كه‌جه‌كه: شوێن په‌نجه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا له هه‌مو ده‌ستكه‌وته نه‌ته‌وه‌یی و دیموكراسی و یاساییه‌كانی باشوری كوردستاندا دیا
كۆنسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ریی كۆما جڤاكێن كوردستان (كه‌جه‌كه) لهپهیامێكدا سه‌باره‌ت به ساڵیادی كۆچی دوایی ره‌وانشاد نه‌وشیروان مسته‌فا رایگه‌یاند، نه‌وشیروان مسته‌فا به نیو سه‌ده خه‌بات و تێكۆشان له پێناو ئازادیی، دیموكراسیی، مافی نه‌ته‌وایه‌تیی و دادی كۆمه‌ڵایه‌تیدا، شوێن په‌نجه‌ی له هه‌مو ده‌ستكه‌وته نه‌ته‌وه‌یی و دیموكراسی و یاساییه‌كانی باشوری كوردستاندا دیاره.
كه‌جه‌كه په‌یامێكی له‌باره‌ی پێنجه‌مین ساڵیادی كۆچی دوایی نه‌وشیروان مسته‌فا بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، "له پێنجه‌مین ساڵیادی كۆچی دوایی سه‌ركرده و پێشه‌نگی دیاری گه‌له‌كه‌مان، ڕه‌وانشاد نه‌وشیروان مسته‌فا، سه‌ری ڕێز و نه‌وازش بۆ یادی ئه‌م تێكۆشه‌ر و رۆشنبیره مه‌زنه‌ی گه‌له‌كه‌مان داده‌نه‌وێنین و پرسه و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی ئێوه‌ی به‌ڕێز ده‌كه‌ین".
شوێن په‌نجه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا له هه‌مو ده‌ستكه‌وته نه‌ته‌وه‌یی و دیموكراسی و یاساییه‌كانی باشوری كوردستاندا دیاره
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو، "ڕه‌وانشاد نه‌وشیروان مسته‌فا به نیو سه‌ده خه‌بات و تێكۆشان له پێناو ئازادیی، دیموكراسیی، مافی نه‌ته‌وایه‌تیی و دادی كۆمه‌ڵایه‌تییدا شوێن په‌نجه‌ی له هه‌مو ده‌ستكه‌وته نه‌ته‌وه‌یی و دیموكراسی و یاساییه‌كانی باشوری كوردستاندا دیاره، هه‌روه‌ها داكۆكیكارێكی مه‌زن بوه له مافی گه‌لی كورد هه‌مو به‌شه‌كانی كوردستان".
نه‌وشیروان مسته‌فا له به‌رامبه‌ر ته‌سلیمیه‌ت و خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دان هێمای شۆڕشی نوێيه
له به‌شێكی دیكه‌ی په‌یامه‌كه‌دا هاتوه، نه‌وشیروان مسته‌فا له به‌رامبه‌ر ته‌سلیمیه‌ت و خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دان هێمای شۆڕشی نوێ بو، له بهرامبهرستهم و چه‌وسانه‌وه هێمای راپه‌ڕین و خۆڕاگرییه و له به‌رامبه‌ر نایه‌كسانی و نادادپه‌روه‌ی هێمای دادپه‌روه‌ری و خه‌باتی مه‌ده‌نی و دیموكراسیه".
كه‌جه‌كه له په‌یامه‌كه‌دا ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، "ئێستاش كه كوردستان به گشتی و هه‌رێمی كوردستان به تایبه‌تی كه‌وتوه‌ته به‌ر شاڵاوی داگیركاریی و به‌كرێگیراویی، له هه‌مو كاتێك زیاتر پێویستی به‌وه هه‌یه كه به هێز وه‌رگرتن له گیانی شۆڕشگێڕیی و ئیراده‌ی خۆڕاگریی كاك نه‌وشیروان، بتوانین پارێزگاریی له هه‌بون و ئازادیی و ده‌سكه‌وته‌كانمان بكه‌ین".
سەرچاوە: خەندان