حاجۆ ئاغا

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search

حاجۆ ئاغا هڤیرکی ساڵی 1880 لە باکووری کوردستان لە شاری میدیات لەدایکبووە.

Hadjo Agha.jpg

سەرۆک هۆزی هڤیرکیان بووە.

ئەندامی دامەزرێنەری کۆمەڵەی خۆییبوون بووە و لە سییەکاندا چالاکانە بەشداریی لە بزووتنەوەی سیاسیی کوردا کردووە.

داوای ئۆتۆنۆمیی بۆ جزیرەی سەروو کردووە.

لە ساڵی 1940 لە دێرەزوور کۆچی دوایی کردووە.

لە سەردەمی دوای پارچەپارچەکردنی کوردستان لەسەر دەستی دەوڵەتانی ئەوروپا، بە هەموو شێوەیەک کورد دەچەوسێنرایەوە لەلایەن دەوڵەتانی بەریتانی و فەرەنسی و دەوڵەتە داگیرکەرەکانی دیکە، بەڵام کورد نەوەستاوەو چەندین داستانیان تۆمارکردووە، کە دیارترینیان شێخ مەحموودی حەفیدە بەرامبەر بە ئینگلیز.

لە رۆژئاوای کوردستانیش بە تایبەت لە گوندی بایەندوور، شەڕێک کراوە بەرامبەر ئیستیعماری فەرەنسی، لە ساڵی 1923، ئەم شەڕە تایبەتمەندیی خۆی هەیە، بە جۆرێک خەڵکی گوندی بایەندوور، لە بەرامبەر ستەمی فەرەنسییەکان نەوەستان.

هێرشیان کردە سەر فەرەنسییەکان و چەندین کەسیان لێ کوشتن، حاجۆ ئاغا، کەسایەتییەکی دیاری کوردی رۆژئاوابووە لەو سەردەمەدا و سێ کەسی ناردووەتە سەر بارەگای فەرەنسییەکان و بارەگاکەی سووتاندووە، ئەو کاتەی ملازم رۆگان کە بەرپرسی ئەو بارەگایە بووە لەوێ نەبووە، دواتر کە گەڕاوەتەوە پیاوەکانی حاجۆ ئاغا ئەویشیان کوشتووە.

ئەم داستانە تاوەکو ئێستاش لە رۆژئاوای کورستان باسی لیوە دەکرێت و وەکو چیرۆکی سەرکەوتن بۆ منداڵەکانیان دەیگێڕنەوە.

Download (26543).jpg
Download (26544).jpg