شێخ عەبدولکەریمی شەدەڵە

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search

شێخ عەبدولکەریمی شەدەڵە داهێنەری رێبازی هەقەییە.

0001 (7).jpg

شێخ عەبدولکەریمی شەدەڵە کوڕی حاجی شێخ مستەفای کوری حاجی شێخ رەزای عەسکەرە لە ساڵی 1872 دا هاتووەتە دنیاوە.

پیاوێکی گەنم رەنگی نیمچە باڵای دەموچاو پان بووە.

0003 (10).jpg

زانا و خوێندەوار و تێگەیشتوو و مەلاچاک بووە، خوێندنی مەلایەتیی لەلای مەلا گەورەکانی ئەو سەردەمەی ناوچەی سلێمانی و دەوروبەری بووە و لای مەلا عەبدوڵڵای جەلیی کۆیە ئیجازەی وەرگرتووە.

زمانی عەرەبی و فارسی و تورکیی بە باشی بە نووسینی و بە خوێندنەوە زانیوە.

دایکی ناوی ئامینەخان کچی شێخ عەبدولسەمەدی قازییە دایکی ئەم زاتە دووجار چووە بۆ حاج جاری یەکەم ساڵی 1922 جاری دووەم ساڵی 1931 لە ساڵی 1942 لە شەدەڵە کۆچی دواییی کردووە و هەر لەوێ بە خاک سپێردراوە.

شایانی باسکردنە!

0002 (9).jpg

کۆچی دواییی شێخ عەبدولکەریم بەوە بووە شەوێکیان پاش نوێژی خەوتنان لە مزگەوتەوە دەگەڕێتەوە بۆ ماڵێ لە داڵانی دەرگەی حەوشی ماڵەکەیدا بەردێکی تێ دەگرن دەدا لەقاچی، ئێسکی دەشکێنی و هەر بەوە پاش چل (40) شەو کۆچی دوایی دەکات.