مەلیک فاروق بۆ گۆڕی شەریف پاشای خەندانی دزی!؟
مەلیک فارووق بۆ گۆڕی شەریف پاشای خەندانی دزی!؟
لە یەکێک لە رۆژنامە ئیتالییەکاندا ئەم مانشێتەی سەرەوە نوسراوە, نوسینەکە لە نوسینی رۆژنامەنوسێکی گەنجی ئتیالیاییە بەناوی بوڕنو یەمیللی
دەسپپێکی وتارەکە بەم شێوەیە:
کاستاگنا نووسینەکەی بەم شێوەیە دەستی پێکرد:
هەرکەسێک سەردانی گۆڕستانی شارەکەمان بکات، لە کۆتایی ئەو شەقامە دارستانییەی کە دەچێتە سەر کڵێسا، گۆڕێکی مەڕمەڕی سپی زۆر جوان دەبینی،کە لەسەر زەوییە ڕووتەکە دانراوە، بە ئیپیگرافێکی سادە، لەدامێنی مەڕمەڕە سپییەکە بە خەتێکی ڕەش کەهەڵکۆڵدراوە بە زمانی فەرەنسی نوسراوە
جەنەڕاڵ شەریف پاشای خەندان. (ئیتالیا شاری کاتانزارۆ) بەڵام ئەم کارەکتەرە سیاسییە کێ بوو کە چارەنووسێکی تاڵی هەبووە بە هۆی مردنی لە شارەکەماندا بەخاک ئەسپەردە کراوە؟ زۆر جار ئەمەم لە خۆم پرسیوە، چونکە زۆرجار گۆڕستانەکان بە شایەتحاڵی بێدەنگەکانیانەوە، سەرچاوەیەکی مێژوویی بەنرخن بۆ هەموو زانایان و گەورە ناوداران بە گشتی”. نووسەر ئەو نهێنییە ئاشکرا دەکات: محەمەد شەریف پاشای خەندان، ئەمە ناوی تەواوی بووە، لە ساڵی ١٨٦٥ لە لە شاری سلێمانی لەدایکبووە.
کوڕی سەعید پاشا کوردە باوکی سیاسییەکی بەناوبانگی کورد بووە، لە بنەماڵەیەکی گرنگ و بەڕێزەوە گۆشکراون،سەعید پاشای باوکی شەریف پاشا کەسێتییەکی ناودار بووە، چەندین پۆست و پایەی لە ناو دەوڵەتی عوسمانیی دا هەبووە کە دواهەمینیان سەرۆکی شوورای دەوڵەت بووە.
بنەماڵەی خەندان هاوکارێکی نزیکی پاشاکانی بابان بوون و دوای کۆتایی هاتنی دەسەڵاتی بابانەکان، لە ناوەڕاستی سەدەی نۆزدەهەمدا سەعید پاشا چووەتە ئەستەمبوڵ.
شەریف پاشای خەندان لەبەر پێداگیری دروستبوونی دەوڵەتی کوردی هەڵی تیرری درا هەر لەبەر ئەم هۆکارەش هەوڵێک لەلایەن دەزگا نهێنییەکانی تورکیاوە بۆ تیرۆرکردنی ڕێکخرا، پیلانێک کە خۆشبەختانە شکستی هێنا.
لە 10ی تشرینی یەکەمی ساڵی 1915، شەریف پاشا، لە وتارێکدا کە ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز بڵاویکردۆتەوە، کۆمەڵکوژی ئەرمەنەکانی بە ڕای گشتی جیهانی شەرمەزار کرد و مەبەستی پارتی "تورک گەنج"ی بۆ قڕکردنی تەواوی گەلی ئەرمەنی شەرمەزار کرد. لە ساڵی ١٩١٨دا،لە پاریس، ڕێککەوتن لەگەڵ شاندی ئەرمەنییەکان لە دەرەوەی وڵات، بە مەبەستی دروستکردنی دەوڵەتی کوردی و دەوڵەتی ئەرمەنی.
ئەم هەوڵە کاردانەوەی سیاسی توندوتیژی لێکەوتەوە نەک تەنها لە ئەستەنبوڵ بەڵکو لە سەرتاسەری تورکیا. کە پاشای ناچار کرد دەستبەرداری پرۆژەی دەوڵەتی کوردی بێت و بۆ هەتا هەتایە لە دەربەدەریدا بمێنێتەوە.
هێشتاش کێشەیەکی زۆر هەنووکەییە.
چی وایکرد ئەم کارەکتەرە بگاتە کاتانزارۆی ئتالیا و دواتر لە ٢٢ی کانوونی دووەمی ١٩٥١ لەوێ بمرێت؟
ساڵی ١٩٤٨ لەگەڵ کونت کارلۆ پێکۆرینی مانزۆنی ئیتاڵی هاوسەرگیری کرد و بەدوایدا ڕۆیشت بۆ ئەوەی لە ڕۆما بژی.
لە ساڵی ١٩٥٠ شەریف پاشا دەچێتە لای ئەوان لەوێ نیشتەجێ بێت، پاشان لەگەڵیاندا دەچێتە کاتانزارۆ کە شارۆچکەیەکی پارێزگایە لە باشووری ئیتاڵیا و لەوێ لە ٢٢ی کانوونی دووەمی ١٩٥١ کۆچی دوایی کردووە و لەوێ بەخاک سپێردراوە.
نووسەر ئاماژەی بەشتێکی تریش دەدات –، وەک زۆرجار لە ژیاندا ڕوودەدات، هۆکاری هەستیاری بووە هۆی ئەوەی کچەکەی مەلەک شەریف پاشا،کە هەستی کرد باوکی تەنیایە چۆتە تەمەنەوە و نەخۆشی تەنگی پێهەڵچنیوە و بردییە لای خۆی لای خۆی دەژیا وخزمەتی دەکرد بۆئەەی بەردەوام ئاگای لە باوکی بێت.
بۆیە خۆشەویسترین کچی بوو گۆڤاری هەفتانەی ۱۱ی تەممووزی ۱۹۵۲ لە گۆڤاری هەفتەدا، کە تێیدا چوار وێنەی شەریف پاشا بەکارهێنرا، وتارێکی دوو لاپەڕەیی بڵاوکرایەوە بە ناونیشانی "ئەو مردووانەی کە ناتوانرێت بنێژرێن." هەندێک لە وردەکارییەکانی ئەو هەواڵەی کە ناکۆکییەکانی لەگەڵ خێزانەکەی و ئەندامانی خێزانەکەی دەربارەی خواستی ژیان و مردنی بڵاوکردەوە، بەم شێوەیەیە:
لە کڵێسایەکی بچوکی خێزانی لە کۆشکەکەی کۆنت پێکۆرینی مانزۆنی لە کاتانزارۆی ئیتاڵیا، پیاوێکی مردوو هەیە کە تابلۆکەی بۆ ماوەی چوار مانگ مۆر کراوە و کە ناتوانرێت بنێژرێت لەبەر ململانێی خێزانی ئەو جەستەیە محەمەد شریف پاشای کوردە، یەکێک لە جەنەڕاڵەکاننی پێشووی عوسمانی کچی مردووەکە و هەندێک لە ئەندامانی خێزانەکەی لە میسر داوایان کرد کە تەرمەکە بگوازرێتەوە بۆ میسر، لە کاتێکدا کچەکەی و خەزووری لە ئیتاڵیا دەیانویست پاشا لە شاری کاتانزارۆ بنێژرێت. (ئیتاڵی) دادوەری پولترۆن بە گونجاوی دەزانێت کە سندوقەکە مۆر بکات و بیهێڵێتەوە لە کڵێسای کۆنت پێکۆرینی مانزۆنی کە وەک متمانەدار دەستنیشانی کردووە تا ئەو کاتەی بڕیارێک لەسەر ئەم بابەتە دەدرێت، بۆیە بنەماڵەکەی لە باڵی ژنی یەکەمی کە ئەکاتە بنەماڵەی مەلیک فاروق لە میسر ئەوکارەیان کرد .
تەرمەکەیان بردەوە بۆ وڵاتی میسر بەڵام مەلەک خانی کچی بەوکارە رازی نەبوو.
کێشەیەکی گەورە دروست بوو،تەرمی شەریف پاشا نزیکەی چوار مانگ مایەوە بە خاک نەسپێدرا مەلیک فاروق پاشای میسر کە ئامۆزای ئامینە خان دەبێت ژنی یەکەمی بوو لەگەڵ مناڵەکانی ئەوکات لە میسر بوون ئەو کارە یان دەکات، بەزۆر تەرمی شەریف پاشا دەبەنەوە بۆ ولاتی میسر مەلەک خان زۆر دڵتەنگ دەبێت و زۆر هەوڵدەدات بەڵام هیچی پێناکرێت،تەنها ئەوە نەبێت بۆ دڵنەوایی و ئارامی دڵی خۆی مۆنۆمێنتێک مەڕمەڕی جوان بۆگۆڕی باوکی دروست دەکات و لێی دەنوسێت "جەنەراڵ شەریف پاشا "
تێبینی: شەریف پاشا ساڵی ١٨٩٠ لە تەمەنی بیست و پێنج ساڵیدا خێزان پێکەوە دەنێت. ئامینە خانم دەخوازێت ئامینە خان کچی عەباس حیلمی و ئامۆزای مەلیک فاروقی پاشای میسرە. ئامینە خان
ژنێکی زۆر زەرەک و رۆشنبیر بوو زمانەکانی عەرەبی سویدی و ئینگلیزی و فەرەنسی و کەمێک کوردی زانیوە سێ کچی هەبووە بەناوەکانی زەینەب، شەریفە، سزا ساڵی ۱۹۲٦ لە فەرەنسا مردوە و لە تەرمەکەی رەوانەی میسر کراوە و لەوێ نێژراوە.
وەرگێڕانی: داناز عەبدولڕەحمان