حەمە تیماری

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search

نووسین و ئامادەکردنی: عەبدوڵڵا کەریم مەحمود

407786370 .jpg

حەمە تیماری، ئەفسانەکەی برزوت و بالۆسە – بەشی یەکەم.

Shahid-Hama-Timaryi-12.-2023.jpg

محەمەد حاجی سەعید، ناسراو بە (حەمە تیمار)یی بەشداری هیچ خولێکی تیوری و پراکتیکی سەربازی نەکرد بوو، دەرچووی هیچ کۆلێجێکی سەربازی نەبوو، بەڵام ویستگەکانی تەمەنی لە 1979 تا 3. 12. 1986، پڕ بوون لە ئەزموونی پلان و بەرنامەو نەخشەی سەربازی پارتیزانی و پێشمەرگایەتی.

کام لە لێپرسراوە باڵاکانی سوپای عێراق، کام لەو ئەفسەرانەی سوپای عیراق، کە سەرشانەکانیان پڕ بوو لە ئەستێرە و داڵ و شـمشێر، لە رووبەرووەکاندا دەیان توانی لە بەرامبەر ئازایەتی و جەربەزەیی ئەم بازەی گەرمیان بوەستنەوە.

پێشمەرگەیەکی 13ساڵ لەساڵی 1979 خالید گەرمیانی و مەحمود سەنگاوی لە گوندی (درۆزنەی ) گەرمیان بوون، لە ناکاو کوڕێکی گەنجێکی سووروسپی باڵا بەرزیان بینی، بەرەو لای ئەوان هەنگاوی دەنا، کە گەیشتە بەردەمیان چەکی بەشانەوەیەوە تاقمی بەستووە.

ئەو کوڕە گەنجە، بە هێمنی و شەرمێکی بە ئەدەبانەوە، روویکردە ئەوان و وتی:

ئێوە پێشمەرگەن.

وتیان : بەڵێ؟

مەحمود سەنگاوی پێ ی وت: ناوت چییە و کوڕی کێیت و خەڵکی کوێیت؟

وتی: ناوم محەمەدە، کوڕی حاجی سەعیدی تیمارم.

مەحمود سەنگاوی، ئەمجا زانی محەمەد کوڕی حاجی سەعیدی تیمارەو کەسێتیەکی دیاری سەنگاوە، لە تیرەی ئالی بەگی جاف و خزمی دایکیەتی و پێی وت: تەمەنی تۆ بۆ پێشمەرگایەتی نابێت و بگەڕێرەوە بۆ تیمار لەوێ خزمەتی باوکت بکە، لای ئێمە پێشمەرگایەتی یە، شۆڕش هی ئێوەیە، ئێمە بێ ئیوە ناتوانین درێژە بە وێستگە جیاجیاکانی شۆڕش بدەین.

محەمەد بەجۆرێک عاشقی پێشمەرگایەتی بوو، سووربوو لەسەر ئەوەی وەری بگرن بە پێشمەرگە، دەستبەرداری داوەکاریەکەی نەدەبوو.

مەحمود سەنگاوی، زانی محەمەد پەشیمان نابێتەوە لەو هەنگاوەی ناویەتی ، رووی کردە خالید گەرمیانی و پێ وت: من خانەوادی محەمەد تیماری دەناسم و خزمی خۆمن. حەمەدیان بەپێشمەرگە وەگرت، دوایی ماوەیەک حاجی سەعیدی باوکی بە دوای کوڕکەیدا گوند بە گوندی گەرمیان دەگەڕا، دوای ماندووبوونێکی زۆر گەیشتە لای پێشمەرگەکان و پێ ی وتن؛ محەمەدی 13 ساڵە هێشتا نەبوەبە 18 ساڵ، من شانازی دەکەم کوڕەکەم ببێ بە پێشمەرگە، بەڵام بەو تەمەنە کەمەوە، ئێستا ناتوانێت ئەرکەکانی پێشمەرگایەتی هەڵسوڕێنێت.

باوکی زۆر بەزەحمەت محەمەدی رازی کرد، لە گەڵ خۆیدا گەراندییەوە بۆ تیمار، دوای چەند رۆژێک، محەمەد بە تفەنگێکی سەلیبەوە، جارێکی تر گەڕایەوە بۆ لای پێشمەرگەکان، بەپێشمەرگە وەریان گرت. دوای چەند مانگێک خالید گەرمیانی بە مەحمود سەنگاوی وت: حەمە تیماری بەو تەمەنە کەمەیەوە لە تەمەنی خۆی گەورەترە، پێشمەرگەیەکی بە جەربەزەو لێهاتوو، بە توانایە.

هەڵمەتی بروسکە ئاسا

لە مانگی تەموزی ی سالی 1979، سالح عەلی ناسراو بە ( مام دەروێش ) و حەمە تیماری لە هەرێمی 5ی قەرەداخ بوون بە هاوڕێ، یەکەم چالاکییان لە ( کەلی پەیکوڵ )ی نزیک گوندی سەرچاوە پێکەوە بەشدار بوون. بۆسەیەکیان بۆ ئەو دوو ئیڤای سەربازیە دانا، هەموورۆژێک ئازوقەیان بۆ رەبایەکانی شاخی گوڵان دەبرد، 30 پێشمەرگەبوون لە قەراغ جادەکە دامەزران، چاوەڕوانی ئەو دوو ئوتۆمۆبیلە سەربازییەیان دەکرد، لە ناکاو هێزێکی زۆری سوپای عێراق بە دەبابە و زرێ پۆش و جاش، کوتنە ناو بۆسەی پێشمەرگەکانەوە و شەڕ بەرپا بوو.

حەمە تیماری تازە گوێزرابوە بۆ هەرێمی پێنجی قەرەداغ، پشمەرگەکانی هەرێم نەیان دەناسی. لە کاتی بەرپابوونی شەڕەکەدا، حەمەتیمار بە جۆرێک، هەڵمەتی بروسکە ئاسایی دەبرد بۆ سەربازەکان، هەموو پێشمەرگەکانی هەرێمی توشی تێڕامان کرد، زیاتر لە 30سەربازیان کوشت، دوو پێشمەرگە شەهید کران، حەمە تیماری تەرمی یەکێک لە شەهیدەکانی خستبووە بن دەستی و رەشاشە بڕنەوەکەشی بە دەستەوە بوو.

تێک شکانی شۆفلێتەکە

408758710.jpg

لەساڵێ 1981 حەمە قاشتی و حەمەتیماری مەفرەزەیەک پێشمەرگە، بۆسەیەکیان لەسەرجادەی دەربەندیخان و سلێمانی دانا. حەمە تیماری بە رەشاشێکەوە وەک جیڤارا لە ناوەڕاستی جادەکە وەستا، شێوەی وەستانەکەی تیماری دیمەنێکی سەرنج راکێشەرو سامناکی هەبوو. لە ناکاوشۆفلێتێکی سەربازی گەیشتە نزیکی، حەمە تیماری لە یەکەم چرکەدا، بە دەسڕێژ شۆفلێتەکەی داگرتەوەو لەجوڵەی خست ، 5 سەربازی تیا کوژرا.

مەمە ریشەو حەمە تیماری

لەساڵی 1982 حەمە قاشتی و رەوفی باسە، لە نێوان فەقێ جنە و ئیمام محەمەدا، دەستیان بەسەر ئۆتۆمۆبیلێکی سوپای عێراقی عێراقدا گرت، بە خیرایی ئوتۆمۆبیلەکەیان گەیاندە گوندی باوەخۆشین، هیزێکی زۆری سوپا و جاش دوایان کەوتن. پێشمەرگەکان لەسەر رێگەکە بۆهێزەکە دامەزران، شەڕ بەرپا بوو. حەمەقاشتی و مامەریشەو حەمەتیماری خۆیان گەیاندە ناو شەڕەکە، شەڕێکی قورسی دەستەو یەخە بەرپا بوو، مامە ریشەو حەمە تیماری بە ئیرادەی پۆڵاین و بەورەیەکی بەرزەوە، سڵیان لە هیچ نەدەکردوە، هەڵمەتەکانیان بە جۆرێک بوو، هیزەکەیان تێک شکاند، لە ترسا هەڵاتن.

سەرچاوە پەراوێز: عەبدوڵڵا کەریم مەحمود، ئەفسانەکەی برزوت بالۆسە،کوردستانی نوێ، ژمارە 4372، 13. 10. 2007 ل 9.

م حەمەد حاجی سەعید، ناسراو بە حەمە تیماری، لەساڵی 1966 لە گوندی تیماری دامێنی ئاژداخ ی سەنگاو لەدایک بووە، لە تەمەنی 13ساڵی دا بووەبە پێشمەرگە، لە مەفرەزەکەی خالید گەرمیانی لە هەرێمی 5ی قەرەداخ، بە توانای لەبن نەهاتووی خۆی، پلەکانی پێشمەرگایەتی بڕیوە و بووە بە فەرماندەی کەرت، لە تیپی 51 ی گەرمیان.

حەمە تیماری ، ئەفسانەکەی برزوت ، بالۆسە ... (٢)

لە ساڵی ١٩٨٣ حەمە تیماری ، بوو بە هاوڕێ ی حەبیب برایم خانی دەلۆ . ناسراوبە (هەژا ر) ، لە سەر پێشنیاری مەلا ئەحمەد ی گەرمیان ، لە کۆنفراسی ناوخۆی کۆمەڵە ، حەمە تیماری ،لە بەر ئازایەتی و لیهاتوویی ، لە گوندی تەپە گەروس کرا ، بە فەرماندەی مەفرەزە .

تیماری خاوەنی هەمووو بەها جوانەکانی ، کەسێتی پێشمەرگایەتی بوو ، هەموو بەها تایبەتمەندەکانی فەرماندەیی نمونەیی تیا بوو .

لە چالا کییەکان دا بەدەست و برد بوو ، لە گەڵ هاوڕێ پێشمەرگەکانی دا ، کەسێتیەکی خاکی و قسە خۆش و رووخۆش و دەم بە پێکەنین بوو .

بەرامبەر بە داگیرکەرانی نیشتمان ، بە جەربەزە و زەبروەشێن بوو .

لەکاتی داستان و نەبەردییەکان دا ، بروسکە ئاسا ، هەڵمەتی بۆ سەر هێزەکانی سوپای عێراق وجاش دەبرد ،هیچ تارماییەکی ترس وگومانی لا نەبوو .

هەمیشە بە هەست و نەست ، دڵی لای پەلەپیتکەی چەکەکەی بوو ، سڵی لە هیچ گولە و دەسڕیژێکی هیزەکانی سوپاو جاش نەدەکردەوە.

ئازایەتی وجەربەزەییەکەی بە جۆرێک بوو، هیچ کاتێک ، لەو بڕوایەدا نەبوو ، دەستڕێژی گولەی دوژمن جەستەی بپێکێ .

لە نەبەردی و چالاکی وداستانەکان دا، ، بە پێوە دەوەستا ، بۆ ئەوەی نیشانەکانی بە تەواوی بپێکێت ، گرنگی بە خۆپاراسین نەدەدا ، لە شەڕی زینانەدا ، چەند جارێک هێڕشی کردە سەر سەنگەرەکانی دوژمن .

(یەکەم پێشمەرگەی ناو بێتواتە )

حەمە تیماری لە چالاکی وداستانەکان دا ، بە پێ ی هەل و مەرجی شەڕەکان ،جارێک بە چەکی (ژێ سێ ) و جارێکی تر بە (ئاڕبی جی) و هەندێ جار بە (بی کەی سی ) زەبری توند ی . لە هێزەکانی دوژمن دەدا.

لەشەڕی بێتواتەدا ٢٠ پێشمەرگە بوون ، تیماری لە کاتی هەڵمەت بردن بۆسەر رەبایەکان ، دوای گرتنی رەباییەکان ، لەپێش هەموو پێشمەرگەکانەوە بوو ، یەکەم کەس بوو ، رووی کردە ناو ناحیەکە .

(هێمای سەرکەوتن بوو)

پێشمەرگەکانی تیپی ٥١ی گەرمیان ، حەمە تیماریان لا ببوو بە هیمای سەرکەوتن ، دەیانزانی لە هەر شەڕێکدا ئەویان لە گەڵ دابیت ، دوژمن دەشکێنن ، شوین دەستی لە هەموو نەبەردی وداستان و چالاکییەکانی دا دیاربوو وەک چالاکی و داستانەکانی (شارباژێر ،ناوچەی زەنگاباد ، گرتنی ناحیەی سەنگاو ، بێتواتە ، شاخی گوڵآن ، خاڵی پشکنینی سەنگاو، قەیوان –ماوەت ) .

(گوڵان)

لەشەڕی گوڵان دا ، چەند سەربازێکی سوپای عێراق ، خۆیان بە دەستەوە نەدادا ، بە بەردەوامی بەرگریان دەکرد و تەقەیان دەکرد ، بواریان بە پێشمەرگەکان نەدەدا بگەنە شوێنی دیاری کراو ، حەمە تیماری خۆی گەیاندە نزیکیان و نارنجۆکێکی بۆ فڕی دان ، هەمووسەربازەکانی بە مەرگ سپارد و شوێنەکەیان گرت .

(سەربازەکەی بەدەست گرت)

جارێک جەلال مەسۆیی و شێخ حەسەن و حەمە تیماری ، بە پێی نەخشەیەکی دیاری کراو ، بۆ چالاکیەک بۆسەیەکیان دانا ، دەبوایە هێڕش بکەنە ، سەر ، چەند سەربازێکی عێراقی ،لە شوێنێکی دیاریکراو ، لە نێوان قادر کەرم و کۆرمۆردا.

جەلال مەسۆیی و شێخ حسین بە خێرایی هەڵمەتیان بردە بۆ ئەو شوێنە ، وایان دەزانی خۆیان لە پێشی پێشەوەن ، کە گەییشتنە ئەو شوێنە ، حەمە تیماری یان بینی لە پێش ئەوانەوەیە ،لەو کاتەدا هەڵمەتی بۆ سەربازێک برد و بە دەستی گرتی و چەکی کرد ، سەربازەکانی تر،بە بەردەوامی بەرگریان دە کرد ، هەموویان کوشت و بێ زیان ، بەدەسکەوتەوە گەڕانەوە.

(بروسکە بوو)

حەمە تیماری لە هەموو شەڕە پڕ لە مەترسییەکان دا ، بروسکە ئاسا ، دەهاتە دەست ، دەیزانی چۆن دەست لە دوژمن دەکاتەوە .

خاوەن دڵ و دەرونێکی پاک بوو ، ،لە گەڵ هاوڕێکانی هەست ناسک ومیهرەبان بوو ،خۆشی دەویستن ، بەهەموو تواناییەوە ، یارمەتی هەموویانی دەدا و هاوکاریی دەکردن .

لە هەموو جەولەکان دا ،چەکی قورسی (ئاڕبی جی ) و (بی کەی سی ) بۆ هاوڕێکانی هەڵدەگرت .

پێکهاتەی جەستەی حەمە تیماریی بەجۆرێکی بەهێز و هەڵکەوتوبوو ، ماندووبوونی نەدەزانی.

(ئابڵوقەکەیان تێک شکاند)

لە مانگی پایزی ١٩٨٥ کەرتی دوو و کەرتی یەکی تیپی ٥١ی گەرمیان ، لە خوارووی گەرمیان بوون ، سوپای عێراق بە هەموو چەکیکی قورس و تەکنەلۆژیای نوێ ی سەربازییەوە ،بە چەند دەبابەو و کۆپتەرو تۆپی قورس پەلاماری گوندەکانی (سەید جەژنی ، فەتاح هۆمەر ، هۆمەرمل .، توکن ، عەزیز قادر )ی دا .

لەوکاتەدا کەرتی دوو و کەرتی یەک ، لە بناری گل ی نزیک قادرکەرەم بوون ،چەند کیلۆمەترێک لەو گوندانە دوربوون ،هەر کە گوێ یان لە دەنگی تەقینەوەی تۆپ باران و دەسڕێژەکان بوو ،بە خێرایی روویان کردە شەڕگەکە .

کاتێ گەیشتنە ئەوێ ،هیزەکانی سوپا ی عێراق ئابڵۆقەی پێشمەرگاکان و گوندەکەیان دابوو ،چەند پێشمەرگەیەک و هێزی پشتگیری بەرگریان دەکرد .

حەمە تیماری و پێشمەرگەکان هەڵمەتیان برد و هێزەکەی سوپای عیراقیان تێك شکاند و هەڵاتن .

حەمە تیماری ، ئەفسانەکەی برزوت ، بالۆسە ... بەشی (٢)

لە ساڵی ١٩٨٣ حەمە تیماری ، بوو بە هاوڕێ ی حەبیب برایم خانی دەلۆ . ناسراوبە (هەژا ر) ، لە سەر پێشنیاری مەلا ئەحمەد ی گەرمیان ، لە کۆنفراسی ناوخۆی کۆمەڵە ، حەمە تیماری ،لە بەر ئازایەتی و لیهاتوویی ، لە گوندی تەپە گەروس کرا ، بە فەرماندەی مەفرەزە .

تیماری خاوەنی هەمووو بەها جوانەکانی ، کەسێتی پێشمەرگایەتی بوو ، هەموو بەها تایبەتمەندەکانی فەرماندەیی نمونەیی تیا بوو .

لە چالا کییەکان دا بەدەست و برد بوو ، لە گەڵ هاوڕێ پێشمەرگەکانی دا ، کەسێتیەکی خاکی و قسە خۆش و رووخۆش و دەم بە پێکەنین بوو .

بەرامبەر بە داگیرکەرانی نیشتمان ، بە جەربەزە و زەبروەشێن بوو .

لەکاتی داستان و نەبەردییەکان دا ، بروسکە ئاسا ، هەڵمەتی بۆ سەر هێزەکانی سوپای عێراق وجاش دەبرد ،هیچ تارماییەکی ترس وگومانی لا نەبوو .

هەمیشە بە هەست و نەست ، دڵی لای پەلەپیتکەی چەکەکەی بوو ، سڵی لە هیچ گولە و دەسڕیژێکی هیزەکانی سوپاو جاش نەدەکردەوە.

ئازایەتی وجەربەزەییەکەی بە جۆرێک بوو، هیچ کاتێک ، لەو بڕوایەدا نەبوو ، دەستڕێژی گولەی دوژمن جەستەی بپێکێ .

لە نەبەردی و چالاکی وداستانەکان دا، ، بە پێوە دەوەستا ، بۆ ئەوەی نیشانەکانی بە تەواوی بپێکێت ، گرنگی بە خۆپاراسین نەدەدا ، لە شەڕی زینانەدا ، چەند جارێک هێڕشی کردە سەر سەنگەرەکانی دوژمن .

( یەکەم پێشمەرگەی ناو بێتواتە )

حەمە تیماری لە چالاکی وداستانەکان دا ، بە پێ ی هەل و مەرجی شەڕەکان ،جارێک بە چەکی (ژێ سێ ) و جارێکی تر بە (ئاڕبی جی) و هەندێ جار بە (بی کەی سی ) زەبری توند ی .

لە هێزەکانی دوژمن دەدا.

لەشەڕی بێتواتەدا ٢٠ پێشمەرگە بوون ، تیماری لە کاتی هەڵمەت بردن بۆسەر رەبایەکان ، دوای گرتنی رەباییەکان ، لەپێش هەموو پێشمەرگەکانەوە بوو ، یەکەم کەس بوو ، رووی کردە ناو ناحیەکە .

( هێمای سەرکەوتن بوو)

پێشمەرگەکانی تیپی ٥١ی گەرمیان ، حەمە تیماریان لا ببوو بە هیمای سەرکەوتن ، دەیانزانی لە هەر شەڕێکدا ئەویان لە گەڵ دابیت ، دوژمن دەشکێنن ، شوین دەستی لە هەموو نەبەردی وداستان و چالاکییەکانی دا دیاربوو وەک چالاکی و داستانەکانی (شارباژێر ،ناوچەی زەنگاباد ، گرتنی ناحیەی سەنگاو ، بێتواتە ، شاخی گوڵآن ، خاڵی پشکنینی سەنگاو، قەیوان –ماوەت ) .

( گوڵان )

لەشەڕی گوڵان دا ، چەند سەربازێکی سوپای عێراق ، خۆیان بە دەستەوە نەدادا ، بە بەردەوامی بەرگریان دەکرد و تەقەیان دەکرد ، بواریان بە پێشمەرگەکان نەدەدا بگەنە شوێنی دیاری کراو ، حەمە تیماری خۆی گەیاندە نزیکیان و نارنجۆکێکی بۆ فڕی دان ، هەمووسەربازەکانی بە مەرگ سپارد و شوێنەکەیان گرت .

( سەربازەکەی بەدەست گرت )

جارێک جەلال مەسۆیی و شێخ حەسەن و حەمە تیماری ، بە پێی نەخشەیەکی دیاری کراو ، بۆ چالاکیەک بۆسەیەکیان دانا ، دەبوایە هێڕش بکەنە ، سەر ، چەند سەربازێکی عێراقی ،لە شوێنێکی دیاریکراو ، لە نێوان قادر کەرم و کۆرمۆردا.

جەلال مەسۆیی و شێخ حسین بە خێرایی هەڵمەتیان بردە بۆ ئەو شوێنە ، وایان دەزانی خۆیان لە پێشی پێشەوەن ، کە گەییشتنە ئەو شوێنە ، حەمە تیماری یان بینی لە پێش ئەوانەوەیە ،لەو کاتەدا هەڵمەتی بۆ سەربازێک برد و بە دەستی گرتی و چەکی کرد ، سەربازەکانی تر،بە بەردەوامی بەرگریان دە کرد ، هەموویان کوشت و بێ زیان ، بەدەسکەوتەوە گەڕانەوە.

( بروسکە بوو )

حەمە تیماری لە هەموو شەڕە پڕ لە مەترسییەکان دا ، بروسکە ئاسا ، دەهاتە دەست ، دەیزانی چۆن دەست لە دوژمن دەکاتەوە .

خاوەن دڵ و دەرونێکی پاک بوو ، ،لە گەڵ هاوڕێکانی هەست ناسک ومیهرەبان بوو ،خۆشی دەویستن ، بەهەموو تواناییەوە ، یارمەتی هەموویانی دەدا و هاوکاریی دەکردن .

لە هەموو جەولەکان دا ،چەکی قورسی (ئاڕبی جی ) و (بی کەی سی ) بۆ هاوڕێکانی هەڵدەگرت .

پێکهاتەی جەستەی حەمە تیماریی بەجۆرێکی بەهێز و هەڵکەوتوبوو ، ماندووبوونی نەدەزانی.

(ئابڵوقەکەیان تێک شکاند )

لە مانگی پایزی ١٩٨٥ کەرتی دوو و کەرتی یەکی تیپی ٥١ی گەرمیان ، لە خوارووی گەرمیان بوون ، سوپای عێراق بە هەموو چەکیکی قورس و تەکنەلۆژیای نوێ ی سەربازییەوە ،بە چەند دەبابەو و کۆپتەرو تۆپی قورس پەلاماری گوندەکانی (سەید جەژنی ، فەتاح هۆمەر ، هۆمەرمل .، توکن ، عەزیز قادر )ی دا .

لە وکاتەدا کەرتی دوو و کەرتی یەک ، لە بناری گل ی نزیک قادرکەرەم بوون ،چەند کیلۆمەترێک لەو گوندانە دوربوون ،هەر کە گوێ یان لە دەنگی تەقینەوەی تۆپ باران و دەسڕێژەکان بوو ،بە خێرایی روویان کردە شەڕگەکە .

کاتێ گەیشتنە ئەوێ ،هیزەکانی سوپا ی عێراق ئابڵۆقەی پێشمەرگاکان و گوندەکەیان دابوو ،چەند پێشمەرگەیەک و هێزی پشتگیری بەرگریان دەکرد .

حەمە تیماری و پێشمەرگەکان هەڵمەتیان برد و هێزەکەی سوپای عیراقیان تێك شکاند و هەڵاتن .

عەبدوڵڵا کەریم مەحمود

سەرچاوە : عەبدوڵڵا کەریم مەحمود ،ئەفسانەکەی برزوت ، بالۆسە ،کوردستانی نوێ ،ژمارە ٤٣٧٢، ١٣/ ١٠/ ٢٠٠٧.ل٩.


حەمە تیماری ئەفسانەکەی برزوت بالپسە ... (٣) ، کۆتایی

( هێڵی تەلەفوون )

لەساڵی ١٩٨٤-١٩٨٥ مەحمود سەنگاوی فەرماندەی تیپی ٥١ی گەرمیان بوو ، حەمە تییماری فەرماندەی مەفرەزەبوو ،لە کەرتی دوولای شینەی حەمەرەش

هاوینی ١٩٨٥ مەحمود سەنگاوی بە حەمە تیماری وت:

ئەو عەموودانەی هێڵی تەلەفوونی نیوان گوندی کربچنە و سەنگاو ، لە بنەوە دەربهینە ، بۆ ئەوەی (ئیستیخباراتی عەسکەری سەنگاو لیوای چەمچەماڵ ) ،بەکاری نەهێن ، بۆکۆکردنەوەی زانیاری ،لەسەر جموجوڵی پێشمەرگەکانی سنووری تیپی ٥١ی گەرمیان .

حەمە تیماری هەموو عەمودەکانی دەرهێنا و بەئیڤاکەی تیپ هەمووی گەیاندە بارەگای تیپی ٥١ی گەرمیان لە بانی مۆرد .

( لە بانی مۆردەوە بۆ گەڵاڵە )

لە ناوەڕاستی مانگی ١١ی١٩٨٦ لە سەرکردایەتیەوە ، بەجیهاز ، داوا یان لە هێزێکی تیپی ٥١ی گەرمیان کرد ،بۆ ئەوەی بەشداری شەڕی قەیوان ماوەت بکەن ، شەڕێکی بەرەیی فراون ی نابەرامبەری دژوارو سەخت بوو.

پێشمەرگەکانی تیپی ٥١ی گەرمیان مەسافەیان وەرگرت ، لە گەرمیانەوە روویان کردە بناری جێشانە ، بە زەحمەت و ماندوبوونێکی زۆر لە جادەی سلێمانی چەمچەماڵ پەڕینەوە ، لە گوندی حاجی ئاوا بوون، لە ئیستگەکەوە،بیستیان ، سوپای عیراق گوندی وڵاغلوی گرتووە.

پێشمەرگەکان مەسافەیان وەرگرت لە جادەی سلێمانیدوکان پەڕینەوە ، روویان کردە زێوێ ، بە پیرەمەگرون دا سەرکەوتن ،تا گەیشتنە گوندی قزلەر .

رەتڵی تۆپ باران چڕ ،لە سەر گوندی قزلەر بوو ،خەڵکی ئاواییەکە ، لە بەر تۆپبارانەکە ، روویان کرد بووە دەرەوەی گوندەکە .

لەو کاتەدا ،کۆپتەرێک لەقوڵایی ئاسماندا رەسەد بوو ، هەموو گولە تۆپەکان بەر ناو ئاواییەکە دەکەوت .

عیراق ، ئابڵوقەی ئابووری خستبووە سەر، ناوچە ئازادکراوەکان ،هیزەکە ی تیپی ٥١ی گەرمیان ،چەند رۆژێک بە رێگاوە بوون ، برسی وماندووبوون ،خواردنیان دەست نەدەکەوت .

ئەحمەد مەجید (برنج و رۆن و پێداویستی ومەنجەڵ )ی بۆ دابین کردن ، ژنێکی گوندی قزلە خواردنی بۆ پێشمەرگەکان لێ نان ، نانیان خوارد و بە چیاکەدا هەلگژان روویان کردە گوندی چۆخماخ ، مالومە، چاڵاوا .

لەوێوە دۆڵی شێخ محەمەد یان گرتە بەر ، رێچکەیەکی سەختی دوورودرێژی ، هات و نەهات بوو ، بەفرسەراپا رێچکەکەی داگرتبوو ، پێسمەرگەکان بێ وەستان هەموو رێگاکەیان بڕی سەعات ١٠ی شەو گەیشتنە گەڵاڵە .

فوارەی خوێن

لە گەڵاڵەوە بەرەو دۆڵی قامیش و لوتکەی برزوت ، بالۆسە و شاخی کونە ورچ سەرکەوتن ، ئەو چەند لوتکەیە لە یەک زنجیرە چیا دا بوون .

هێزەکەی تیپی ٥١ ی گەرمیان چونە شوێنەکەی هێزەکەی تیپی ٥٥ی قەرەداغ، تۆپ بارانی چڕیان لەسەر بوو.

سوپای عیراق گوندی وڵاغ لو و شاخی حەسەن بەگی گرت بوو ، لە دیوی ماوەت یشە وە کۆنترۆڵی ناوچەکەیان کرد بوو ، لە هەدوولاوە ، بە بەردەوامی تۆپ بارانی سەنگەری پێشمەرگەکانی لە برزوت،بالۆسە دەکرد .

شەوڕۆژ تۆپ خانەو کاتیۆشا ی عێراق ، پێشمەرگەکانی تیپی ٥١ی گەرمیانی لە برزوت بالۆسە ، نوقمی باروت وئاگرو ئاسن دەکرد.

لە ٢٦/ ١١ / ١٩٨٦ کۆپتەرێکی عێراق گەیشتە سەر شاخی گۆجار،هێزێکی سەربازی ،بە هەموو کەرەسەیەکی سەربازی لەسەر دانا ، بە تەواوی کۆنترۆڵی برزو بالۆسە وناوچەکەی کرد .

هێزەکانی سوپای عێراق لە فەیلەقی یەک ، هیزەکانی مغاویر ، دەزگای ئیستیخباراتی عەسکەری وئەمن بە هاوکاری فەوجی جاش و خەفیفەو مەفرەزەی خاسەی جاش ، لەو سنوورە ،خاوەنی ئەزموونی چەند ساڵ ، جەنگی بەرەیی فراون وقوڵ بوون ، لە گەڵ سوپای پاسدارانی ئێران.

مەحمود سەنگاوی سەرتیپی تیپی ٥١ی گەرمیان ، لەو قۆڵەوە ، سەرپەرشتی هیزەکەی دەکرد، عوسمانی فەرماندەی کەرتی پێنج و حەمە تیماری فەرماندەی کەرت دوو ، عوسمان هەڵەدەری فەرماندەی کەرتی تیپ ، لە برزت ، بالۆسە دامەزراند.

هێزەکانی سوپای عێراق بە بەردەوامی، زنجیرەیەک هێڕشی یەک لەدوای یەکیان ، کردە سەر شاخی برزوت ،بالۆسە .

تەوژمی سەرماو سۆڵەی کانوونی دووەم وبەفرو زریان، لە گەڵ تۆپ بارانە چڕەکە ، ژیانی پێشمەرگەکانی قورس ودژوارتر کردبوو .

لە بەر بەفرو زریان و سەرماو رتۆپبارانە چڕەکە، نان و فیشەک بە زەحمەت بە پێشمەرگەکان دەگەیشت .

سەری سەنگەری پێشمەرگەکان ، لە لوتکەی برزوت ،بالۆسە ، بە نایلۆن گیرابوو .

تەوژمی توندی بەفرو زریان و پارچەی تۆپەکان، نایلۆنی سەر سەنگەرەکانیانی ، لە هەموو لایەکەوە پارچە پارچە کردبوو .

مەحمود سەنگاوی بە جیهاز قسەی لە گەڵ حەمە تیماری دا کرد ،پێ ی وت :

بوارنەدەن دوژمن بێتە پێشەوە.

حەمە تیماری وتی :

مەگەر برزوت ، بالۆسە لە ژێر پێ ی خۆم و هاوڕێکانم دا بڕوخێ ، بەجێ ی ناهێڵین .

کەتیبەی تۆپخانەی سوپای عێراق، شاخی برزوت و بالۆسەیان نوقمی رەتڵێ تۆپ وراجیمە کرد .

چەند جاشێکی شارەزای جوگرافیای ناوچەی ماوەت ،لە شەوێکی ئەنوستە چاوی بەفرو زریان، رێنمای هێزەکانی سوپای عیراق یان کرد ، لەپشت برزوت ،بالۆسەوە ، دزەیان کرد بوو، تا لوتکەی برزوت و بالۆسە .

هەموو برزوت بالۆسەو سەنگەری پێشمەرگەکانیان بە دەسڕێژ بێژا ، حەمە تیماری و هاوڕێکانی ، تا داوا فیشەک بەرگریان کرد .

پێشمەرگەکان فێشەکی کەمیان پێ مابوو ، حەمە تیماری ، بە سنگە خشێ خۆی گەیاندە ، لای تەرمی ئەو سەربازانەی لە نزیک سەنگەرەکەیان کوژرابوون ، بۆ ئەوەی ، بەو فیشەکانە بەرگریی بکەن .

یەکێک لەو سەربازانە ی برینداربوو ، خۆی کردبوو بە مردوو ، لولەی چەکەکەی ئاراستەی حەمە تیماری کرد ، دەسڕێژێکی لێ کرد ، فوارەی خوێنی بە سەر رووی بەفرەکەوە جۆگەلەی بەست .

عەبدوڵڵا کەریم مەحمود

سەرچاوە وپەراوێز :

١-عەبدوڵڵا کەریم مەحمود ،ئەفسانەکەی برزوت بالۆسە ،کوردستانی نوێ ،ژمارە ٤٣٧٢، ١٣/ ١٠/ ٢٠٠٧.ل٩.

٢- دیدارێک لە گەڵ سالار عەبدوڵلا ی رابەر سیاسیی تیپی ٥٧ی سەگرمە.

لە ٣/ ١٢/ ١٩٨٦ حەمە تیماری شەهید کرا ، لە ٤/ ١٢/ ١٩٨٦سوپای عێراق هێرشێکی تریان کردەوە .

ئەو چەند پێشمەرگەی تیپی ٥١ی گەرمیان ، لە برزوی بالۆسە مابوونەوە ، تا دوافیشەک بەرگریان لە لوتکەی برزوت ،بالۆسە کرد ، هەموو سەنگەرەکانیان وجەستەیان بە دەسڕێژی گولەی هێزەکانی سوپای عیراق بێژراو تەرمەکانیان ، دەست سوپای عێراق کەوت .



سەرچاوە : عەبدوڵڵا کەریم مەحمود ،ئەفسانەکەی برزوت ، بالۆسە ،کوردستانی نوێ ،ژمارە ٤٣٧٢، ١٣/ ١٠/ ٢٠٠٧.ل٩.