شێخ عەبدولڕەحمان زەین عابدین

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search

ئامادەکردنی: مانو بەرزنجی

242186746 .jpg

زانا و زمانناسی کورد (شێخ عەبدولڕەحمان زەین عابدین) ناوی تەواوی ئەبو سەڵاحەدین، عەبدولڕەحمان شێخ محەمەد زەین عابدین کوڕی ئەحمەد کوڕی عیسا ئەلکوردی ئەلئەیووبی ئەلبڵسانی.

لە ساڵی 1904 لە ئەنتیکە (أنطاكية) لە دایکبووە.

لە ساڵی1908 لە تۆماری مەدەنی تۆمارکراوە، لە خێزانێکدا گەورە بووە کە بە زانست و فەزیلەت ناسراوە، باوکی زانایەکی گەورە بووە، باپیریشی شێخێک بووە کە حەزی لە زانستخواز بووە.

خوێندنی لە باوکی تەواوکردووە، لە ژێر دەستی شێخەکان لە ئەنتیکەش خوێندوویەتی، هەندێک لە دەقە زانستێکانی لە بەرکردووە، لە ژێر ڕێنمایی شێخ عەلائەدین نەقشبەندی خوێندوویەتی، پاشان خۆی تەرخان کردووە بۆ نووسین و خوێندنەوەی کتێب، لە زانستەکانی زمانی عەرەبیدا سەرکەوتوو بوو، لەوانەش ڕێزمان و مۆرفۆلۆژی و ئەدەبیات و فێری لۆژیک و فەلەکناسی بوو، زۆر حەزی لە شیعر بوو، پیشەگەرێکی درەوشاوە و میکانیکێکی نایاب بوو، چیرۆکی سەرسوڕهێنەری هەبوو لەو بارەیەوە حەزی لە ژیاننامەی زانایان بووە و ڕێزی لێدەگرتن.

لە ساڵی 1938 لەگەڵ بنەماڵەکەی لە ئەنتیکاوە کۆچیان کردووە بۆ حەلەب، لە ستەم و ستەمکاریی کەمال ئەتاتورک، لە شاری حەلەب لە سوریا نیشتەجێ بوون، لەو ماوەیەدا ناوبانگ و نابغەی دەرکەوت.

لە مزگەوتی ئەحمەدی ئیمام کاری کردووە. لە قوتابخانەی شەبانیە و قوتابخانەی خوسرەویەدا وانەی زمانی عەرەبی وتوەتەوە، پاشان لە دار نەهدەت لە زانستی شەرعی لە (قوتابخانەی کەڵتاوی) وانەبێژ بووە، کە لەلایەن زانای بەناوبانگی حەلەب شێخ محەمەد ئەلنبحانی حەلەبی دامەزراوە. وانەی تایبەتی لە بواری ڕێزمان و مۆرفۆلۆژی و یەکتاپەرستی و لۆژیک وتۆتەوە، هەروەها شارەزای زمانی تورکی بووە، هەروەها شارەزای زمانی کوردی و فارسی بووە، جگە لە زانستە زمانی عەرەبی، کتێبەکانی ئیبن هیشامی خوێندووە.

کاتژمێر ساز و میکانیکێکی زۆر شارەزا بووە، شارەزایەکی تێگەیشتن لە کاتژمێرەکانی هەموو جۆر و قەبارەکان بوو، ئەگەر سەعات سازەکانی حەلەب کارێکان لەلا قورس بوایە یان کاتژمێرێکیان بوەستایە کە بۆیان چەکنەکرایتەوە، یان پێویستیان بە پارچەیەکی یەدەگ بووبێ بۆی ، ڕوویان لێدەکرد، ئەویش چاکی دەکرد، یان پارچەی یەدەگی پێویستی بۆ دروست دەکرد.

شارەزایەکی نایاب بوو لە چەکی ئاگرین بە هەموو جۆر و قەبارەیەکەوە، هەروەها ئەزموونێکی بەرفراوانی هەبوو لە ڕەقکردنەوەی پۆڵا، لەگەڵ جۆر و پلەی جیاواز لە ڕەقبوونەوە.

لە کۆتاییەکانی حەفتاکانی سەدەی بیستەمی زاینیدا، تووشی خەمۆکی دەبێت، هەربۆیە لە ماڵەوە دەمێنتەوە توانای وانەوتنەوە لە قوتابخانەی ناوەندیی خوسراویی و شەریعەت لە شاری حەلەب نامێنیت و جێیدەهێلت و جەستەی قەڵەو و شل بوو، بەهۆی کەمی وەرزش و جوڵە لە مانگی شوباتی ساڵی (1990ز) کۆچی دوایی دەکات.