٢٠٬٨٦٥
دەستکاری
Manu (لێدوان | بەشدارییەکان) |
Manu (لێدوان | بەشدارییەکان) |
||
ھێڵی ١: | ھێڵی ١: | ||
[[پەڕگە:Oran01.jpg|وێنۆک]] | |||
گۆران و ئەرکی شیعر | |||
[[ | نووسینی: د. '''[[حەمە نوری عومەر کاکی]]''' | ||
سکولی زمان / بەشی کوردى | |||
'''پێشەکی :''' | |||
لەم | شیعرى لیریکی پانتاییەکی گەورە و فراوانی لە دنیاى ئەدەبدا داگیر کردووە ، لەشیعرى کلاسیکیی کوردیدا ، وەک ئەدەبی نەتەوە ڕۆژهەڵاتییەکان ، ئەم جۆرە شیعرە گەلێک ئەرک وپەیامی جۆراوجۆرى لەئەستۆ گرتبوو ، ئەرکی شیعر لە کلاسیکدا ، ئەرکێکی گران و فرە ڕەهەند بووە ، شیعر مێدیایەک بووە بۆ خۆى . شاعیر بە شیعرى لیریک مێژووى دەنووسییەوە ، زانستە بەرجەستەییەکان و زانستی ئاینی و کۆمەڵایەتی و مێژوو و.....هتد ، لەدووتوێی شیعردا دەنووسرانەوە . ئەوگۆڕانەى لە شیۆازى شیعری نوێدا ڕوویدا ، تاڕادەیەک لاى هەندێک شاعیرى داهێنەر ، ئەرکی شیعریشی دەگرتەوە ، لە شیعرى نوێی کوردیدا ئەم دیاردەیە واتە گۆڕانی ئەرکی شیعر ، لاى شاعیرە ڕۆمانسیزمە نوێخوازەکان بەتەواوى دەبینرا ، بەتایبەتی لەڕێچکەى دووەمی شیعرى نوێی کوردیدا ، کە (گۆران 1904 -1962 ) سەردەستەى ئەو ڕێچکە و ڕێبازە نوێیە بوو. ئەم لێکۆڵینەوەیە ، لەڕوانگەى چەند سەرنج و تێبینییەکەوە سەبارەت بە بیۆگرافیاى گۆران ،ئەرکی شاعیر و ئەرکی شیعر لاى گۆران ڕوون دەکاتەوە ، بەهیواى ئەوەى ببێتە دەروازەیەک بۆ توێژینەوەى ئەرکی شیعرى لە لاى شاعیرانی شوێنکەوتووى ڕێچکەى گۆران و شاعیرانی دیکەش . لەم لێکۆڵینەوەیەدا ڕێبازى شیکاریی دەق بەگشتی و لە ڕوانگەیەکی سایکۆلۆجییەوە بەپێی پێویست ڕێبازى شیکاریی دەروونی بۆ شیکردنەوەى هەندێک دەقی شیعرى ( گۆران )بەکارهێنراوە . لە کۆتایی لێکۆڵینەوەکەدا بەچەندخاڵێک ئەنجامە گرنگەکان دیارى کراون ودواتر سیستێمی کۆد (* )بۆ پەراوێزەکان وئەوسەرچاوانەى کەڵک وسودیان لێوەرگیراوە ، پێڕەوىکراوە . | ||
[[ | [[گۆران و ئەرکی شیعر|درێژەی بابەت]] |