ئەحمەد عەبدوڵڵا کوردە (ئەحمەد کوردە)

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search

ساڵی 1928 لە گەڕەکی مەڵکەندی شاری سلێمانی لە دایکبووە.

128875.jpg

ساڵی 1935 خراوەتە بەر خوێندنی ئایینی، لە تەمەنی هەرزەکاریدا یەکێک بووە لە ئەندامە هەڵسووڕاوەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان.

ساڵی 1962 دەستگیرکراوە، بۆ ماوەی 7 مانگ لە بەندیخانەی (عیمارە) باشووری ئێراق دەستبەسەر بووە.

دوای ئازاد بوون پەیوەندی بە هێزی پێشمەرگەوە کردووە، بووە بە سەرلق لە هێزی ڕزگاری، پاش دووبەرەکی لەناو پارتیدا وازی لە پێشمەرگایەتی هێناوە و گەڕاوەتەوە بۆ سلێمانی.

ساڵی 1974 بووەتەوە بە پێشمەرگە لە شەڕی (خڕی زێوێ) لەسەر جادەی سلێمانی -دوکان دەوری بەرچاوی بینیوە.

ساڵی 1975 دوای هەرەسهێنانی شۆڕش گەڕاوەتەوە سلێمانی، دوای ئەوەی چەندین جار لەلایەن هێزە ئەمینەکانەوە دەستبەسەر دەکرێن خۆی خێزانەکەی، دواجار ساڵی 1985 دوای ئەوەی چەندین جار دەستبەسەر دەکرێن، دەچێتە دەرەوە و لە گوندێ زێوە پەیوەندی بە هێزی 23 سورداشی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە دەکات و لەقۆناغەکانی شاڵاوەکانی ئەنفالدا دەچێتە شاری سەقز و لە ساڵی 1991 گەڕایەوە بۆ سلێمانی و هەر ئەو ساڵەش کۆچی دوایکردووە.