قەڵای بێردووک

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search

شوێن؛ ڕۆژهەڵاتی کوردستان، پارێزگای ورمێ، شاری ورمێ.

9874 (21).jpg

ئاسەواری مێژوویی گوندی “بێردووک” سەر بە ناوچەی سۆما و برادۆستی ورمێ، یەکێک لە گرینگترین ئاسەوارە مێژووییەکانی کوردستانە. قەڵای “بێردووک” لە شوێنێکی سەخت و کوێستانی و نزیکی سنوورە دەستکردەکانی ڕۆژهەڵات و باکووری کوردستان هەڵکەوتووە و مێژووه‌کەی بۆ سەردەمی سەفەوییەکان دەگەڕێتەوە کە لەلایەن “تەقی سوڵتان بێن نەزەر بەیگ بێن غازی” بونیاد نراوە. قەڵای بێردووک بریتییە لە؛ “ئاسەواری مزگەوتێک و گۆڕێک و چەند بینای تاک، بینای قەڵایەک و حەوشەیەک بۆ بەرگری، ئاو ئەنبار و بینایەکی سێ قاتی لە بەشی ناوەندی، بورجی پاسەوانی”. مزگەوتی ئەم قەڵایە بە “قەڵا میر” ناسراوە و مێعمارییەکی زۆر تایبەتی هەیە.

نزیکەی ٢٧ مەتر خوارتر لە مزگەوتەکە، بینایەکی تر بوونی هەیە کە ڕێگایەکی پلیکانەیی هەیە. ئەم بینایە تاقێکی گومبەزەیی هەیە. لە ناوەوەی بیناکە پەرستگەیەک بوونی هەیە کە لە بەردگەلێکی ڕەش دروستکراوە.

قەڵای مەزنی بەرامبەری مزگەوتەکە لە بەرزاییەکانی ناوەڕاستی کێوەکە هەڵکەوتووە و بۆ گەیشتن پێی تەنیا یەک ڕێگای چوونە ژوورەوە هەیە کە لێژاییەکی توند و مەترسیداری هەیە. لە بەشی ناوەندیی قەڵاکە ئاسەواری چەند بینا دەبینرێت کە تەنیا یەکێکیان بەباشی ماوەتەوە و وەکو ئاوئەنباری قەڵاکە کەڵکی لێ وەرگیراوە.

وێڕای هەموو ئەمانە لە بەشی باکووری قەڵاکە ئاسەواری بینایەکی گەورە لەسەر بەرزترین لووتکەی کوێستانەکە ماوەتەوە کە وەکو بورجی پاسەوانیی قەڵاکە کەڵکی لێ وەرگیراوە. لەم بورجەوە هەموو دەشتی سۆما و برادۆست لە بەشی ڕۆژهەڵات، دۆڵی بێردووک و هەروەها دەشتی تورکیە لە ڕۆژاوا، دەبینرێت.[١]

  1. سەرچاوە: chawykurd