مێژووى دروستبوونى فولكه‌ى سه‌راى سلێمانى

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search

نووسینی: رێبوار حەمەتۆفیق محەمەد

240798162 4501802683174402 4791039372924288735 n.jpg

مێژووى دروستبوونى فولكه‌ى سه‌راى سلێمانی زۆر دوور نييه‌ و دەگەڕێتەوە بۆ سه‌ره‌تاكانى بونيادنانى سلێمانى و نزيكه‌ى دووسه‌د و په‌نجا ساڵێک پێشتر و ده‌سه‌ڵاتدارى ميرنشينى بابان.

مير، ئه‌م شوێنه‌ى كرد به‌ شار و پايته‌خت و هه‌وڵى دا سيماى شاربوونى تێدا بچه‌سپێنێت.

گه‌رماو، مزگه‌وت، كتێبخانه‌، كۆمه‌ڵگه‌ى كارگێڕى و فولكه‌ و زۆر شتى ترى تێدا دروست كرد تا بيسه‌لمێنێت شارەکە شايسته‌يه‌ و ده‌هێنێت كه‌ بازرگان و خوێنده‌واران له‌ هه‌موو لايه‌كه‌وه‌ ڕووى تێ بكه‌ن.

به‌ر له‌ گواستنه‌وه‌ى دامه‌زراوه‌كانى پايته‌ختى بابان له‌ قه‌لاچوالانه‌وه‌ بۆ سلێمانى، ئيبراهيم پاشا بڕيارى دا تا ته‌لارێكى گه‌وره‌ بۆ كاروباره‌كانى ده‌سه‌ڵاتدارێتى ميرنشينه‌كه‌ دروست بکرێت.

ته‌لارى بێوێنه‌ له‌‌ چه‌ند ساڵێكدا ته‌واو كرا و به‌ سروشتى هه‌ڵكه‌وته‌ى شوێنه‌كه‌ى، بووه‌ ناوجه‌رگه‌ى شار و پايته‌ختى فه‌رمانڕه‌وايه‌تى بابان.

3920.jpg

به‌ مه‌به‌ستى جوانكاريى و دياريكردنى شوێنى يه‌كتربڕينى ئه‌و چوارڕێيانه‌ى كه‌ ده‌كه‌وته‌ به‌رده‌م ته‌لاره‌كه‌، يه‌كه‌م فولكه‌ له‌ شاره‌كه‌دا هه‌ر به‌ ناوى ته‌لاره‌كه‌وه‌ دروست كرا و ناوى لێ نرا(فولكه‌ى سه‌را) كه‌ تا ئه‌مڕۆش به‌ هه‌مان ناوه‌وه‌ به‌سه‌ر زاره‌وه‌يه‌.

گه‌رچى له‌و ڕۆژگاره‌دا‌، ئۆتۆمبێل هێشتا نه‌هاتبووه‌‌ شاره‌كه‌وه وه‌ و هۆكاره‌كانى ترى گواستنه‌وه‌ش زۆر كه‌م بوون و ئه‌وه‌شى كه‌ هه‌بووه‌ ساده‌ و ساكار بووه‌‌.

بۆيه‌ فولكه‌ تاقانه زۆرتر بۆ‌ مه‌به‌ستى نيشاندانى ناوه‌ندى شار و جياكردنه‌وه‌ى ئاراسته‌ى شه‌قامه‌كان بووه‌ تا كارئاسانى به‌رده‌م هاتوچۆ و زۆرى ويست تا نۆبه‌تچى (مروور) په‌يدا بوو.

فولكه‌ى سه‌را‌، شه‌قامه‌كانى (سابونكه‌ران، پيره‌مێرد، كاوه‌ و ئه‌و شه‌قامه‌ى كه‌ ده‌چووه‌وه‌ به‌رده‌م مزگه‌وتى گه‌وره)ى‌ به يه‌كه‌وه‌ به‌ستووه‌ته‌وه‌‌.

به‌ ده‌ستوپه‌نجه‌يه‌كى هونه‌ريى و ئه‌ندازه‌يى سه‌رنجڕاكێش دروست كراوه.‌

ئه‌گه‌رچى تا گه‌يشتووه به‌‌م سه‌رده‌مه‌، چه‌ند جارێك نۆژه‌ن كراوه‌ته‌وه‌ و دروست كراوه‌ته‌وه‌، به‌ڵام هێشتا شێوه‌ بنه‌ڕه‌تييه‌كه‌ى خۆى له‌ ده‌ست نه‌داوه. و وه‌ك كه‌له‌پوورێكى ناوازه‌ له‌ دڵى شاردا لێده‌دات.

به‌ درێژايى نزيكه‌ى سه‌ده‌ و نيوێك پاش دروستكردنى فولكه‌ى سه‌را، له‌ چله‌كانى سه‌ده‌ى بيستدا و دواى فراوانبوونى شاره‌كه‌ و زۆربوونى هۆكاره‌كانى گواستنه‌وه تێيدا‌، ژماره‌يه‌كى تر له‌ فولكه‌ له‌ ده‌وروبه‌رى ناوه‌ندى شاره‌كه‌دا دروست كران‌ كه‌ هه‌موويان له‌سه‌ر هه‌مان ته‌رزى شێوه‌كاريى و ديمه‌نى فولكه‌ى سه‌را بنياد نرابوون، به‌ڵام به‌ قه‌باره و كه‌ره‌سته‌يه‌كى كه‌متر و به‌ پێى گونجانديان له‌گه‌ڵ ڕووبه‌رى ئه‌و شوێنانه‌يان لێيان دروست كرابوون.

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه‌ ئه‌م فولكانه‌ به‌ ته‌واوى بۆ مه‌به‌ستى ڕێكخستنى هاتوچۆ به‌كار ده‌هێنران، به‌ڵام كه‌ڵك له‌‌ ستونى ڕاگره‌كه‌شيان وه‌رده‌گيرا‌ تاوه‌كو ته‌لى كاره‌باييان به‌سه‌ردا تێپه‌ڕ بێت. له نموونه‌ى ئه‌و فولكانه‌ى له‌و ماوه‌يه‌ و له‌ دواتريشدا له‌سه‌ر هه‌مان ته‌رز و شێوه‌ دروست كران‌.

ئه‌مڕۆ جگه‌ له‌وه‌ى كه‌ به‌ره‌به‌ره‌ فولكه‌كان نه‌مان و خاپووركران و سڕڕانه‌وه‌، وا ده‌مى حه‌فاره و ته‌كنه‌لۆژيايان ناوه‌ته‌ بينه‌قاقاى ئه‌م كه‌له‌پووره‌ نازداره‌ى شار و ئه‌ويش به‌رانبه‌ر به‌ ئيبراهيم پاشا هاوارێتى...!