مەسعود بارزانی

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search

مەسعود مستەفا بارزانی (لەدایکبووی ١٦ی ئابی ١٩٤٦ لە مەھاباد)، سەرۆکی پێشووی ھەرێمی کوردستانە. مەسعوود بارزانی لە ڕۆژی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان لەدایکبووە.

ImageThumb.jpg

لە سەردەمی تەمەنی کورتی کۆماری کوردستان لە مەھاباد کە یەکەم کیانی سەربەخۆی کوردی بووە.

لە ھەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی و ئەنجومەنی نیشتمانی کوردستاندا کە ٢٥ی تەممووزی ٢٠٠٩دا ئەنجامدرا، ھەڵبژێردرایەوە بە سەرۆکی ھەرێم بۆ خولێکی نوێ.

0002 (5)54.jpg

لەماوەی ١٤ی حوزەیرانی ٢٠٠٥ تاکوو ١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ لە پلەی سەرۆکی ھەرێمی کوردستاندابووە.

پاش ڕووخانی کۆماری کوردستان لە ساڵی١٩٤٧، بنەماڵەی مەسعوود بارزانی لەگەڵ کۆمەڵێک لە پێشمەرگەکان و بنەماڵەکانیان ناچار بوون بگەڕێنەوە کوردستانی عێراق و پاشان لەلایەن ڕژێمی عێراقەوە ھەموویان دوورخرانەوە بۆ شارەکانی خوارووی عێراق، بەتایبەتی (بەغدا و بەسرە)، بەڵام مەلا مستەفای بارزانی باوکی مەسعوود بارزانی ڕێبەری شۆڕشی کورد لەگەڵ ھەڤاڵانی بەرە و یەکێتی سۆڤیەت بەڕێکەوتن و تا ساڵی ١٩٥٨ لەوێ مانەوە.

مەسعوود بارزانی بەھۆی ھۆکاری سیاسی و پەیوەندی بە شۆڕشی ئەیلوول خوێندنی ناوەندی تەواو نەکرد و بەغدای بەجێھێشت و لە تەمەنی ١٦ ساڵی لە ساڵی ١٩٦٢ چەکی ھەڵگرتووە و چووەتە ڕیزی پێشمەرگەی کوردستان کە لە یازدەی ئەیلوولی ١٩٦١ بە ڕابەرایەتی مەلا مستەفای بارزانی دەستیپێکرد و تا ساڵی ١٩٧٥ بەردەوام بوو. لەژێر ڕێنمایی و پشتگیری باوکی تێکەڵی خەباتی سیاسی بووە.

بارزانی ژیانی لاوێتی خۆی تەرخان کردبوو بۆ ئەو ئامانجەی کە پارتی دیموکراتی کوردستان بەرزی کردبووەوە، لە ساڵی ١٩٦١، ئەویش دیموکراسی بۆ عێراق و ئۆتۆنۆمی و پاشان فیدڕاڵیزم بۆ کوردستان لە چوارچێوەی عێراقێکی دیموکراتیدا.

بارزانی لە تەمەنی بیست ساڵیدا بە شێوەیەکی چڕوپڕ تێکەڵی کاروباری سیاسی بووە و لە ساڵی ١٩٧٠ ئەندامی ئەو تیمە کوردییە بووە کە گفتوگۆی لەگەڵ حکومەتی عێراق کردووە لەسەر رێککەوتنی ئۆتۆنۆمی.

لە ساڵی ١٩٧١ لە کاتی سازدانی کۆنگرەی ھەشتی پارتی دیموکراتی کوردستان بە سیفەتی ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی ھەڵبژێردراوە و پاشان بووە بە ئەندامی یەدەگی مەکتەبی سیاسی و ئەرکی بەرپرسی دەزگای ئەمنی گرتۆتە ئەستۆ.

پاش شکستی شۆڕشی ئەیلوول لە ئەنجامی رێککەوتننامەی جەزائیر لە نێوان شای ئێران و حکومەتی عێراقی لە ساڵی ١٩٧٥، بە ڕێنمایی جەنابی مەلا مستەفای باوکی، مەسعوود بارزانی لەگەڵ ئیدریس بارزانی برای و ژمارەیەک لە ھەڤاڵانی پێکەوە ھەڵسان بە ڕێکخستنەوەی ڕیزەکانی پێشمەرگە و دامەزراندنی سەرکردایەتی کاتی بۆ پارتی دیموکراتی کوردستان. و لە ٦ی گوڵانی ١٩٧٦ شۆڕشی گوڵان دەستی پێکرد.

لە ساڵی ١٩٧٦ تا ١٩٧٩ مەسعوود بارزانی لەگەڵ باوکی لە ئەمریکا ژیاوە و پاش ڕووخانی ڕژێمی شای ئێران، گەڕایەوە ئێران تا تەرتیباتی ھاتنەوەی باوکی بۆ ئێران بکات، بەڵام ئەو ڕۆژەی کە بەڕێز بارزانی لە ١ی ئازاری ١٩٧٩ گەیشتەوە ئێران، باوکی لە واشنتۆن کۆچی دوایی کرد.

لە مانگی ١١ی ١٩٧٩، لە کۆنگرەی نۆیەمی پارتی دیموکراتی کوردستان بارزانی بە سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان ھەڵبژێردرا.

005114.jpg

ڕۆڵی ھەریەکە لە مەسعوود بارزانی و ئیدریس بارزانی برای، بەرچاو بووە لە ساڵانی ١٩٨٠ تاوەکو ١٩٨٧ لە دامەزراندنی چەندین بەرەی سیاسی لە عێراق و بەتایبەتی کە بەرەی کوردستانی دامەزرا لە چەندین ڕێکخراو و حزبە کوردستانیەکان.

پاش شەڕی ھاوپەیمانان دژ بە عێراق، بەڕێز بارزانی ھەماھەنگی بەرەی کوردستانی کرد و سەرکردایەتی ڕاپەڕینی ئازاری ١٩٩١ی کوردەکانی کرد کە بووە ھۆی ئازادکردنی بەشێکی زۆری کوردستانی عێراق لە دەست ڕژێمی بەغدا.

لە مانگی نیسانی ١٩٩١ گفتوگۆ لەگەڵ بەغدا دەستی پێکرد و بارزانی بۆ چەندین مانگ سەرۆکایەتی شاندی کوردی کرد کە لە ھەموو حزبەکانی بەرەی کوردستانی پێکھاتبوو.

لە گفتوگۆکان بە ھیچ ئەنجامێک نەگەیشتن بەھۆی ڕەتکردنەوەی داخوازییەکانی کورد کە بریتی بوون لە ئۆتۆنۆمی ھەرێمایەتی و دیموکراتیزە کردن لە لایەن عێراقەوە.

ھەروەھا لە کۆنگرەی ١٢ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ساڵی ١٩٩٩ جارێکی تر مەسعوود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان ھەڵبژێردرایەوە.

مەسعوود بارزانی لە ساڵانی نەوەدەکانەوە تاوەکو لەناوچوونی ڕژێمی بەعس، بەشداری چەندین کۆنگرە و کۆبوونەوەی نێودەوڵەتی کردووە.

وەک کۆبوونەوەی واشنتۆن لە ساڵی ١٩٩٢ و پاشان لە ١٩٩٣ و لە کۆنگرەی سەلاحەدین ١٩٩٢ و کۆنگرەی لەندەن لە ئەیلوولی ٢٠٠٢ و کۆنگرەی سەلاحەدین لە شوباتی ٢٠٠٣.

بارزانی ڕۆڵێکی سەرەکی ھەبووە لە سەرجەم پێشھاتە سیاسیەکانی عێراقی نوێدا، پاشانیش لە دامەزراندنی ئەنجومەنی حوکمڕانی عێراقی لە ٣١ی تەممووزی ٢٠٠٣، کە تێیدا بووە ئەندام و دواتریش بووە سەرۆکی ئەنجومەنەکە.

لە ١٢ی حوزەیرانی ٢٠٠٥ مەسعوود بارزانی وەکو یەکەمین سەرۆکی ھەرێمی کوردستان ھەڵبژێردرا لەلایەن ئەنجومەنی نیشتمانی کوردستانی عێراق.

وەکو سەرۆکی ھەرێم، سەردانی فەرمی چەند وڵاتێکی کردووە و چەند سەرۆکی وڵات و سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتانەی بینی، چاوپێکەوتنی ئەنجام دا لەگەڵ بۆش سەرۆکی ئەمریکا لە ٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٥ و تۆنی بلێر سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا لە ٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٥ و پاپای ڤاتیکان لە ١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٥ و برلسکونی سەرۆک وەزیرانی ئیتالیا لە ١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٥ و عەبدوڵڵا شای سعودیە لە ١٣ی ئازاری ٢٠٠٧ و عەبدوڵڵا شای ئوردن لە ١٩ی ئازاری ٢٠٠٧.

158336135 .jpg

وەکو سەرۆکی ھەرێم چەند ئەندامێکی دامەزراندووە بۆ پتەوکردنی ھاوپەیمانی لەنێو ھێزە سیاسییەکانی کوردستان و باشترکردنی پرۆسەی بڕیاردان لە ھەرێم:

لە ڕۆژی ٢٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٧ ئەنجومەنی سەرۆکایەتی کوردستان دامەزرا کە تێیدا سەرۆکی ھەرێم سەرپەرشتی کۆبوونەوەکان دەکات، و جێگری سەرۆکی ھەرێم بەڕێز کۆسرەت ڕەسووڵ لەگەڵ سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و سەرۆکی حکومەتی کوردستان و جێگرەکانیان و سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی ھەرێم.

ئەنجومەنی باڵای پارتە سیاسیەکان، کە کەسایەتی یەکەمی پارتە سیاسییەکان تێیدا ئەندامن، کە لەم حزبانەی خوارەوە پێکدێت: پارتی دیموکراتی کوردستان، یەکێتی نیشتمانی کوردستان، پارتی زەحمەتکێشانی کوردستان، پارتی سۆشیالیستی دیموکراتی کوردستان، یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان، کۆمەڵەی ئیسلامی کوردستان.

بارزانی شەیدای خوێندنەوەیە بە تایبەتیش حەز بە خوێندنەوەی پەرتووکی مێژوویی و سیاسی و سەربازی دەکات و ھەروەھا زۆر حەزیش لە وەرزش دەکات.

مەسعوود بارزانی ساڵی ١٩٦٥ ھاوسەرگیری کردووە و خاوەنی ھەشت منداڵە.

بارزانی شارەزایی تەواوی لە زمانی کوردی و عەرەبی و فارسی ھەیە، و ھەروەھا شارەزایی لە زمانی ئینگلیزی ھەیە و قسەی پێدەکات.

ئەنفال

خێزانی بارزانی زۆر قوربانیان لە پێناو کێشەی کورددا داوە، و لە دوای لە دایکبوونیەوە تاکو تەمەنی ١٢ ساڵی مەسعوود بارزانی باوکی خۆی نەبینیوە، کە لە دوورە وڵات لە یەکێتی سۆڤیەت دەژیا.

سیخوڕەکانی ڕژێم سێ برای بارزانیان تیرۆر کردەوە ٣٢ کەس لە ئەندامانی خێزانەکەی لەگەڵ ئەو ٨٠٠٠ بارزانی بوون کە ڕژێمی بەعس ئەنفالی کردن لە ساڵی ١٩٨٣، خودی مەسعوود بارزانی ئامانجی چەندین ھەوڵی تیرۆر بووە بە تایبەتی ھەوڵی تیرۆر کردنی لە ڤێننای پایتەختی نەمسا لە ٨ی کانوونی دووەمی ١٩٧٩. ڕژێمە یەک لە دوا یەکەکانی عێراق ١٦ جار گوندی بارزاننیان خاپوور کردووە کە گوندی مەسعوود بارزانییە.

Images (4512).jpg

خولی سێیەمی سەرۆکایەتی

وادەی کۆتاییی خولی دووەمی سەرۆکایەتیی بارزانی لە ساڵی ٢٠١٣ کۆتایی پێھات، بەڵام بەپێی داوایەکی پەرلەمانتارانی ئەو خولە کە لە ٣٠ی حوزەیرانی ھەمان ساڵ بەرزکرابووەوە، داواکرابوو مەسعوود بارزانی دوو ساڵی تر لە سەرۆکایەتی ھەرێم بمێنێتەوە.

ئەمەش مشتومڕێکی سیاسی گەورەی نایەوە لە باشووری کوردستان بەوەی ئەم بڕیارە نایاسایی و نادەستوورییە سەرۆکی ھەرێمیان بە سەرۆکێکی ناشەرعی یاخود سەرۆکی ماوە بۆ درێژکراوە ناو دەبرد.

نووسراوەکان

152962 (1).jpg

بارزانی پەرتووکێکی لەسەر ڕۆڵی مێژووی مستەفا بارزانیی باوکی لە بزووتنەوەی نەتەوەی کورد لەژێر ناوی بارزانی و بزوتنەوەی ڕزگاریخوازی کورد کە لە سێ بەرگ پێک ھاتووە نووسیوە،وبەم دوایانە کتێبێکی بە ناوی بۆ مێژوو بڵاوکردەوە.

لەگەڵ چەندین وتار و بابەتی سیاسی کە لە ڕۆژنامە و گۆڤارەکانی کوردستاندا بڵاو کراونەتەوە.[١]

  1. سەرچاوە: ویکیپیدیا