عادل جەمال عیرفان

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search

عادل جەمال عیرفان لە 17-09-1917 لەشاری سلێمانی لە خانەوادەیەکی رۆشنبیر و ناوداری ئەوشارە لەدایکبووە.

Adlirafn.jpg

قۆناغی خوێندنی سەرەتای و لە سلێمانی خوێندووە,ئەو کاتەی ئینگلیزەکان هاتوونەتە کوردستان و عێراق و لە زۆر شوێندا بنکە سەربازیان هەبووە و سوودیان لە گەنجانی خانەوادە رۆشنبیرەکان وەرگرتووە بۆ ئەوە عادل وەکو خوێندەوارێک پەیوەندی بە گاردەکانی سوپای لی ڤی ئینگلیزیەوە دەکات کە ئەوسا دەرفەت بۆ کوردان هەبوو بەشدرای تێدا بکەن و بەپێیی ئاستی خۆیان پلەی تێدا وەدەسنبێنن و بۆ ئەوە ماوەیەک لەو ریزی سوپادا دەمێنێتەوە تا پلەی ئەفسەری وەردەگرێت,هەر لەمیانەی ئەو ساڵانی لەناوسوپادا کاری کردووە جا خۆرسکانە یان لەرێی کردنەوەی کۆرسی زمانەوە فێری زمای ئینگلیزی بووە وووردە ووردەش بەرەوپێشەوەی بردووە.

دوای ئەوەی یان ئەرکەکەی لەسوپادا تەواو دەبێت یان سوپاکە ئەرکەکانی بەهۆی رووداوەکانی ئەوکاتەوە تەواو دەبێت عادل عیرفان رێزی سوپا جێدێڵیت ولە یەکەم هەنگاوی کردنەوەی بەشی کوردی لە ئێزگەی رادیۆی بێتەلی عێراق لەسەرەتای ساڵی 1939 دا لە شاری بەغدا بەشداری کارا دەکات و لەگەڵ خوالێخۆشبوو کامیلی کامەمین و هاوکارەکانی تردا بەردەوام دەبێت و ئەوەی پیی سپێردرابێت سەرکەوتوانە ئەنجامی داون چ لە بواری بێژەروی و ووتارنووسی و وەرگیران و ئامادەکردن به و پێیەی ئه و لە هەرسێ زمانی کوردی و عەرەبی و ئینگلیزی تەواو شارەزا بووە.

Irfanjamalirfan02.jpg

دوای ئەوەی ئینگلیزەکان لە عێراقدا بۆ ماویەک ماونەتەوە لە سیاسەت و جەنگدا سەرکەوتنیان بەدەستهێناوە و کار بۆ پەرەپێدانی ئابووری لە عێراقدا دەکەن و ئه و کاتەش ئەوان بەرژەوەندیان لە نەوتدا هەبووە و یەکەم کۆمپانیای نەوتی عێراقیان IPCدامەزراند کە بارەگاکەی لە کەرکووک بووە و پێویستیان بە کارمەندو کرێکاری ناوخۆیی بووە عادل عیرفان وەکو خوێندەوارێک وئینگلیز زمانێک بە دەرفەتی زانیوە کار لەو کۆمپای کۆمپانیای نەوتی کەرکووک IPC بکات ئەڵبەت ئەوەش روونە کەوا وەک کارمەندێکی بەرپرس کاری دراوەتێ و ئەزموونی باشیشی لە بواری زمانزانی و کارگێری و کۆمەڵایەتیدا لاکۆبۆتەوە سەرەرای ئەوەی ئەو وەک لە خانەوادەیەکی رۆشنبیری سلێمانی بوون لە بواری خوێندنەوە و وەرگێراندا توانایەکی باشی لەخۆیدا کۆکردبۆوە. عادل عیرفان لەو کۆمپاینای نەوتدا دەستهەڵدەگرێت و لەشاری بەغدا لە هێڵی ئاسمانی دەوڵەتدا کاری کردوو و هەردوو کاری بەیەکەوە بەستۆتەوە.

Adlirfan01.jpg


بۆ درێژەدان بە ژیان و دەستەبەرکردنی ئاسۆیەکی گەش لەگەڵ خوالیخۆشبو کەمیلە یاموڵکی خانەوادەیەکی دیاری نێو خانەوادەی مستەفا پاشا یاموڵکی ژیانی هاوسەری پیکدێنێت و تاکو کۆتایی پەنجاکان و سەرەتای شەستەکا خوا پێنج منداڵی پێبەخشی پاشان گەرایەوە شاری سلێمانی بۆ بەرێوەبەرایەتی رێگاوبان و بە پلەی ووردبین بەردەوام بوو لە نێو خزمانیدا مایەوە لە رێکەوتی 17-09-1969 لە نەخۆشخانەی (ئەلکەرامە)لە شاری بەغدا کۆچی دوای کرد.