عوسمان عەبدی نیا

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search

پیاوە سێ 'سەدە' کەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان

1729584996 kurdistan24.jpg

دەروێش عوسمان عەبدی نیا تەمەنی 123 ساڵە

مام عوسمان عەبدی نیا، خەڵکی شاری بۆکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و دانیشتووی گوندی پیربەهادین تەمەنی 123 ساڵە و بە پیاوی سێ سەدە ناسراوە، ئێستاش لەسەر توانایە و بیرەوەریی لە دەست نەداوە و بە قاچەکانی خۆی ئاواییەکە دەگەڕێت.

ئاژانسی ئێرنا، ڕاپۆرتێکی لە بارەی ژیانی مام عەبدی نیا بڵاو کردووەتەوە و ئاماژەی داوە "بەنیازبوون ڕۆژی جیهانی بەساڵاچووان بکەنە بۆنەیەک بۆ ناساندنی عەبدی نیا، بەڵام پێشوەختە چاوپێکەوتنەکەیان لەگەڵ کردووە، کە یەکێکە لە خانەدان و خانەخوێکانی گوندی پیر بەهادین بۆ حەواندنەوەی خەڵکی بێگانە و میونداریی ئەو گەشتیارانەی ڕێیان دەکەوێتە ئەو گوندە."

مام عوسمان عەبدی نیا، باوکی پێنج منداڵ و 83 نەوەیە و بەم دوایانەش نەوەزایەکیان زیاد کردووە، بەڵام هاوسەرەکەی بە ناوی خەندان کە کچە مامی خۆی بووە 10ساڵ لەمەوبەر کۆچی دوایی کردووە، ئێستاش خۆی لە لای ئیسماعیلی کوڕە بچووکی دەژیت و تەندروستێکی باشی هەیە، تەنیا گوێی گران بووە.

بە گوتەی خۆی "لە تافی لاوێتیدا بووە بە موردیدی یەكێک لە شێخەکانی دەڤەرەکە و 40 شەو چووەتە خەڵوەتی شەو نوێژ و نزاکردن." دەشڵێت: "ژمارەیەک لاو بووین چووینە خەڵوەت، هەرچەندە کارێکی سەخت بوو، بەڵام لەگەڵ چەند لاوێکی دیکە سەرکەوتوو بوون و 40 شەوەکەیان تێپەڕاندووە و بەشێک لە لاوەکانی دیکە هەر لە هەفتەی سەرەتا کشانەوە."

مام دەروێش عوسمان دەگێڕێتەوە "تەواوی تەمەنی لە گوند بەسەربردووە و بەردەوامیش خواردن و بەرهەمە سروشتییەکان خۆراکی بوون، تاوەکوو چەند ساڵ لەمەوبەر تەنیا ڕۆنی ئاژەڵی خواردووە و بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج تاکە ئارەزوویەتی، بەڵام تاوەکوو ئێستا بۆی نەلواوە بچێت." [١]

1729584704 kurdistan24 (1).jpg
  1. سەرچاوە: کوردستان24