شاسوار عەبدولواحید سیاسییه‌کی داهۆڵ و بازرگانێکی سایکۆپات
(به هێستریان وت: باوك و دایكت كێیه؟ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نه‌یویست ناوی گوێدێژ و ئەسپ بهێنێت هیچی وه‌ڵام نه‌دایه‌وه.) دوور له لێكچواندنه ڕهگهزییهكهی مرۆڤ به ئاژه‌ڵ، حزبه داهۆڵینهكهی شاسواریش له‌م به‌سه‌رهاته ده‌چێت و بە هەموو پێوەرێک هاوشێوەی هێستره‌كه یه و لە داوێنی دوو حزبی دەسەڵاتدار كه‌وتوه‌ته‌وه.
ئەوەی چه‌ند ڕۆژێك لە ئەوروپا ژیابێت دەزانیت گڕی ئازاری غوربەتەکەی چەند بەتینە و چۆن ناخ دەسوتێنێت! لەوەش سەختتر بژێویی ژیانه تێیدا كه به ئه‌سته‌م ده‌توانیت پاشەکەوتی تێدا بکەیت. خه‌ونی گه‌ڕانه‌وه بۆ زێد و نیشتمان، هه‌میشه زیندووه و ئاواره و دووره وڵات هه‌میشه بیری لێده‌كاته‌وه. له‌م ڕووه‌وه من چیرۆكی خۆمتان بۆ ده‌گێڕمه‌وه:
پاش چه‌ند ساڵ كاركردن و دووره وڵاتی، بەهەر قەرز و قۆڵهیهك بێت بڕێك پاره‌م پاشه‌كه‌وت كرد، ویستم له‌ته‌مه‌نی نزیك له په‌نجا ساڵه‌ی خۆمدا لانهیهكم له نیشتمانه‌كه‌مدا هه‌بێت و لێی بحه‌وێمه‌وه. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته و به هیوای ئه‌وه‌ی له گوندی ئەڵمانی شووقەیەک بکڕم کەوتمە داوی شاسوار عەبدولواحید و کۆمپانیاکەیەوە. سەرەتا وتیان شوقەکەت ده‌كه‌وێته باڵەخانەی ئێم و دووڕووی هەیە، به‌سه‌ر چاڤی لاند و سلێمانیدا ده‌ڕوانێت و له باشترین باڵەخانهكانی گوندی ئەڵمانی سێیە. بەهۆی ئەوەی خۆم لەوێ نەبووم بریکارەکەشم ژنێکی 70 ساڵه بوو، ئه‌وه‌ی وتبوویان ته‌نها قسه بوو و لە سه‌ر گرێبه‌ست و نووسراو هیچ ئه‌و شوێن و وه‌سفانه‌ی وتبوویان دیاری نه‌كرابوو.
به‌م جۆره به خه‌یاڵی خۆشه‌وه مامه‌وه تا ساڵی پار گەرامەوە کوردستان و سەردانی بەشی خزمەتگوزاری گوندی ئەڵمانی سێم کرد و ویستم شوقه‌كه‌م ببینم. چیم بینی!؟ کۆمەڵێک كه‌سی بێوێژدان و مرۆڤی ناڕاست كه به‌ناوی كارگوزار و ئه‌ندازیاره‌وه ئاو ده‌كه‌نه ئاشی كۆمپانیاكه‌وه و چاوبهستت لێ ده‌كه‌ن. چه‌ند جارێك گفت و بەڵینی درۆینه‌یان پێ دام و ڕاییان كردم و هه‌رچۆنێك بووه منیشیان هاوشێوه‌ی ژنه 70 ساڵه‌كه به‌ڕێكرد و له مانگی 5ی ساڵی 2015 دا 30 هەزار دۆلارم خستە دەستی کۆمپانیاکەی شاسوار عەبدولواحیدەوە وه‌ك ئه‌وه‌ی له گرێبەستەکەدا هاتبوو. هه‌ر به‌پێی نووسراوی نێوانما ده‌بوو لە ماوەی 36 مانگدا کلیلی شوقه‌كه وەربگرم و ته‌واو ببێت، له‌وه‌شدا ڕاستیان نه‌كرد و بە 66 مانگیش تەواو نەبوو تا کۆتا جار لە مانگی 4ی ساڵی 2023 تەواو بوو.
ساڵی 2019 جارێكی تر گەڕامەوە کوردستان و سه‌ردانی كۆمپانیاكه‌م كرده‌وه. بینیم نه‌ك شوقه‌كه‌ی من ته‌واو نه‌بووه، به‌ڵكهو كاركردن له باڵەخانەکەشدا له قۆناغی سه‌ره‌تادایه! بۆیه بڕیارم دا كه چیتر قیست نەدەم... تا ساڵی 2022 هیچ قیستێکم پێنه‌دان و له‌م ساڵه‌دا كه به سەردانێکی تر گه‌ڕامه‌وه كوردستان و سه‌ردانی گوندی ئەڵمانی سێم کرد و وتم ئەمەوێت به ڕاستی شوقەکەی خۆمم پیشان بده‌ن و چی تر حه‌وسه‌ڵه‌م نه‌ماوه. ئه‌ندازیاری ناشایسته به‌وه‌ی به‌و ناوه‌وه بانگ بكرێت، بردمیه سه‌ر شوقه‌یه‌كی تر كه دوور و نزیك په‌یوه‌ندی به‌و وه‌سفه‌وه نه‌بوو كه هه‌م به وهكیلهكهم و هه‌م بهخۆشمیان دابوو! هه‌رچیم كرد و من وتم و ئه‌وان وتیان سوودی نه‌بوو.
بەناچاری گەڕامەوە ئه‌وروپا و بڕیارم دا شوقه وههمییهكهم بفرۆشم. به‌هۆی خراپی كوالیتی كاره‌كه‌یان و ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ من و چه‌ندانی وه‌ك من كردبوویان، نرخی شوقه‌كان زۆر كه‌متر له‌و نرخه پاره‌ی ده‌كرد كه له‌سه‌رم ماڵ بوو، بۆیه بە ناچاری و لە پاش شەش ساڵ چاوەڕوانی بە چوار دەفتەر دۆلار زەرەر فرۆشتمەوە و خه‌ونی گه‌ڕانه‌وه بۆ كوردستانیشم له‌به‌ر چاو كه‌وت. تكایه ئه‌م چیرۆكه‌م به هه‌ند وه‌ربگرن و ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر منیاندا هێنا ئێوه په‌ندی لێ وه‌ربگرن و مه‌هێڵن به جۆرێك له‌جۆره‌كان به‌سه‌ر ئێوه‌یدا بهێنن و هاوشێوه‌ی كاره بازرگانییه‌كه‌ی كاره سیاسییه‌كه‌ی ببینن.