٥٠١
دەستکاری
ھێڵی ١: | ھێڵی ١: | ||
[[پەڕگە:289382864 550134983218673 1813585124118483848 n.jpg|وێنۆک]] | [[پەڕگە:289382864 550134983218673 1813585124118483848 n.jpg|وێنۆک]] | ||
حاجی مەلا فەرەج واژەیی ناسراو بە (شەکیب)، کوڕی ساڵحی کوڕی عەزیزی کوڕی | حاجی مەلا فەرەج واژەیی ناسراو بە (شەکیب)، کوڕی ساڵحی کوڕی عەزیزی کوڕی حوسێنی کوڕی ڕەشیدی واژەییی. یەکێکە لە شاعیر و نووسەر و کەسایەتییە دیارەکانی ئەو ناوچەیە و ڕۆڵێکی بەرچاوی هەبووە لە وریا کردنەوەی خەڵکی لە هەستی نەتەوایەتی و خزمەتی وڵات و ئاشتەوایی کردن و برایەتی نێوان یەکتر و یەکێک بووە لە موریدەکانی شێخانی نەقشبەندی. ساڵی 1911 لە گوندی ([[واژە]])ی سەر بە [[شارباژێر]]ی شاری [[سلێمانی]] لەدایکبووە و پاشان دەگوازنەوە گوندی کانی بەردینە و لەوێ زمانی پژاوە و دووبارە دەچنەوە گوندی واژە و لە لای شێخ شەمسەی واژە پێنج ساڵێک دەخوێنێت و لەو ماوەیەدا (گوڵستان) و (بوستان) و چەند کتێبێکی عەرەبی و فارسی خوێندووە هەر لەو تەمەنە گەنجییەوە زیرەکی بەدەر دەکەوێت و پاڵپشتی باوکی و مامۆستاکانی هانی دەدەن تاوەکوو بەردەوام بێت لەسەر خوێندن و دواتر وەک فەقێیەک گەڕاوە بە دوای زانست و زانای باش تاوەکوو زانست و زانیاریی لێیەوە فێر بێت بۆیە دەچێتە [[سلێمانی]] و لە مزگەوتی موفتی لای [[مەلا عەزیزی موفتی]] گیرساوەتەوە و زانستی شەرع و نەحو و سەڕفی خوێندووە و دەرسی فارسیشی لای عەزیز ئەفەندیی وەسمان ئاغا ([[خواجە ئەفەندی]]) خوێندووە. | ||
شەکیب جگە لەم مەلایانەی سەرەوە دەرسی | شەکیب جگە لەم مەلایانەی سەرەوە دەرسی لای ئەم مەلا و زانایانە خوێندووە: (حاجی مەلا عەبدوڵڵای چروستانی، مەلا مەحموودی بێخود، مەلا مستەفای سەفوەتی حاجی مەلا ڕەسووڵ، حاجی مەلا شێخ نووری بابە عەلی، مەلا حەمە سەعیدی دێلێژەیی، حاجی مەلا کەریمی بیارە (مامۆستا مەلا [[عەبدولکەریمی مودەڕیس]]). | ||
لە کۆتایدا | لە کۆتایدا ئیجازەی مەلایەتی لەلای حاجی مەلا شێخ نووری بابە عەلی و ئەو مەلایانەی سەرەوە وەردەگرێت و لای مەلا [[عەبدولکەریمی مودەڕیس]] تازەی کردووەتەوە. دوابەدوای ئیجازە وەرگرتنیشی لەسەر خوێندن بەردەوام بووە و لەسەر داوای موفتی بووە بە ئیمامی مزگەوتی موفتی. لەو تەمەنەدا هاوسەرگیری لەگەڵ فاتمە خانی کچی شێخ عەبدوڵڵای واژە دەکات و کەوتووەتە ژیانی ماڵدارییەوە. | ||
دوای ماوەیەک بووەتە ئیمام و واعیزی گەڕۆک لە ناوچەی | دوای ماوەیەک بووەتە ئیمام و واعیزی گەڕۆک لە ناوچەی شارباژێردا و بەم حاڵەوە زۆر دەوامی نەکردووە و پاشان نیشتەجێ بووە لە گوندی [[سەراو]]. | ||
شەکیب و تەریقەتی نەقشبەندی: | شەکیب و تەریقەتی نەقشبەندی: | ||
دەچێتە لای شێخ ئەمینی بێژوێی کە شێخێکی بەناوبانگ و دەروێشی تەریقەتی نەقشبەندی بووە. شێخ ئەمینیش ئیجازەی مەلایەتی و تەریقەت و شەریعەتی داوەتێ و ناردوویەتی بۆ لای شێخ عەلائەدینی بیارە و لای ئەویش ئیجازەی تەریقەتی نەقشبەندی وەرگرتووە و گەڕاوەتەوە گوندی سەراو دەست دەکات بە بڵاوکردنەوەی تەریقەتەکە. | |||
ماوەی چەند ساڵێک لە گوندی [[سەراو]] ماوەتەوە و بەڵام لە ناکاو | ماوەی چەند ساڵێک لە گوندی [[سەراو]] ماوەتەوە و بەڵام لە ناکاو فاتمە خانی هاوسەری کۆچی دوایی دەکات و بەدوای ئەم لێقەومانە کوڕانی بابە شێخی سیرێ (خونچە خان)ی خوشکیان دەدەنە شەکیب. دواتر لە ساڵی 1952 بە ماڵەوە دەچێتە گوندی [[بارێی بچووک]] تا ساڵی 1955 و دواتر دەچێتەوە گوندی [[سیرێ]] لە ناوچەی سیوەیل و لەوێ دەمێنێتەوە تا ساڵی 1969 و دەچێتەوە گوندی خۆی ([[واژە]]) لە [[چوارتا]] بۆ ناو خزمەکانی. | ||
مەلا فەرەج پیاوچاکێکی ئایینی و کۆمەڵایەتی و سیاسی و ئەدەبی ناوچەی شارباژێر بووە و جێگای دیار بووە لە هەموو کۆڕ و کۆبوونەوەیەک و هەر مەسەلەیەکی کۆمەڵایەتی و ناکۆکییەکی عەشایەری پێدا گەیشتبێت، باڵی ڕێکەوتن و ئاسایشی بەسەردا کێشاوە. خەڵکی گوندەکانیش لە هەر قەوماوێکیدا کە ڕووی دابێت و بەرەو ناکۆکی و ناخۆشی چووبێت، چوون بەدوایدا و بردوویانە بۆ ئاشتەوایی. | |||
[[پەڕگە:289697522 1100474164218774 6395989667511160126 n.jpg|وێنۆک|ڕاست]] | [[پەڕگە:289697522 1100474164218774 6395989667511160126 n.jpg|وێنۆک|ڕاست]] | ||
ھێڵی ٢٢: | ھێڵی ٢٣: | ||
مەلا فەرەج خەڵکی گوندی [[گردە زبێر]]ی | مەلا فەرەج خەڵکی گوندی [[گردە زبێر]]ی شارباژێر دەچن بە شوێنیدا بۆ ناو خۆیان بۆ چارەسەر کردنی هەندێک ناکۆکی و گیروگرفتی ناو خۆیان پاش ئەوەی ئەرکەکانی سەر شانی خۆی جێبەجێ دەکات لە ئاشتەوایی و ئەو شەوەش لە ماڵی خانەخوێیەکەی دەبێت و لەوێش دەخەوێت و هەر ئەو شەوە کە ڕێکەوتی 10-11-1972 لە کاتی خەودا کۆچی دوایی دەکات و پاشان لە گوندی [[گردە زبێر]]ەوە تەرمەکەی دەبەنەوە گوندی [[واژە]] و لە گۆڕستانی خدری زیندە دەنێژرێت. | ||
بەرهەمەکانی شەکیبی شاعیر کۆ کراوەتەوە و بنەماڵەکەیان لە دووتوێی دیوانێک بە چاپیان گەیاندووە. | |||
ئەمەش نموونەیەکە لە شیعرەکانی لە وەسفی شێخانی بیارەیە: - | |||
فیدای تۆم ئەی شاهی عوسمان گەداتم جانی جـــــانانە | |||
کە گۆشەی کەوشەکەت دەگرم هەتائەمرم بەمــــــەردانە | |||
لەدامێنت ئەگەر لادەم دەسم وەك سەگ ســیاڕووبم | |||
دەتۆش لوتفێکم لەگەڵ کە لەبەر ئەو دەستە دامــانە | |||
دەستکاری