رێزانی رزگاری

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search

ئه‌م په‌رتووكه‌ له‌ لایه‌ن كومیته‌ی خه‌باتی شه‌هیدانی پارتی ژیانی ئازادی كوردستان (په‌ژاک) وه‌ بۆ به‌رز راگرتنی یاد و بیره‌وه‌ری شه‌هید یووسف ره‌بانی ناسراو به‌ رێزان جاوید و هه‌روه‌ها زیاتر ئاشنابوونی خوێنه‌ران له‌ گه‌ڵ كه‌سایه‌ت و خه‌باتی ئه‌م پێشه‌نگ و شۆڕشگێڕه‌ی گه‌له‌كه‌مان، ئاماده‌ و چاپ و بڵاو بۆته‌وه‌.

4 105609.jpg

ناوه‌ڕۆكی په‌رتووكه‌ كه‌ به‌ هه‌ر دوو زمانی كوردی(سۆرانی) و فارسیه‌، له‌ دووبه‌ش پێكدێت. به‌شی یه‌كه‌م بریتیه‌ له‌ چه‌ند نووسین و ده‌قی ژماره‌یه‌ك له‌ چاوپێكه‌وتنه‌كانی شه‌هید رێزان جاوید كه‌ له‌ كات و بۆنه‌ی جیاوازدا له‌ راگه‌یاندنه‌كاندا بڵاو بوونه‌ته‌وه‌، به‌شی دووهه‌میش بریتیه‌ له‌ چه‌ند نووسینی هه‌ڤاڵان و هاوسه‌نگه‌رانی شه‌هید رێزان له‌سه‌ر كه‌سایه‌ت و ژیانی شۆڕشگێڕانه‌ی.

له‌ به‌شێك له‌ پێشه‌كی ئه‌م په‌رتووكه‌دا وه‌ها هاتووه‌: هه‌ڤاڵ رێزان جاوید خاوه‌ن كه‌سایه‌تییه‌كی پاك و بێگه‌رد بوو، ئه‌ویندار و خه‌مخۆری راسته‌قینه‌ی خه‌ڵك و خاك بوو. به‌باشی له‌ هزر و رامانی رێبه‌ر ئاپۆ تێگه‌یشت و ساڵانێكی دوور و درێژ به‌هه‌موو هێزی خۆیه‌وه‌ بێ وچان له‌پێناو پراكتیزه‌ كردن و په‌ره‌پێدانی، هه‌وڵی دا و ره‌نجی كێشا. كه‌سایه‌تییه‌كی تێگه‌یشتوو و پێگه‌یشتوو بوو كه‌ به‌رده‌وام ده‌بوو به‌ سه‌رچاوه‌ی هێز و مه‌عنه‌وییات بۆ خه‌ڵك و هه‌ڤاڵانی. بێگومان له‌ده‌ست دانی پێشه‌نگ و شۆڕشگێڕێكی وه‌ها خه‌سارێكی گه‌وره‌ بوو‌ بۆ بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی كوردستان به‌تایبه‌ت له‌ رۆژهه‌ڵاتی كوردستان. بزووتنه‌وه‌ی ئاپۆیی، بزووتنه‌وه‌ی شه‌هیدانه‌ و بێگومان هاوبیر و هاوسه‌نگه‌رانی شه‌هید رێزان و خه‌ڵكی كۆڵنه‌ده‌ری كوردستان، هه‌تا گه‌یشتن به‌ ئاوات و ئارمانجه‌كانی هه‌ڤاڵ رێزان، درێژه‌ به‌ خه‌بات و خۆڕاگری ده‌ده‌ن.

بۆ خوێندنەوە یان داونلۆدکردنی پەڕتووکی: (رێزانی رزگاری) کلیکی ئەم لینکەی خوارەوە بکە!

پەڕگە:رێزانی رزگاری.pdf