٢٠٬١١٩
دەستکاری
Manu (لێدوان | بەشدارییەکان) |
Manu (لێدوان | بەشدارییەکان) |
||
ھێڵی ١: | ھێڵی ١: | ||
[[پەڕگە:0006 (2)54.jpg|وێنۆک]] | [[پەڕگە:0006 (2)54.jpg|وێنۆک]] | ||
دیار غەریب محەمەد ھەروەھا بە ھەڤال ھەڵمەت ناسراوە، (لەدایکبووی ١٩٧٣ لە قەرەداغ – مردووی ٥ی تەممووزی ٢٠١٩ لە چیای قەندیل) ئەندامی کۆنسەی سەرۆکایەتیی کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) و ھەروەھا ھاوسەرۆکی پارتیەکی ھەڵوەشێندراوی چارەسەری دیموکراتی کوردستان (پەچەدەکە) بوو کە لە بۆردوومانی فڕۆکەکانی ئەرتەشی تورکیا لە چیای قەندیلەوە کوژراو. | |||
کۆلێژی زانست | دیار غەریب محەمەد لە ساڵی ١٩٧٣ لە ناوچەی قەرەداغ لە دایک بوو. لە کۆلێژی زانست وانەی فیزیکی خوێندەوە. | ||
لە | برایەکی گەورەتری بە ناوی دلێر لە ڕاپەڕینی ١٩٩١ لە شاری کەرکووک کوژراو. تا ساڵی ١٩٩٦ لە شارۆچکەی سێوسێنان لە قەرەداغ وەکوو مامۆستای قوتابخانە کاری دەکرد. | ||
دیار غەریب بە دوای ڕاپەڕینی باشووری کوردستان کە پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەستیان کرد بە شەڕ لە بەرامبەر یەکەوە، لە ساڵی ١٩٩٢ پەیوەندیی لەگەڵ پارتی کرێکارانی کوردستان گرت و چوو لە ڕێزەکانی گەریلاکانی ئەو حیزبە. | |||
'''چالاکیی سیاسی''' | |||
دیار غەریب لە ساڵی ١٩٩٢ چالاکیەکانی خۆی دەستیپێکرد. | |||
لە ساڵی ١٩٩٦ لەگەڵ پارتی کرێکارانی کوردستان ئاشنا بوو و چوو بۆ ڕۆژاوای کوردستان و شاری دیمەشق لە وڵاتی سووریا و لەورەدا لەگەڵ عەبدوڵڵا ئەجەلان دیداری کرد و بە ماوەی ١٣ مانگ لە ئەکادیمیای مەحسوم کۆرکماز لە دۆڵی بیقاع دەورەی پەروەردەی تێپەڕاند و بوو بە گەریلا و ئەندامی پارتی کرێکارانی کوردستان. | |||
لە ساڵی ٢٠٠٨ەوە، دیار غەریب بوو بە ھاوسەرۆکی پارتی چارەسەری دیموکراتی کوردستان (پەچەدەکە) و لەگەڵ نەجیبە عومەر تا ساڵی ٢٠١٤ کە ئەو حیزبە ھەڵوەشێندراو بەڕێوەیدەبرد. | |||
بە دوای ھەڵوەشێنی پارتی چارەسەری دیموکرات چوو بۆ بناری قەندیل و بە ھۆی ئەزموونی لە جەرگەی خەبات وەکوو ئەندامی کۆنسەی سەرۆکایەتیی کۆما جڤاکێن کوردستان درێژە بە چالاکییەکانی خۆی دا. | |||
'''بەرھەمەکان''' | |||
* کورەتە مێژوویەکی عێراق و باشوری کوردستان | |||
* مانڤیستۆی گەنجانی باشوری کوردستان | |||
* خۆبەرێوبەری دیموکراتی | |||
* قەیرانی سیستەم و پرسی پێشەنگایەتی لە باشوری کوردستان | |||
* ھەڵوێستەیەک دەربارەی ئایین و باوەڕمەندیی | |||
* خوێندنەوەیەکی نوێ لە مێژووی کوردستان | |||
'''کۆی بەرھەمەکان''' | |||
لە نەورۆزی ساڵی ٢٠٢١ کتێبێک لە ژێر ناوی دیار غەریب: مانیفێستۆی كەسێتی ئازاد و شۆڕشگێڕی كوردستان لە پێنج بەرگدا بڵاو کرا. | |||
ئەم کتێبە کە لە لایەن حەسەن جوودیەوە ئامادە کراوە، سەرجەمی بەرھەمەکان، ژیاننامە، كۆوتار و چاوپێكەوتنەكانێک سەبارەت بە دیار غەریب لە خۆ دەگرێتەوە. | |||
ئەم کتێبە لە ڕۆژی ٢١ی ئازاری ٢٠٢١ لە ڕێوڕەسمی نەوڕۆز لە قەندیل پەردە لەسەری لادرا و بڵاو کرا. | |||
'''[[مردن]]''' | |||
[[پەڕگە:0009 (3)332.jpg|وێنۆک]] | |||
دیار غەریب لە ڕۆژی ٥ی تەممووزی ٢٠١٩ لە چیای قەندیل لە بۆردوومانی فڕۆکەکانی ئەرتەشی تورکیا لە چیای قەندیل لە باشووری کوردستانەوە کوژراو. | |||
دوو گەریلای پارتی کرێکارانی کوردستان بە ناوەکانی دەوران جانفیدا (موراد گوندوز) و شاھین دجلە (عەبدولقادر ئاسلان) لەگەڵ دیار غەریب کوژراون. | |||
کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) لە ڕۆژی ٧ی تەممووز بە بڵاوکردنی ڕاگەیاندنامەیەک کوژراونی دیار غەریب و دوو گەریلای دیکەی پشتڕاستکردەوە و ئەم ڕووداوە بە شێوەیەکی ڕێکەوت نەبووە و حکۆمەتی تورکیا بە پیلانێکی بەرنامەڕێژکراو بۆ ئەم ئۆپێراسییۆنە ھەمووی ھێز و سیخوڕەکانی لە باشوور کۆ کردبوو. | |||
وێبگەی لێکۆڵین سەبارەت بە کوشتنی دیار غەریب بە ڕۆلی ڕێکخراوەی پاراستنی پارتی دیموکراتی کوردستان ئاماژەی کردووە و نووسیوە کە لە ڕۆژی ٥ی تەممووز دیار غەریب لەگەڵ دانیشتوانی بناری قەدیل کۆبووەوە و لە کۆبوونەوەکەدا چەند ئەندامی پاراستنیش ھەبووە کە ئەرکدار کرابوون زانیاریەکی ورد سەبارەت بە دیار غەریب بە پاراستن بدەن. | |||
دیار غەریب لە کۆبوونەکەدا بە خەڵک گۆتووە کاربەدەستانی باشوور دەیانھەوێت پەکەکە وەکوو بەرپرسی کۆمەڵکۆژییەکانی تورکیا پێشان بدەن، بەم ھۆیە ئیمرۆژ لەگەڵ شاندێکی پارتی دیموکرات کۆدەبیننەوە تا سکاڵامان ڕابگەینین. | |||
بەدوای ئەوە دیار غەریب لەگەڵ دوو گەریلا کۆبوونەوەکەیان بەجێھیشتووە تا لەگەڵ شاندێکی پارتی دیمۆکرات دیدار بکەن، کە لەو کاتە بە ھۆی بەردۆمانی فڕۆکەکانی تورکیا دەکوژرێن. | |||
لێکۆڵێن ھەروەھا داوای ئەوە کردووەتەوە کە ناوی ئەو ئەندامانی پاراستن کە لە کۆبوونەوەکەدا بوونە و ھاوکارییان لەگەڵ میتی تورکیا کردووە لە بەردەستیانە. | |||
ئەنجومەنی ئاسایشی ھەرێم لە وەڵامی ئەم ھەواڵە بە دەربڕینی ڕاگەیانراوێک، بێ ئەوەی کە کوشتنی دیار غەریب تاواندار بکات، بەشداریی خۆی لەم کوشتنە ڕەتکردووەتەوە و بوونی پارتی کرێکارانی کوردستان لە ناوچەکانی ھەریمی باشووری کوردستانی تاوانبار کردووەتەوە. | |||
لە ڕۆژی ١٤ی ئابی ٢٠١٩ مەراسیمی چلەمین ڕۆژی کوژرانی دیار غەریب لە شاری سلێمانی بە ئامادەبوونی جەماوەرێکی بەرچاو و نوێنەرانی لایەنە سیاسییەکانی چوار پارچەی کوردستان بەڕێوەچوو و یادی بەرزڕاگێڕا | |||
[[پۆل:کەسیایەتی]] | [[پۆل:کەسیایەتی]] |