حیزبی شیوعی ئێراقی

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search

حیزبی شیووعی عێراقی (بە عەرەبی: الحزب الشيوعي العراقي‎) حیزبێکی کۆمۆنیستی و کۆنترین حیزبی چالاکە لە عێراق.

1627114541391.jpg

حیزبەکە لە ساڵی ١٩٣٤ دامەزراوە. حیزبی شیوعی شوێن دەستی لەناو مێژووی عێراقدا دیارە، حیزبەکە لەزۆربەی ڕاپەڕین و ناڕەزایییەکانی ساڵانی چلەکان و پەنجاکانی سەدەی بیستەم بەشداربووە.

حیزبەکە لە سەردەمی ڕژێمی بەعس لەژێر ھەڕەشەدابووە، لەگەڵ ئەوەش ھەردەم وەک لایەنێکی گرنگی ئۆپۆزسیۆنی تەماشا دەکرا.

ئەم رێکخراوە لە یەکەمین کۆنگرەی حیزبی شیوعیی عێراقدا لە ساڵی ١٩٤٥دا بە ڕەچاوکردنی تایبەتمەندێتی نەتەوەیی، بەناوی لقی کوردی حیزبی شیوعیی عێراق ڕاگەیەنراوە و مافی دانانی بەرنامە ‌و پێڕەوی ناوخۆی پێدراوە، پاشان بوو بە لقی کوردستان.

لە ئایاری ١٩٦٦دا لقی کوردستان یەکەمین کۆنفرانسی خۆی بەست و دواتر لە سێیەمین کۆنفرانسی حیزبدا لە کانوونی یەکەمی ١٩٦٧ گۆڕا بۆ رێکخراوی ھەرێمی کوردستانی حیزبی شیوعیی عێراق و، لە ئایاری ١٩٦٩دا کۆنگرەی یەکەمی خۆی بەست ‌و بەرنامەیەکی نیشتمانی ‌و دیموکراسی داڕشت.

لە دوای ئەو وەرچەرخانە مێژووییەی کە لە ئەنجامی راپەڕینی ئاداری ١٩٩١دا ھاتەکایەوە، رێکخراوی ھەرێمی کوردستان دووەمین کۆنگرەی خۆی لە (٣٠/٦/١٩٩٣)دا بەست و حیزبی شیوعیی کوردستان ـ عێراقی وەک درێژەپێدەری رێکخراوی ھەرێمی کوردستان، ڕاگەیاند.

ڕۆژنامەی ئازادی یەکەمین ڕۆژنامەی سیاسی شیوعیی کوردیە لە عێراق ١٩٤٥-١٩٦٠.