سەعدی ئەحمەد پیرە
Jump to navigation
Jump to search
لە ساڵی 1951 لە شارەدێی دێبەگە شارۆچکەی مەخموور- هەولێر لە دایکبووە.
لە ساڵی 1988 ەوە خێزاندارەو دوو منداڵی هەیە، کوڕ (ئاکۆ) کچ (تارا) .
خوێندنی سەرەتایی: کۆزە پانگەی سەرەتایی- ناوەندیی و دواناوەندیی/ هەولێر.
زانکۆی تەکنەلۆجی نەمسا
- 1967 ئەندامی یەکێتی قوتابیانی کوردستان هەولێر.
- 1968 ئەندامی (پ.د.ک) هەولێر.
- 1970 لێپرسراوی ئامادەیی هەولێر
- 1971 کادیری (پ.د.ک) ، جێگری لێپرسراوی ڕێکخراوی ڕووناکی (ل.ن) هەولێر.
- 1974 پەیوەندی بەشۆڕشی ئەیلول و بەشداریکردنی دەورەی شەشەمی کادیران لە گوندی (زینوێ) .
- 1974 کارگێڕی ناوچەی قەندیلی پ.د.ک.
- 1975 ئاوارە لە ئێران بووە بەئەندامی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان.
- لە 05-04-1976 بووە بەپەنابەری سیاسی لەنەمسا.
- 1976 بووە بەئەندام لە کۆمەڵەی خوێندکارانمی کوردستان لەدەرەوەی وڵات.
- 1978 لێپرسراوی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەنەمسا.
- 1981 ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری گشتی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان لەئەوروپا.
- 1982 ئەندامی لقی یەکێتی کوردستان لەئەوروپا.
- 1987 لێپرسراوی ڕێکخراوی کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان لەئەوروپا.
- 1991 گەڕانەوە بۆ کوردستان لە 15-05-1991
- 1992 ئەندامی یەکەمین پەڕڵەمانی کوردستان و جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی (کەسک) .
- 1993 وەزیری کشتوکاڵ و ئاودێری لەکابینەی دووەم.
- 1995 ئەندامی سەرکردایەتی (ی.ن.ک) .
- 1996 وەزیری تەندرووستی و کاروباری کۆمەڵایەتی.
- 1998 وەزیری مرۆڤایەتی و هاوکاری.
- 1999 لێپرسراوی پەیوەندییەکانی دەرەوەی (ی.ن.ک) .
- 12-02-2002 گەڕانەوە بۆ هەولێر لێپرسراوی مەڵبەندی 3ی هەولێر و سەرۆکی فراکسیۆنی (کەسک) لەپەڕڵەمان.
- 2003 ئەندامی مەکتەبی سیاسی (ی.ن.ک) .
- 15-05-2003 لێپرسراوی مەڵبەندی موسڵ.
- 20-04-2005 لێپرسراوی مەڵبەندی (3) ی هەولێر.
- 2007 لێپرسراوی پەیوەندییە گشتییەکان لە بەغدا.
- 2009 لێپرسراوی پەیوەندییەکانی دەرەوەی (ی.ن.ک) ، ڕێکخەری پەیوەندیی (ی.ن.ک) و سۆشیالیست ئینتەرناسیۆناڵ.
- شارەزایی لەزمانەکانی (عەرەبی، ئینگلیزی، فارسی، ئەڵمانی) هەیە.
بەدرێژایی ساڵانی ڕابردوو 1991-2010 بەشداری چالاک لەهۆکانی ڕاگەیاندن بەنوسین و دیمانە و بەشداری بەکۆبوونەوە و کۆنفرانسی نێودەوڵەتی، کردووە. کاندیدی لیسی هاوپەیمانی کوردستانی لە پارێزگای هەولێر بۆ هەڵبژاردنی پەڕڵەمانی ئێراق لە 2010دا.[١]
- ↑ سەرچاوە: کوردستانی نوێ