێکی هێزی سه‌ربازی له‌ کاتی کێو ماڵ دا ، به‌ ده‌نگێکی به‌رز فه‌رمانێکی توندی بۆسه‌ربازه‌کانی ده‌رکرد :

لێره‌دا پشکنینه‌کانتان زۆر به‌ وردی وچڕی جێ به‌جێ بکه‌ن .

له‌و کاته‌دا حه‌مه‌ ره‌ش گوێی له‌ ده‌نگی ئه‌و بڕیاره‌ نامۆییه‌ بوو‌، رووی کرده‌ عه‌دنانی حه‌مه‌ی مینا پێ ی وت :

عه‌دنان گوێم له‌ ده‌نگێکی ناسازی ئه‌فسه‌رێکی سوپا بوو ، بڕیاری بۆ سه‌ربازه‌کانی ده‌رکرد بۆ جێ به‌جێ کردنی نه‌خشه‌یه‌کی سه‌ربازی .

حه‌مه‌ره‌ش و عه‌دنانی حه‌مه‌ی مینا به‌ خێرایی روویان کرده‌ سه‌نگه‌ره‌کانی پێشه‌وه‌ و لێ ی دامه‌زران ..

به‌ پارتیزانه‌کانیان وت:

ئێمه‌ لێره‌ به‌رگری ده‌که‌ین ، بوار ناده‌ین ئه‌وان بستێک بێنه‌ پێشه‌وه‌ ، ئێوه‌ش که‌لوپه‌له‌کان به‌ په‌یژه‌که‌دا به‌رنه‌ ناو ئه‌شکه‌وته‌که‌وه‌ و لێ ی دامه‌زرێن .، تا بزانین ئه‌مانه‌ کێن ؟

دوای تاوێک بێ ده‌نگی ، مه‌لا ئه‌حمه‌دی گه‌رمیان و سه‌ید محه‌مه‌د ده‌رکه‌وتن .

حه‌مه‌ره‌ش و عه‌دنیان پیان وتن :

ئه‌م نمایشه‌ بۆ چی بوو ؟

ئه‌وانیش وتیان :

-ئه‌گه‌ر له‌م چۆڵه‌وانی یه‌دا ، سوعبه‌تێک نه‌که‌ین ، تۆزێک پێ نه‌که‌نین ، ئه‌ی چی بکه‌ین؟، هه‌موو زمه‌نه‌کانی ژیانمان ، وه‌ستاو چه‌ند باره‌یه‌ .

ئه‌و نیوه‌ڕۆیه‌ پێکه‌وه‌ بوون ، مه‌فره‌زه‌که‌ی مه‌لا ئه‌حمه‌دی گه‌رمیان و سه‌ید محه‌مه‌ بریتی بوون له‌ :

(سه‌لام نارینی ، دارا نارینی ، پۆڵا نارینی ، حیسام ،موکه‌ره‌م ره‌شید).

شه‌وه‌که‌ی مه‌لا ئه‌حمه‌دی گه‌رمیان و سه‌ید محه‌مه‌د و پارتیزانه‌کان گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ( ئه‌شکه‌وتی لای هه‌رده).

274512612 .jpg

دوای ئه‌وه‌ سامی سه‌مین سه‌عید و بورهانی حه‌مه‌ی میناو مه‌لا که‌ریم و حاجی عوسمانی هه‌یاس ئه‌شکه‌وته‌که‌یان به‌ بێڵ زیاتر هه‌ڵکه‌ند ، فه‌رشێکی3-4 مه‌تری وقه‌ره‌وێڵه‌یه‌کیان له‌ ناو که‌لاوه‌ی گونده‌ خاپوره‌کان دا دۆزییه‌وه‌ ، فه‌رشه‌كه‌یان له‌ ناو ئه‌شکه‌وته‌که دا راخست و قه‌ره‌وێڵه‌ که‌یان له‌سه‌ر دانا.

عه‌دنانی حه‌مه‌ی میناو هاوڕێ پارتیزانه‌کانی له‌وێ دا خۆیان حه‌شاردا ،ئاوو خواردن یان ده‌برده‌ ناو ئه‌شکه‌وته‌که‌ ، دواتر پارتیزانه‌کان ئه‌شکه‌وته‌که‌یان گه‌وره‌ تر کرد، دوای مانگێک عه‌دنانی حه‌مه‌ی مینا هێلانه‌ بازێکی دۆزییه‌وه‌ ، کونێکی سه‌خت بوو ، بۆ حه‌شارگه‌ له‌ بارتر بوو ، پانزه‌ رۆژ به‌ به‌رده‌وامی کاریان تیاکر د، چاکیان کرد، ناویان نا (کونه‌ ته‌مشیته‌که‌ )، جێگای 20 پارتیزانی تیا ده‌بووه‌وه‌ ، له‌ کاتی کێوماڵی سوپای عێراق، له‌وێ دا خۆیان حه‌شارده‌ دا.

مه‌حمودی مامه‌ عه‌زه‌ له‌ 6/6/ 1988 مه‌وعیدی هه‌بوو له‌ گه‌ڵ هاوڕێ یانی شار، له‌ گه‌ڵ سدیق عه‌لی تۆفیق ودوو پێشمه‌رگه‌ی تر روویان کرده‌ شوێنی مه‌وعید ، هه‌مان شه‌و هاوڕێ یانی شاریان بینی و گه‌ڕانه‌وه‌ ، له‌به‌ر ره‌بایه‌کان ئه‌و رۆژه‌ خۆیان حه‌شاردا ، مه‌حمود ئه‌و رۆژه‌ هه‌ستی به‌ بێزاری کردبوو، به‌ هاورێ پارتیزانه‌کانی وت: با ئێستا بگه‌ڕێینه‌وه‌ .

سه‌عات 10 به‌یانی 7/6/1988بوو هاوڕێ پارتیزانه‌کانی پێیان وت :

تۆ که‌ی وابویت،ره‌بایه‌کان ده‌مان بینن .

ئه‌و به‌یانییه‌ گه‌ڵای به‌ڕوویان به‌ خۆیانه‌وه‌ ئاڵاند ، نزیک ئه‌و شوێنه‌ ی خۆیان بوونه‌وه‌ ، که‌مال و به‌کر له‌پێشه‌وه‌بوون ، سدیق له‌ ناوه‌ڕاست بوو، مه‌حمودی مامه‌ عه‌زه‌ له‌ دواوه‌ وه‌ بوو ، گه‌یشتنه‌ دارستانه‌ چڕوپڕه‌که‌ ،دۆڵێکی قوڵ بوو، ته‌نیا یه‌ک رێگای هه‌بوو، چوارده‌وری شاخ بوو، مه‌حمود گوێی له‌ ده‌نگی گریانێکی زۆر دڵته‌زێن بوو ، له‌ تاودا ئه‌ژنۆی شکا ، که‌ گه‌یشت ئه‌مجا زانی:

له‌ سه‌عات 11- 30 ده‌قیقه‌ی 6-7/ 6/ 1988 دا عه‌ بدولکه‌ریم حه‌مه‌ عه‌لی خه‌ڵکی ئاوه‌سپی قه‌ره‌داغ ، پێشمه‌رگه‌ بوو له‌ لای خۆی له‌ کاتی حه‌ره‌س یاتدا ده‌سڕێژی به‌ ناوپێشمه‌رگه‌کانی مه‌حمودی مامه‌ عه‌زه‌دا کرد بوو، قاره‌مانی برای وشێرکۆی کوڕی و برازایه‌کی مه‌حمودی مامه‌ عه‌زه‌و پێشمه‌رگه‌یه‌کی شه‌هید کردبوو .

عه‌دنانی حه‌مه‌ی مینا له‌ ئه‌شکه‌وتی داری خله‌وه‌ سه‌ردانی مه‌حمودی مامه‌ عه‌زه‌ی کرد ، له‌ قه‌ره‌داغ .

له‌وێ له‌ سه‌ره‌ موعیدی جیهاز گوێ ی له‌ ده‌نگی سه‌لام شووشه‌ بوو ده‌گووت:

ئێمه‌ له‌ گه‌ڵ ئازادی سه‌گرمه‌ دا هاتوین ، گه‌یشتوینه‌ته‌ لای عوسمانی حاجی مه‌حمود .

عه‌دنانی حه‌مه‌ی مینا له‌گه‌ڵ مه‌حمودی مامه‌ عه‌زه‌دا گه‌ڕانه‌وه‌ بۆگه‌رمیان.

ئازادی سه‌گرمه‌ وه‌ک لێپرسراوی مه‌فره‌زه‌ پارتیزانه‌کان کۆبوونه‌وه‌ی به‌ پارتیزانه‌کان کرد ، رێنماییه‌کانی نه‌وشیروان مسته‌فا ئه‌مین و هه‌لومه‌رجی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی دوای ئه‌نفال و چۆنیه‌تی مانه‌وه‌یانی وه‌ک ئه‌زمونێکی نوێ ی وهه‌ناسه‌ی به‌رده‌وامی جه‌نگی پارتیزانی له‌ خاکێکی خاپوورکراو وێرانه‌ی دوور له‌ ژیان و ئاوه‌دانی بۆ باس کردن . هاتنه‌ خواره‌وه‌ی ئازادی سه‌گرمه‌ و هاوڕێکانی گڕو تینێکی نوێ و وره‌یه‌کی به‌ررزتری بۆ ئه‌و پارتیزانانه‌ دروست کرد .

پارتیزانه‌کانی گه‌رمیان به‌ ئیراده‌یه‌کی پۆڵاینه‌وه‌ ، له‌ ئه‌نفال ودوای ئه‌نفال له‌ قوڵایی گه‌رمیان و قه‌ره‌داغ مانه‌وه‌ وچۆڵیان نه‌کرد.

دواتر ئازادی سه‌گرمه‌، سه‌ردانی عه‌دنانی حه‌مه‌ی میناو مه‌فره‌زه‌که‌ی کرد له‌ ئه‌شکه‌وتی داری خله‌ .

پارتیزانه‌کان به‌ به‌رده‌وامی ناو ئشکه‌وته‌که‌یان هه‌ڵده‌کۆڵی بۆ ئه‌وه‌ی گه‌وره‌ تری بکه‌ن ، شه‌وێکیان له‌ ناو ئه‌شکه‌وته‌که‌دا دانیشتبوون ، له‌ ناکاو زیخێک له‌ سه‌قفی ئه‌شکه‌وته‌که‌ که‌وته‌ خواره‌وه‌ و دای به‌‌سه‌ری حاجی عوسمان ، ئه‌م زیخه‌ هه‌موویانی خسته‌ گومانه‌وه‌ ، بڕێاریان دا چی تر ده‌سکاری ناو ئه‌شکه‌وته‌که‌ نه‌که‌ن .

مه‌حمودی مامه‌ عه‌زه‌ شاره‌زابوو وتی :

ئه‌م ئه‌شکه‌وته‌ وه‌ک ئه‌شکه‌وتی شاخ قایم و پته‌و نی یه‌ ،هه‌ر رۆژێک بێت هه‌ره‌ س دێنێ.


سه‌رچاوه‌: عه‌بدوڵڵا که‌ریم مه‌حمود ، ره‌شه‌بای ژه‌هرو ئه‌نفال، به‌رگی دووه‌م