مێژوونوسێک پڕ لە ڕازی مێژوویی

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search

ئامادەکردنی: سەباح عەلی جاف

Pp Image 2023-10-.jpg

ئەحمەد محەمەد ناسر، ناسراو بە (ئەحمەد باوەڕ) کە ئێستا وەک دکتۆرێک لە پسپوڕی مێژووی نوێ و هاوچەرخدا لە پلەی پرۆفیسۆری یاریدەر لە بەشی مێژوو - کۆلێژی پەروەردە لە زانکۆی گەرمیان خزمەت دەکات، مێژوونوسێکە خامەکەی پڕە لە ڕازی مێژوویی و هەرجارێک بە بەرهەمێکی نوێ خوێنەرەکانی دڵخۆش دەکات.

دکتۆر ئەحمەد، تەنها لە ساڵی (٢٠٢٣) دا بە سێ بەرهەمی مێژوویی کە نزیکەی هەزار پەڕە دەبن کتێبخانەی کوردی دەوڵەمەند کردووە، ئەمە جگە لە ژمارەیەک نووسین و لێکۆڵینەوەی دیکە، وەک ووتمان ئەمساڵ سێ بەرهەمی بە چاپ گەیاند، ئەوانیش :

١ - پەرەسەندنەکانی دۆزی کورد لە عێراق کاریگەری لەسەر کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ١٩٥٨-١٩٧٩

٢ - سەججادی و پێشهاتە فەرهەنگی و مێژووییەکانی گەرمیان و ناوچەی خانەقین لە گۆڤاری گەلاوێژدا ١٩٣٩-١٩٤٩

٣ - دەستنووسە بڵاونەکراوەکانی مەلا جەمیلی ڕۆژبەیانی لە ساڵانی ١٩٦٤-١٩٧٩

لە نێو پەڕەکانی ئەو سێ بەرهەمە ئەکادیمێیەدا چەندین ڕاز و بەڵگەی نوێی مێژووی بەرچاو دەکەون، بەرهەمەکان بۆ کتێبخانەی کوردی پێویستن و دەسخۆشی بۆ دکتۆر باوەڕ، پەروەردگار تەندروست و ساغ و سەلامەتی بکات بۆ خزمەتی ئەدەب و مێژووی کورد.

شیاوی باسە پ.ی.د. ئەحمەد باوەڕ ساڵی ١٩٦٧ لە گوندێکی سنوری خانەقین لە دایکبووە و ئێستا لە کەلار نیشتەجێیە، لەساڵی ١٩٨٦ یەکەمین بەرهەمی بڵاوکراوەتەوە، خاوەنی زیاد لە بیست کتێبی چاپکراوە، جگە لە دەیان لێکۆڵینەوەی زانستی، هەروەها شاعیریشە و چەندین تێکستە شیعری هۆنیووەتەوە.

حەقی خۆیەتی زانکۆی گەرمیان و ئێدارەی گەرمیان و دەزگا ڕۆشنبیرییەکانی شار ڕێزلێنان بۆ هەوڵەکانی بکەن و دەستی ماندووبونی بگووشن.

53457888214941.jpg
384568247.jpg
4215392639053998311 n.jpg