بزوتنەوەی گۆڕان
پێناس:
بزوتنەوەی گۆڕان رێکخراوێکی سیاسیی خاوەن کەسێتیی مەعنەوییە، لە گردبونەوەی ئارەزومەندانەی ئەو هاوڵاتیانە پێکدێ کە لە دەوری بەرنامەی سیاسی و پەیڕەوی ناوخۆی بزوتنەوەی گۆڕان کۆبونەتەوە. شوێنی چالاکیی بزوتنەوەی گۆڕان هەرێمی کوردستان و عێراق و هەر جێیەکی ترە کە هاوڵاتیانی کوردستانی لێ بێ.
مێژو:
بزوتنەوەی گۆڕان، وەک قەوارەیەکی سیاسی و لیستێک بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، مێژوەکەی دەگەڕێتەوە بۆ مانگی چواری ساڵی 2009، بەدیاریکراوی رۆژی 11-4-2009 کاتێ نەوشیروان مستەفا لە دیدارێکدا لەگەڵ رۆژنامەی "الشرق الاوسط"ی لەندەنی ژمارە 11092 ئاشکرای کرد کە رێبەرایەتی لیستێکی تایبەت دەکات، جیاواز لە لیستی حیزبەکانی تری کوردستان، بۆ هەڵبژاردنەکانی پەرلەمان.
قەوارەی سیاسی:
رۆژی 28-4-2009 کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە نوسراوی ژمارە 159 لیستی گۆڕانی وەک قەوارەیەکی سیاسی فەرمی لە هەرێمی کوردستان ناساند. بۆ بەشداریکردنیش لە هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان رۆژی 27-8-2009 بە نوسراوی ژمارە 32 لیستی گۆڕانی وەک قەوارەیەکی سیاسی فەرمی لە سەر ئاستی عێراق ناساند.
بزوتنەوەی سیاسی:
مێژوی راگەیاندنی بزوتنەوەی گۆڕان وەک رێکخراوێکی سیاسی دەگەڕێتەوە بۆ 31-5-2010 کاتێ لە وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە نوسراوی ژمارە 13382 مۆڵەتی فەرمی وەرگرت.
سەنگ:
لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان له 25-07-2009 لیستی گۆڕان 25 کورسی پەرلەمانی لە کۆی 111 کورسی بەدەستهێنا، وەک دووەم فراکسیۆنی پەرلەمان بووە گەورەترین هێزی ئۆپۆزیسیۆن لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان.
لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق كه 07-03-2010 به‌ڕێوه‌چوو لیستی گۆڕان، لەسەر ئاستی عێراق 487,181 دەنگی بەدەستهێنا، لەو هەڵبژاردنەدا بوه خاوه‌نی هەشت کورسی و پێنجەم فراکسیۆنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.
لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان كه 21/9/2013 به‌ڕێوه‌چوو لیستی گۆڕان، 24 كورسی به‌ده‌ستهێنا.
30-04-2014 و له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقدا بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان توانی 9 كورسی به‌ده‌ست بهێنێت.
لیستی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له 12-05-2018توانی 5 كورسی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، به‌ده‌ستبهێنێت و له 30-09-2018 ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستاندا 12 كورسی به‌ده‌ستهێنا.
ده‌ستوری ناوخۆی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان
بۆ خوێندنەوە یان داونلۆدکردنیی: (ده‌ستوری ناوخۆی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان) کلیکی ئەم لینکەی خوارەوە بکە!
پرۆگرامی سیاسی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان پەسەندکراوی کۆنگرەی یەکەمی بزوتنەوەی گۆڕان هەولێر (26-27)ی 12-2013
بۆ خوێندنەوە یان داونلۆدکردنیی: (پرۆگرامی سیاسی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان) کلیکی ئەم لینکەی خوارەوە بکە!
پلاتفۆرمی هەڵبژاردنەکان
عیراق و هەرێم
یه‌كه‌م:له په‌یام و به‌رنامه‌ی سیاسی لیستی گۆڕان بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان 2009 داهاتوه
2. 3.په‌یوه‌ندیی نێوان ههرێمو حكومه‌تی عیراقی فیدراڵ:
له‌دوای روخانی رژێمی به‌عسه‌وه، سه‌ركردایه‌تی كوردستان به هه‌موو قورسایی خۆیه‌وه له به‌غدا ئاماده‌یه، چه‌ندین پۆستی سیادییو وه‌زاریی هه‌ستیاری حكومه‌تی عیراقی فیدراڵی وه‌رگرتووه، كه‌چی كارنامه‌ی نیشتمانیی كوردستان له قه‌یرانی به‌رده‌وامدایه، هاوپه‌یمانی هێزه كوردستانییه‌كان له‌گه‌ڵ هێزه عیراقییه‌كاندا له پاشه‌كشه‌و ئاڵۆزبووندایه. لایه‌نی كوردیی له به‌غدا نه‌یتوانیوه شه‌راكه‌تی سیاسیی رۆشن له‌گه‌ڵ هێزه عیراقییه‌كاندا بنیات بنێت، نه‌یتوانیوه گوشار به‌ئاراسته‌ی چهسپاندنو جێبه‌جێكردنی ئه‌و ماده دهستووریانهدا دروست بكات كه مافه‌كانی گه‌لی كوردستان ده‌سه‌لمێنن، ئه‌و مادانه‌ی په‌یوه‌ندیدارن به:
- - گه‌ڕانه‌وه‌ی کەرکووک و ناوچه دابڕاوه‌كان بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، له كاتێكدا سه‌ركردایه‌تی كورد به‌ڵێنی به خه‌ڵكی كوردستان دابوو له 31-12-2007دا ئه‌و دۆزه چاره‌سه‌ربكات.
- - سه‌لماندنی زمانی كوردی وه‌ك زمانی پله یه‌كی فه‌رمی له عیراقدا، وه‌ك له ماده‌ی (4)ی ده‌ستوری عیراقدا هاتووه.
- - به‌شداریپێكردنی سه‌ربازو پله‌دارانی گه‌لی كوردستان له هێزه چهكدارهكانو سوپای فیدراڵ‌دا بۆ راگرتنی هاوسه‌نگیی به‌قازانجی پێكهاته‌ی گه‌لی كوردستان وه‌ك له ماده‌ی (9)دا هاتووه.
- - ده‌ركردنی یاسا فیدراڵییهكانو دامه‌زراندنی "ئه‌نجومه‌نی فیدراڵ" وه‌ك له هه‌ردوو ماده‌ی (61و 56)دا هاتووه.
- - خستنه‌گه‌ڕو كاراكردنی دادگای فیدراڵی باڵا، بۆ به‌رگریكردن له مافه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان، وه‌ك له ماده‌كانی (92، 93و 94)دا هاتووه.
- - دامهزراندنو خستنه‌گه‌ڕی ده‌سته‌ی گشتیی چاودێریی داهاتی فیدراڵ‌و ده‌سته‌ی راژه‌ی فیدراڵ، بۆ به‌رگریكردن له به‌ركه‌وتی دارایی‌و كارگێڕیی خه‌ڵكی كوردستان، وه‌ك له هه‌ردوو ماده‌ی (106و 107)دا هاتووه.
- - دامه‌زراندنی نوسینگه‌كانی هه‌رێم له باڵوێزخانه‌كانی عیراقدا به‌جۆرێك نوێنه‌رایه‌تیی قه‌واره‌ی نیشتمانیی هه‌رێم بكه‌ن، نه‌ك حزبه سیاسییه ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی كوردستان، وه‌ك له ماده‌ی (121)دا هاتووه.
- - دامه‌زراندنی له‌شكری یه‌كگرتووی پاسه‌وانی هه‌رێم، وه‌ك قه‌ڵغانی پاراستنی ده‌سكه‌وته‌كانی گه‌لی كوردستان، دوور له هه‌ر ئیعتبارێكی حزبی‌و میلیشیایی، وه‌ك له هه‌مان ماده‌ی ده‌ستوری عیراقی فیدراڵ‌دا هاتووه.
له كاتێكدا لیستی گۆڕان به‌ڕێزو ستایشه‌وه ماندووبوون‌و هه‌ڵوێستی ژماره‌یه‌ك له بهرپرسو پارله‌مانتارانی گه‌لی كوردستان له به‌غدا ده‌نرخێنێت له به‌رگریكردن له مافه ره‌واكانی كوردستان، به‌ڵام پێیوایه ئه‌و كۆششانه زیاتر به‌رهه‌می دڵسۆزیی‌و كۆششی شه‌خسیی بوون‌و له كارنامه‌ی سیاسیی لایه‌نی كوردیدا به‌رچاوڕوونی‌و ئه‌جندایه‌كی ستراتیجیی رۆشن له‌ئارادا نه‌بووه، كه رۆحی تیم بپارێزێت‌و به‌رژه‌وه‌ندیی گشتی زاڵ بكات به‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندیی شهخسیو حزبیی به‌رته‌سكدا.
له‌بری ئه‌وه‌ی لایه‌نی كوردیی گوشار‌و ململانێكانی به ئاراسته‌ی ئه‌و بابه‌ته ههڵپهسێردراوانهدا بخاته‌گه‌ڕ كه په‌یوه‌ندیدارن به مافی نهتهوهییو خاك‌و به‌رژه‌وه‌ندیی ستراتیجی گه‌لی كوردستانه‌وه، زۆربه‌ی ململانێكانی له‌سه‌ر گرێبه‌ستی نه‌وتی، بودجه‌و وه‌رگرتنی پۆستی باڵا بووه. لایه‌نی كوردیی له‌و ململانێیه‌دا، له‌سه‌ر گرێبهستو بودجه‌و وه‌رگرتنی پۆستی باڵا، نه‌ك هه‌ر نه‌یتوانیوه قه‌ناعه‌ت به لایه‌نی به‌رامبه‌ر بكات له به‌غدا سه‌باره‌ت به ره‌وایه‌تیی داواكانی، بگره نه‌یتوانیوه قه‌ناعه‌ت به خه‌ڵك‌و رای گشتیی كوردستانیش بێنێت كه له‌سه‌ر مافی ئه‌وان ئه‌و ململانێیه ده‌كات. دواجار ئه‌م بێبه‌رنامه‌ییه له ئه‌دای سیاسی‌و دیبلۆماتی‌و نیشتمانیدا هه‌ر به زیان به‌سه‌ر هیزه ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی كوردستاندا نه‌شكاوه‌ته‌وه، به‌ڵكو زیانی به كۆی دۆزی ره‌وای گه‌لی كوردستان گه‌یاندووه، كه پێویسته هه‌موومان به‌شداری بكه‌ین له‌سه‌ر له‌نوێ نۆژهنكردنهوهیدا، له‌ڕێگه‌ی گۆڕینی ئه‌دای سیاسی‌و دیبلۆماتی‌و دامه‌زراندنی كه‌ناڵی په‌یوه‌ندیی نوێوه له‌نێوان هه‌رێمی كوردستان‌و به‌غدا، له‌نێوان هێزه كوردستانییهكانو هێزه عیراقییه‌كاندا، له‌نێوان گه‌لی كورد‌و گه‌لانی عهرهبو توركمان‌و كلدۆئاشوریو هه‌موو پێكهاته‌كانی تری عیراقدا، كه هاوسێیه‌تی جوگرافی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی، له‌پاڵ مێژوویه‌كی هاوبه‌شدا، هه‌موان كۆده‌كاته‌وه.
- 2. 3. 1. پابه‌ندبوون به ده‌ستوری عیراقی فیدراڵه‌وه، كه گه‌لی كوردستان له ریفراندۆمدا ده‌نگی له‌سه‌ر داوه‌و په‌سه‌ندی كردووه.
- 2. 3. 2. دیاریكردنی سنور‌و ده‌سه‌ڵاته‌كان له‌نێوان ههرێمو حكومه‌تی فیدراڵ‌دا، رێزگرتن له ده‌سه‌ڵاته تایبه‌ته‌كانی حكومه‌تی فیدراڵ، رێگریی له هه‌ر پێشێلكارییه‌ك بۆ سه‌ر ده‌سه‌ڵاته‌كانی هه‌رێم به‌و جۆره‌ی ده‌ستور بڕیاری له‌سه‌ر داوه.
- 2. 3. 3. دامه‌زراندنی دایه‌لۆگی شهفافو راشكاو‌و دۆستانه، له‌نێوان نوێنه‌رانی كوردستان‌و نوێنه‌رانی توركمان‌و عهرهبو كلدۆئاشوریی له ناوچه جێناكۆكه‌كاندا، له‌سه‌ر بنه‌مای ئینتمای هاوبه‌ش بۆ نیشتمان، هاوسێیه‌تی له جوگرافیا‌و مێژوودا، شهراكهتو به‌رژه‌وه‌ندیی یهكتهواوكار، دوور له ده‌مارگیریی، دوور له هه‌ر جۆره گوتارێك كه بۆنی شۆڤێنیزم‌و توندڕه‌ویی لێبێت.
- 2. 3. 4. سپاردنی دۆسییه‌ی گرێبه‌سته ستراتیجییه‌كانی هه‌رێم، كه په‌یوه‌ندیدارن به چاره‌نوس، شه‌ڕو ئاشتی‌و سامانی نیشتمانییه‌وه، به پارله‌مان. پارله‌مان مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه بڕیاری كۆتاییان له‌سه‌ر بدات، مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه بیانخاته ریفراندۆمه‌وه، به‌و جۆره‌ی كه له به‌رژه‌وه‌ندیی گه‌لی كوردستان بێت‌و خزمه‌تی په‌یوه‌ندییه‌كانی ههرێمو حكومه‌تی فیدراڵ بكات.
- 2. 3. 5. دیاریكردنی سنوری جوگرافیی هه‌رێمی كوردستان، چاره‌سه‌ركردنی كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان سه‌باره‌ت به مافه‌كانی گه‌لی كوردستان‌و چاره‌نوسی ناوچه جێناكۆكان له‌به‌ر رۆشنایی راستییه مێژوییهكانو ماده په‌یوه‌ندیداره‌كانی ده‌ستوری عیراق.
- 2. 3. 6. دامه‌زراندنی شه‌راكه‌تی سیاسی‌و ئابوریی‌و فه‌رهه‌نگیی له‌نێوان ههرێمو پێكهاته‌كانی تری عیراقدا، له‌سه‌ر بنه‌مای رێزگرتنی هاوبهشو پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیی هاوبه‌ش. هاندانی په‌یوه‌ندیی سیاسیی له‌نێوان هێزه كوردستانییهكانو هه‌موو هێزه نیشتمانی‌و ناسیۆنالیست‌و ئیسلامی‌و لیبراڵ‌و دیموكراته‌كانی تری عیراق، دوور له ده‌ستوه‌ردان له ململانێی ناوخۆی هێزه عیراقییه‌كان.
- 2. 3. 7. سوودوه‌رگرتن له ده‌زگا فیدراڵییه‌كان، به‌تایبه‌تیی دادگای فیدراڵی عیراق، به مه‌به‌ستی به‌رگریكردن له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ههرێمو رێگریی له گهندهڵیو خراپ به‌كارهێنانی ده‌سه‌ڵات له سه‌ر ئاستی عیراق‌و هه‌رێمی كوردستان.
- 2. 3. 8. به‌شداریكردن له بنیاتنانی عیراقێكی دیموكرات‌و فیدراڵ له‌سه‌ر هه‌موو ئاسته ناوخۆیی‌و ده‌ره‌كییه‌كان.
- 2. 3. 9. هاندانی پهیڤینو په‌یوه‌ندیی گۆڕینه‌وه له‌نێوان ده‌سته‌بژێره سیاسیی‌و رۆشنبیریی‌و ئه‌كادیمی‌و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی ههرێمو ناوچه‌كانی تری عیراق، له‌نێوان ده‌زگا حكومییهكانو ده‌زگاكانی نوێنه‌رایه‌تیدا له‌سه‌ر هه‌موو ئاسته‌كان.
- 2. 3. 10. ئاخاوتن به زمانی په‌یڤینی شارستانی‌و به‌رژه‌وه‌ندیی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ پارلهمانتارانو نوێنه‌رانی حكومهتو هێزو ده‌سته‌بژێره عیراقییه‌كاندا، دوور له زمانی دهمارگیرییو دروستكردنی بارگرژیی، دوور له زمانی رووپامایی ساخته.
له به‌رنامه‌ی سیاسیی لیستی گۆڕان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئازاری 2010 دا هاتوه
ته‌وه‌ری یه‌که‌م: ئامانجه سیاسییه گشتییه‌کان
- 1- پته‌وکردنی پره‌نسیپه‌کانی سیستمی دیمۆکراتیی فیدراڵی له‌سه‌ر بنچینه‌ی شه‌راکه‌تی راسته‌قینه له‌نێو پێکهاته‌کانی گه‌لی عێراق دا له بواره‌کانی به‌ڕێوه‌بردنی داموده‌زگاکانی ده‌وڵه‌تی فیدراڵی و وه‌رگرتنی بڕیاره ستراتیجییه‌کان و دابه‌شکردنی سامان به شێوه‌یه‌کی عادیلانه.
- 2- دامه‌زراندنی ئه‌نجومه‌نی فیدراڵی و کاراکردنی به‌جۆرێک ببێته مایه‌ی زامنکردنی مافی هه‌رێمه‌کان و دابه‌شکردنی سه‌ڵاحیات له نێوان ده‌سه‌ڵاتی فیدراڵی و هه‌رێمه‌کاندا.
- 3- فۆرمۆلهکردنهوهی دامه‌زراوه‌کانی ده‌وڵه‌تی فیدراڵی به‌گوێره‌ی ده‌ستوری عێراق و پێوه‌ره نوێیه‌کان و به‌شداریپێکردنی عادیلانه‌ی خه‌ڵکی عێراق له‌و ده‌زگاو دامهزراوایانهدا به‌بێ جیاوازی و، پێکهێنانی ئه‌نجومه‌ن و دامه‌زراوه فیدراڵییه باڵاکان دور له شوێنکه‌وته‌یی و به‌شبه‌شێنه‌ی حیزبی و ده‌سته‌گه‌ریی ته‌سک.
- 4- چه‌سپاندنی ده‌سه‌ڵاتی یاسا و پته‌وکردنی سه‌ره‌تای جیاکردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌کانی یاسادانان و جێبه‌جێکردن و دادوه‌ری له یه‌کتری و، رێزگرتن له سه‌ربه‌خۆیی قه‌زا و کاراکردنی رۆڵی دادگای فیدراڵی، دور له به‌شبه‌شێنه‌ی حیزبی و ده‌ست تێوه‌ردانی سیاسی.
- 5- دیاریکردنی ده‌سه‌ڵاتی حیزب و سنوردارکردنی چالاکییه‌کانی، به‌و پێیه‌ی حیزب ئه‌بێ رێکخراوێکی سیاسیی بێ میلیشیا و بێ داموده‌زگای نهێنی و بێ به‌رژه‌وه‌ندیی مۆنۆپۆڵی بێ.
- 6- پشتگیریکردنی کۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی و کارکردن بۆ زامنکردنی سه‌ربه‌خۆیی سه‌ندیکا و رێکخراوو کۆمه‌ڵه‌کان و، رێکخستنی کار‌و چالاکییه‌کانیان له رێگه‌ی ده‌زگایه‌کی باڵای سه‌ربه‌خۆ وه، به‌شێوه‌یه‌ک که خزمه‌تی به‌رژه‌وه‌ندییه مه‌ده‌نی و پیشه‌ییه‌کانی توێژه‌کانی کۆمه‌ڵ بکا.
- 7- چاککردن وگه‌شه‌پێدانی سیستمی ئه‌منی له‌سه‌ر بنه‌مای پرۆفیشناڵیی و وه‌لا بۆ نیشتمان و، چه‌سپاندنی کۆڵه‌که‌کانی ده‌وڵه‌تی قانون و به‌رگرتن له پێشێلکردنی مافی مرۆڤ و دور راگرتنی ده‌زگا ئه‌منیه‌کان له ئینتمای حیزبی و ده‌سته‌گه‌ریی به‌رته‌سک.
- 8- به‌گژاچونه‌وه‌ی ته‌نگبینی و تیرۆر و ره‌گه‌ز په‌رستی و ده‌مارگیری و، قه‌ده‌غه‌کردنی جیاکاری (دیسکریمینه‌یشن) له‌نێوان هاووڵاتیاندا له‌سه‌ر بناغه‌ی نه‌ته‌وه یان ئاین یان مه‌زه‌ب یان باوه‌ڕ یان جێنده‌ر یان ئینتیمای حیزبی یاخود پایه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی.
ته‌وه‌ری دووه‌م: په‌یوه‌ندی نێوان هه‌رێمی کوردستان و حکومه‌تی فیدراڵ
- 1- گرتنه‌به‌ری رێگه‌ی ئاشتیانه و دیمۆکراسیانه بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌کانی نێوان هه‌رێمی کوردستان و به‌غدا به‌پێی ده‌ستوری عێراق و، له‌سه‌ر بناغه‌ی شه‌راکه‌تی راسته‌قینه‌ی سیاسی، به شێوه‌یه‌ک ببێته مایه‌ی جێبه‌جێکردنی ئه‌و ماده ده‌ستورییانه‌ی په‌یوه‌ندییان به مافه‌کانی کورد و ده‌سه‌ڵاته‌کانی هه‌رێمه‌وه هه‌یه، بێ سازش کردن له سه‌ریان.
- 2- کرانه‌وه‌ی هه‌رێمی کوردستان به‌ڕووی سه‌رجه‌م عیراقییه‌کاندا به بێ جیاوازی، به‌مه‌به‌ستی کار‌و وه‌به‌رهێنان وخوێندن و گه‌شت، هه‌ر وه‌کو ناوچه‌کانی دیکه‌ی عیراق.
- 3- دروستکردنی متمانه له نێوان کورد و عه‌ره‌ب و تورکمان و ئاشوری و کلدانی و ئه‌رمه‌ن و پێکهاته‌کانی تری گه‌لی عێراق، له رێگه‌ی پته‌وکردنی گیانی دیالۆگ و پێکه‌وه ژیان، به تایبه‌ت له هه‌رێم و له ناوچه‌کانی جێ ناکۆکی
- 4- دیاریکردنی سنوری جوگرافیی هه‌رێمی کوردستان و چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی ناوچه‌کانی جێ ناکۆکی به‌گوێره‌ی ماده تایبه‌ته‌کانی ده‌ستوری عێراق و دیالۆگی هاوبه‌ش له نێوان دانیشتوانی ره‌سه‌نی ناوچه‌کاندا، به تایبه‌ت ئه‌وه‌نده‌ی په‌یوه‌ندی به پرسی که‌رکوکه‌وه هه‌یه، چاره‌سه‌رکردنی به‌گوێره‌ی ماده‌ی 140 ی ده‌ستوری عێراق و، چاره‌سه‌رکردنی ئه‌و کێشانه‌ش که په‌یوه‌ندییان به ناوچه‌کانی شه‌نگال و زه‌ممار و ته‌له‌عفه‌ر و شێخان و مه‌خمور و خانه‌قین و مه‌نده‌لی و ناوچه دابڕێنراوه‌کانی تره‌وه هه‌یه، به جۆرێک که زامنی به‌دیهاتنی مافه‌کانی ته‌واوی دانیشتوانیان بێ، به بێ جیاوازی.
- 5- کارکردن بۆ هه‌ڵگرتنی زوڵمی نه‌ته‌وه‌یی و ئاینی له‌سه‌ر کوردی فه‌یلی و ئێزیدییه‌کان و بژاردنه‌وه‌ی زه‌ره‌رو زیانه‌کانیان و په‌ره‌پێدانی ناوچه ئه‌سڵییه‌کانی نیشته‌جێبونیان له روی ئابوری و کۆمه‌ڵایه‌تی و رۆشنبیرییه‌وه.
- 6- زامنکردنی مافه‌کانی گه‌لی کوردستان، به تێکڕای پێکهاته‌کانیه‌وه، له بواری وه‌رگرتنی پۆستی سیادی و وه‌زاری و فیدراڵی و کاروباری دارایی و په‌ترۆڵ دا.
- 7- زامنکردنی به‌شداریی خه‌ڵکی کوردستان، به تێکڕای پێکهاته‌کانیه‌وه، له رێکخراوه ناوده‌وڵه‌تیه‌کان و نوێنه‌رایه‌تییه‌کانی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان و کۆمکاری عه‌ره‌ب و رێکخراوی کۆنگره‌ی ئیسلامی دا.
- 8- دامه‌زراندنی نوێنه‌رایه‌تییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان له باڵوێزخانه و کونسولگه‌رییه‌کانی عێراق دا و، کاراکردنی رۆڵیان به شێوه‌یه‌کی عادیلانه، دور له به‌شبه‌شێنه‌ی حیزبایه‌تی ته‌سک.
- 9- چه‌سپاندنی زبانی کوردی وه‌کو زبانێکی ره‌سمی له‌سه‌ر ئاستی عێراق له دامه‌زراوه فیدراڵییه‌کان و له‌و کاروبارانهشدا که ده‌ستوری عێراق بۆی دیاری کردوه.
- 10- کارکردن بۆ رێکخستنی هێزی پێشمه‌رگه‌و چه‌کدارکردنی و مه‌شق پێکردنی به شێوه‌یه‌کی سه‌رده‌میانه و یه‌کخستنی له چوارچێوه‌ی هێزی پاسه‌وانی هه‌رێم و هێزی پاسه‌وانی سنور و به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی گوزه‌رانی مونته‌سیبه‌کانی بۆ ئاستی مونته‌سیبه‌کانی سپای نیزامیی عێراق، وه‌کو به‌شێک له سیستمی به‌رگریی ده‌وڵه‌تی فیدراڵ.
- 11- زامنکردنی به‌شداری پێکردنی رۆڵه‌کانی گه‌لی کوردستان، به‌تێکڕای پێکهاته‌کانیه‌وه، له سوپای عێراق و وه‌زاره‌تی به‌رگری و دامه‌زراوه فیدراڵییه ئه‌منییه‌کان و هه‌یئه‌ی ئه‌رکان و هێزه‌کانی زه‌مینی و ئاسمانی و ده‌ریایی دا .
- 12- زامنکردنی پشکی کوردستان له پرۆژه ستراتیجییه فیدراڵییه‌کانی که‌رتی گواستنه‌وه‌ی زه‌مینی و ئاسمانی و هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ر و که‌رته‌کانی نه‌وت و غاز‌و میتاڵ و ئه‌مبارکردنی ئاو، به جۆرێک که ژێرخانی ئابوریی کوردستان ببوژێننه‌وه.
- 13- کاراکردنی رۆڵی (دامه‌زراوه‌ی گشتیی چاودێری و تهخصیصکردنی داهاته فیدراڵییه‌کان) له پێناو دابینکردنی پشکی هه‌رێمی کوردستان له به‌خشیش (منح) و کۆمه‌ک و داهاته داراییه فیدراڵییه‌کان و زامنکردنی رۆشنی و عه‌داله‌ت، هه‌روه‌کو له ده‌ستوری هه‌میشه‌یی عێراق دا هاتوه.
ته‌وه‌ری سێیه‌م: چاکسازی کارگێڕی و ئابوری
- 1- پێڕه‌وکردنی پره‌نسیپی رۆشنی له مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ بودجه‌ی گشتی، له‌بواره‌کانی: ورده‌کارییه‌کانی بودجه و سه‌رچاوه‌کانی و چۆنێتی خه‌رجکردنی و دابه‌شکردنی به‌سه‌ر که‌رته ئابورییه‌کان و ناوچه‌کان و هه‌رێمه‌کاندا.
- 2- په‌ره‌پێدانی ئابوری و به‌ڕێوه‌بردنی گشتی و سامانی گشتی و، رزگارکردنیان له مۆنۆپۆڵ و گه‌نده‌ڵی. وه هاندانی وه‌به‌رهێنان و ته‌کنیکی مه‌علوماتی و پێشخستنی که‌رته به‌رهه‌مهێنه‌کانی کشتوکاڵ و پیشه‌سازی و سامانی ئاژه‌ڵ و، هاندان و په‌ره‌پێدانی که‌رتی گه‌شتوگوزار.
- 3- دانانی پلانی ستراتیجی بۆ چاککردن و نوێکردنه‌وه‌ی که‌رته‌کانی ته‌ندروستی و په‌روه‌رده و فێرکردن.
- 4- جێبه‌جێکردنی پرۆژه‌ی ستراتیجی له بواره‌کانی رێگاوبان و نیشته‌جێکردن و هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ر و کاره‌با و نه‌وت و غاز و ئاو و ئاوه‌ڕۆ و پرد و به‌نداو دا.
- 5- دانانی سندوقێکی تایبه‌ت بۆ یارمه‌تیدانی جوتیاران و کاراکردنی رۆڵی ئه‌و سندوقه به جۆرێک که ببێته مایه‌ی نیشته‌جێکردنه‌وه‌یان له گونده‌کان به‌شێوه‌یه‌کی لایق به مرۆڤ و، هاندانیان بۆ به‌شداریکردنیان له به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی به‌رهه‌مهێنانی به‌روبومی کستوکاڵ دا، له پێناوی بوژاندنه‌وه‌ی ئابوریی گوند و دابینکردنی ئاسایشی خۆراک دا.
- ته‌وه‌ری چواره‌م: دادی کۆمه‌ڵایه‌تی و په‌ره‌پێدانی سامانی مرۆیی
- 1- کارکردن بۆ نه‌هێشتنی هه‌ژاری و قه‌یرانی بێ‌کاری له رێگه‌ی دۆزینه‌وه‌ی هه‌لی کاره‌وه بۆ هاووڵاتیان و ئه‌نجامدانی پرۆژه‌ی گه‌وره‌ی بوژاندنه‌وه و په‌ره‌پێدانه‌وه، وه ته‌رخانکردنی پاره‌ی پێویست بۆیان له بودجه‌ی فیدراڵی.
- 2- بایه‌خدان به مناڵان و لاوان و ئاماده‌کردنیان له روی هونه‌ری و جه‌سته‌ییه‌وه، ئه‌ویش له رێگه‌ی پێشخستنی که‌رته‌کانی هونه‌ر و وه‌رزشه‌وه و، دابینکردنی هه‌لی کاری یه‌کسان بۆ گه‌نجان له که‌رته‌کانی تایبه‌ت و گشتی و تێکه‌ڵاو دا.
- 3- جێگیرکردنی سیستمێکی عادیلانه بۆ بیمه‌ی ته‌ندروستی و کۆمه‌ڵایه‌تی و خانه‌نشینیی فه‌رمانبه‌ران و هاووڵاتیانی به‌رهه‌مهێن له هه‌ردوو که‌رتی تایبه‌تی و گشتی دا، هه‌روه‌ها بۆ قوربانییانی زیندوی جه‌نگه‌کان و قه‌یرانه سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوری و ته‌ندروستییه‌کان.
- 4- بژاردنه‌وه‌ی ئابوری ئه‌و ناوچانه‌ی به‌ر تاوانه‌کانی کۆمه‌ڵکوژی که‌وتن و، سه‌رله‌نوێ دروستکردنه‌وه‌یان به شێوه‌یه‌کی هاوچه‌رخانه.
- 5- په‌ره‌پێدانی زانکۆکان و دامه‌زراوه ئه‌کادیمییه‌کان و ناوه‌نده‌کانی دیراسات و لێکۆڵینه‌وه و، کارکردن بۆ به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی زانستی یان و، قه‌ده‌غه‌کردنی ده‌سوه‌ردانی حیزب له کاروباریان و، زامنکردنی سه‌ربه‌خۆیی یان و، دابینکردنی بودجه‌ی ته‌واو بۆیان.
- 6- به عادیلانه داڕشتنه‌وه‌ی سیستمی موچه و خانه‌نشینی و ده‌رماڵه و ئیمتیازات و، دیاریکردنی لانی زۆری ژماره‌ی پاسه‌وان و بڕی نه‌سریه و ئیمتیازاته تایبه‌تییه‌کانی به‌رپرسه‌کان.
- 7- کارکردن بۆ نه‌هێشتنی هه‌مو جۆره‌کانی توندوتیژیی جه‌سته‌یی و ده‌رونی و، جیاکاری دژی مناڵان و ئافره‌تان و خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌ته‌کان و به‌ساڵاچوان و په‌ککه‌وته‌کان و توێژه په‌راوێزخراوه‌کانی تری کۆمه‌ڵ.
- 8- بایه‌خدان به ره‌وه‌ندی عێراقی له ده‌ره‌وه‌ی وڵات و، خۆشکردنی زه‌مینه‌ی کۆچی پێچه‌وانه‌ی ئاره‌زومه‌ندانه بۆیان، به‌تایبه‌تی بۆ زانا‌و پسپۆڕ و شاره‌زاکانیان، له پێناو به‌شداری پێکردنیان له دروستکردنه‌وه‌ی ژێرخانی ئابوری و زانستی و مرۆیی وڵات دا.
- 9- دابینکردنی ئازادیی راده‌ربڕین و پشتیوانیکردنی پرۆژه‌کانی رۆشنبیری و هونه‌ری و میدیایی ئازاد و هه‌ڵگرتنی که‌ندو کۆسپه‌کانی سه‌ر رێگه‌یان و، ، پاراستنی شوێنه‌وار و شوێنه مێژوییه‌کان و تهعمیرکردنیان.
- 10- پاراستنی ژینگه‌و کارکردن بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ی رۆشنبیریی ژینگه‌پارێزی سه‌باره‌ت به مه‌ترسیه‌کانی پیسبونی ژینگه‌و شۆره‌کات و به بیابان بون و پاراستنی جه‌نگه‌ڵه‌کان و سروشت و، فراوانکردنی روبه‌ری سه‌وزایی و قه‌ده‌غه‌کردنی ژاکاندنی.
پەیکەری ڕێکخراوەیی
- خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندن
- جڤاتی نیشتمانی
- جڤاتی گشتی
- ژوره‌کان
- فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مان و ئه‌نجومه‌نی پارێزگا
- ئه‌نجومه‌نی قه‌زاكانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان
- تیمی گۆڕان لە حکومەت
- هاوپەیمانى کوردستان
- ژنانى بزوتنەوەى گۆڕان
- كۆنفرانسی نیشتمانی
ڕێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان