محەمەد ساڵح ژاژڵەیی (ساڵح ئەفەندی)

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search

ئامادەکردنی: داناز عەبدولڕەحمان

280752578 .jpg

ئەندازیار محەمەد ساڵح ژاژڵەیی ناسراو بە (ساڵح ئەفەندی) لە ساڵی 1917 لە گوندی ژاژڵە لە دایکبووە.

خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی لە شاری سلێمانی تەواوکردووە.

پاشان چووەتە کۆلیژی سەربازی ئەندازیاری بەغدا و لە ساڵی 1940 بووە بە ئەندازیار.

بەشداری کۆماری کوردستانی لە مەهاباد کردووەو هاوڕێی چوار ئەفسەرە شەهیدەکە بووەو جارێکیش بریندار بووە.

رۆڵی بەرچاویان هەبووە لە دامەزراندنی سوپای کۆماری کوردستاندا، هەروەها هاوڕێی هەریەک لە تێکۆشەرانی وەک: ئیسماعیل عارف و نوری ئەحمەد تەها و نوری شاوەیس، بووە...

لە سوپای کۆماردا لە زۆر شوێن رۆڵی سەرەکی هەبووە بە تایبەت لە جەبهەی شەڕی سەقز.

ئەگەر کارامەیی و لێهاتوویی ئەم ئەفسەرە نەبوایە هەموو پێشمەرگەکانی ئەم بەرەیەی شەڕ لەناو دەچوون، چونکە پێش و دوایان دوژمن بووەو ڕووبارێکی زۆر بەخوڕ بووە.

ئەم تێکۆشەرە پردێکی سەفەری بە چەند کاتژمێرێک بۆ پەڕینەوەی پێشمەرگە دروستکردوە.. لە چەندین سەرچاوەی مێژووییدا ناوی ئەوو هاوڕێ ئەفسەرەکانی هاتووە.

شایانی باسە دوای ڕووخانی کۆمار، لە پاشەکشەیاندا بەرەو سنور لەلایەن رژێمی ئێرانەوە بریندار دەکرێ.

ساڵی 1962 بووە بە سەرۆکی شارەوانی سلێمانی و بەرێوەبەری ئەشغالی سلێمانی بە وەکالەت و بەرێوەبەری کارگەی جگەرە بە وەکالەت.

ساڵی 1963 جارێکی تر گیراوەو رەوانەی خوارووی عێراق کراوە، ساڵی 1974 بەشداری شۆڕشی ئەیلولی کردووە، لە رێکەوتی 22-07-1992 چاوەکانی لێک ناو ماڵئاواییکرد. یادی ئەم کەڵە پیاوەو هەموو ئەفسەرە ئازادیخوازەکانی هاوڕێی بەخێر.