جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکانی «برایانی زێ زێ»

Jump to navigation Jump to search
٤٬٠٩٩ بایت زیاد کرا ،  ‏٠٨:٤٨، ١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١
بەبێ کورتەی دەستکاری
(پەڕەی دروست کرد بە «حوسێن شۆخ کەمان (١٩٣٩ له سەقز) ناسراو بە زێ زێ ھونەرمەند و گۆرانیبێژی رۆژهەڵاتی کور...»ەوە)
 
ھێڵی ١: ھێڵی ١:
[[پەڕگە:Xoshkamn.jpg|وێنۆک]]
حوسێن شۆخ کەمان (١٩٣٩ له سەقز) ناسراو بە زێ زێ ھونەرمەند و گۆرانیبێژی رۆژهەڵاتی کوردستان که زیاتر له نیو سەدەیه که له بواری موسیقای فۆلکلۆری کوردی چالاکیەکانی بە رێوە دەبات و ئیش دەکا.
حوسێن شۆخ کەمان (١٩٣٩ له سەقز) ناسراو بە زێ زێ ھونەرمەند و گۆرانیبێژی رۆژهەڵاتی کوردستان که زیاتر له نیو سەدەیه که له بواری موسیقای فۆلکلۆری کوردی چالاکیەکانی بە رێوە دەبات و ئیش دەکا.

ھێڵی ١٦: ھێڵی ١٧:

ھونەرمەند زێ زێ ھەمیشە لەگەڵ خەڵکدا ژیاوە و ھەر لە سەرەتاوە خۆشەویستی خەڵک ودۆستانی بوە لە گەڵ گۆرانیبێژانی سەردەمی خۆی نێوانی خۆش بوە. لە گەڵ حەسەن زیرەکی ھونەرمەندیش گۆرانی لە دیوەخانەکانی ئەوکاتی ماڵاندا لە شاری سەقز پێشکەش کردوە و وەک خۆی باسی دەکا تەنانەت لە کاتی ژن ھێنانیدا حەسەن زیرەک کە ئەودەم لە ماڵی عەبە خڕەدا لە گەڵ زبێدەخانمی ھاوسەری کرێنشین بوو، وەک برازاوا قۆڵی خێزانی زێ زێ ی گرتوەو لە ماڵی بابی بە گۆرانی ھاتەدەر با بێتە دەر ھێناویەتە دەر. کە ئێستایش زێ زێ ھەر خۆشەویستی خەڵکەو لە نێوشارو گەڕەک وبازاڕدا وەک ھونەرمەندێکی نەتەوەیی یادگاری سەردەمانی زووی سەقز چاوی لێدەکەن و جێی رێزی ھەموو دانیشتوانی سەقزو ناوچەکانیەتی. زێ زێ لە ڕۆژی ٢ی خەزەڵوەری ٢٧١٥ی کوردی و ١٣٩٤ی ھەتاوی کۆچی دوایی کرد. ڕۆحی شاد و یادی بەرز.<ref>ویکیپدیا</ref>

لەساڵانی پەنجاکانی سەدەی ڕابردوودا، گۆرانیی و شایی کوردی، جموجوڵ و خرۆشێکی نوێی بەخۆیەوە بینی، ئەمیش بەهۆی پەیدابوونی گروپێکی دەنگبێژ و موزیکژەنی کەلتووەییەوە، کە لەشاری سەقز و لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان هاتە کایەوە.
گروپی برایانی زێ زێ “زی زی” بۆماوەی چل ساڵ، بە گۆرانییەکانییەکانیان، شایی و زەماوەند و هەڵپەڕکێی کوردییان، لەزۆربەی شار و شارۆچکە و گوندەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا، ڕازاندووەتەوە.
گۆرانییە فۆلکلۆرییەکانی ” شەمامە و خاڵ خاڵ، سۆیلە باڵابەرز، ئۆخەی دەستە پەشمینە، شیرینەو خانم، مەنیجە باوانم، کوێستانان خاڵ خاڵ و بەبانانەوە”، چەند نموونەیەکن لەو گۆرانییانە.
هەردوو برا ” عەلی شۆخ کەمان و حسەین شۆخ کەمان” کوڕی میرزا شوکروڵڵان. وەک دەگێڕنەوە، باوکیان، خاوەنی دەنگێکی خۆش و ناسراو بووە.
عەلی براگەورە، ئەم هەستە هونەرییەی لە باوکییەوە بۆ ماوەتەوە و زۆرتر، لەلێدانی ئامێری تەپڵ و بندەستیدا پەروەردەی کردووە و دواتریش دەستی حسەینی، برای گرتووە و هێناوێتییە بوارەکەوە.
عەلی شۆخ کەمان ساڵی 1930 لەدایک بووە. سەرەڕای ئەوەی مەرگی باوکی و براگەورەکەی، باری ژیانی لەسەر گران کردووە، بەڵام لە کاری هونەری دانەبڕاوە. ساڵی 2008 بە نەخۆشی کۆچی دوایی کردووە.
برا بچوکتریان ” حسەین شۆخ کەمان” لەساڵی 1942 لەشاری سەقز لەدایک بووە.
لەبەر ئەوەی کەبە مناڵی زمانی لەسەر دەربڕینی پیتی “ز” دەست پێ کردووە، بە ” زی زی” یان ” زێ زێ” ناسراوە. لەتەمەنی پازدە ساڵیدا، ژیانی هاوسەری پێکهێناوە و هەر لەو کاتانەوە لەگەڵ عەلی برایدا بە دوو قۆڵی لە دیوەخان و ماڵەکانی سەقزدا و دواتریش لەگەڵ گۆرانیبێژ ” حسەین نەجەفی” دا دەستی بە گۆرانی وتن کردووە. لەبەر ئەوەی لەگەڵ ” عەزیزی نەیژەن، حسەین والیدی، مینە سووزەنی (مینەی حەسەن فەرەج)، ئەحمەدی ساڵح، تۆفێقی تارژەن و عەلی برای، وەک برا پێکەوە کاری هونەرییان کردووە، بە گروپی ” برایانی زێ زێ” ناسراون.
یەکێک لە تایبەتمەندی گۆرانییەکانی برایانی زێ زێ ئەوەیە کە هۆنراوەی گۆرانییەکان، بەشێوەی ڕاستەوخۆ، وەکو بوێژ یان شایەر، لەدانراوەی برایان خۆیانن.
حسەینی شۆخ کەمان، لەشەستەکانی سەدەی ڕابردوو بە دواوە، نزیکەی شەست گۆرانی بۆ ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنەکانی ئێران تۆمار کردووە و لەم ساڵانەی دواییشدا، کۆنسێرتیان لەشارەکانی سەقز، چابەهار، کامیاران و دیواندەرە پێشکەش کردووە و لە وڵاتی کەنەداش بەشداری ژمارەیەک ئاهەنگ و شایی کردووە، بەڵام بەهۆی گۆڕینی بارودۆخی وڵات و پەیدابوونی گروپی هونەری نوێ و ئامێری ئەلکترۆنی، لەکاری دوورکەوتووەتەوە.
ناوبراو لەساڵی 2015 کۆچی دوایی کرد.<ref>ماڵپەری رۆژی کورد</ref>

مێنۆی ڕێدۆزی