سورەیا بەدرخان
سورەیا بەدرخان لە 1883 لە ئەستەنبوڵ لەدایکبووی یەکێک لە ئەندامانی بنەماڵەی بەدرخان و نووسەر و سیاسەتوانی کورد بوو.
ئەو لە نووسینەکانیدا بە بەناوی ساختە بە ناوی دکتۆر شێرکۆ بلێچ (pseudonym: Dr Sherko Blech) خۆی ناساندووە؛ بەدرخان بەگی باپیری دواھەمین میری میرنیشنی بۆتان بووە. سورەیا یەکەمین کوڕی ئەمین عالی بەدرخان بووە. سورەیا لە ئەستەنبوڵ خوێندوویەتی و کۆلێژی کشتوکاڵی لە زانکۆی سۆربۆن تەواو کردووە.
پاش ڕووخانی سوڵتان عەبدولحەمیدی دووەم لە ساڵی 1908دا ڕێگا بە ئەمین عەلی و خێزانەکەی دەدرێت دووبارە بۆ ئەستەنبوڵ بگەڕێنەوە، پاش گەڕانەوەی سورەیا بۆ ئەستەنبوڵ دەست بە دەرکردنی ڕۆژنامەی کوردستان دەکات، لە نێوان ساڵەکانی 1898 بۆ 1902دا مامی کە ناوی میقداد مەدحەت بەدرخان بوو، ڕۆژنامەیەکی بە هەمان ناو بڵاو کردووەتەوە، لە ساڵی 1909 ڕێگە بە دەرچوونی ڕۆژنامەی کوردستان گیراوە و سورەیا خراوەتە گرتووخانە و بەهۆی بڵاوکردنەوەی ناڕەوا دژی جۆن تورکلەر سزای کوشتنی بۆ دەرکراوە.
سورەیا بەدرخان لە ساڵی 1938 لە پاریس کۆچی دوایی کردووە. سورەیا بەدرخان یەکەمین سیاسەتمەداری کورد بووە کە توانیویەتی رێکخراو و پارتی کوردی لە پڕۆگرامی پارت و شێوازی مۆدێرندا بە نووسین دابڕێژێت.