جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکانی «قەناتی کوردۆ - کوردۆیڤ»

Jump to navigation Jump to search
ھێڵی ٤: ھێڵی ٤:


= خوێندن =
= خوێندن =
قەناتی کوردۆ لەساڵی 1928دا خوێندنی سەرەتایی لەو قوتابخانە تایبەتیە تەواوکرد و لەکۆلیژی کارگەران لەشاری لینینگراد وەرگیراو لەساڵی 1931دا ئەو کۆلیژەی تەواو کرد، کەبەرامبەر قۆناغی ناوەندی و ئامادەیی بووەو لەکۆتایی ئەو ساڵەدا قەنات و دوو هاوڕێی کوردی کۆلیژی زمانەوانەی زانکۆی لینینگراد وەرگیران و لەساڵی 1936دا خوێندنی تەواو کرد و بڕوانامەی دیبلۆمی وەرگرت و هەر ئەو ساڵەلەبەشی دکتۆرا وەرگیراو لە ساڵی 1941دا خوێندنی باڵای تەواو کرد و بڕوانامەی دکتۆرای وەرگرت و لەپەیمانگای ئەسنۆگرافیای ئەکادیمیای زانستی سۆڤیەت دامەزراوه، دوای ماوەیەکی کەم نێردایە فابریکەی شەفەقی سوو تا مانگی شوباتی 1942.
دکتۆر قەناتی کوردۆ لەساڵی 1945دا بووە ئەندامی پارتی کۆمۆنیستی رووسیا و لەپاش جەنگ بوو بەمامۆستای زمانی کوردی بەخوێندکارانی بەشی ئێرانی دەگوتەوه.
لە ساڵی 1947ەوە تاکو 1960 سکرتێری لیژنەی ناوچەی پارتی کۆمۆنیستی پەیمانگەی رۆژهەڵاتناس بووە لەو شارەی لینینگراد دا تاکو ساڵی 1958 قەناتی کوردۆ و ئیسحاق تسوکەرمان و مارگریت رودینکۆ خەریکی کوردناسی بوون لەبەشی ئێرانی پەیمانگای رۆژهەڵاتناسی و لەساڵی 1958دا بەشی کوردی بەیارمەتی یوسف ئۆربێلی سەرۆکی پەیمانگای رۆژهەڵاتناس جیاکرایەوە و بووەبەشێکی سەربەخۆ.
لەسەرەتادا ئۆربێلی خۆی بووەسەرۆکی، بەڵام لەدواییدا دکتۆر قەناتی کوردۆ بەسەرۆکی بەشەکە هەڵبژێردرا. ئەوەی شایانی گوتنیشە دکتۆر قەنات لەساڵی 1968دا بڕوانامەی دکتۆرای ناووک واتە دکتۆرای زانستەکانی وەرگرت و پلەی زانستی بووەتە پڕۆفیسۆر.
تاکو رۆژی کۆچی دوایی لە 1985-10-31دا وەک سەرۆکی بەشی کوردی و زانایەکی مەزنی کورد و کوردناسێکی دڵسۆز و لێهاتووی نەتەوەکەی خزمەتی زمان و وێژەی و مێژووی کوردی کرد.
= هەندێک لە بەرهەمەکانی =
= هەندێک لە بەرهەمەکانی =

مێنۆی ڕێدۆزی