نوسرەت گۆکچە

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search

کوردێکی باکووری کوردستانە کە بە مووچەیەکی 500 دۆلارییەوە دەستیپێکرد و ئێستایش خاوەن خواردنگەیەکی 400 کارمەندییە.

E443b-16327685535866-800.jpg

نوسرەت لە ساڵی 1983 لە ئەرزەڕۆمی باکووری کوردستان لە خانەوادەیەکی 7 کەسی لەدایکبووە.

Salt-Bae-seasons-Leonardo-picture.jpg

باوکی کرێکاری کانی خەڵووز بووە. کاتێک نوسرەت لە تەمەنی دوو ساڵیدا بوو خێزانەکەی بەرەو ئیستەنبوڵ کۆچیان کردووە. نوسرەت لە قۆناخی ناوەندی بەهۆی دەستکورتییەوە وازی لە خوێندن هێناوە.

نوسرەت لە تەمەنی گەنجی لە بازاڕی گۆشتفرۆشانی بۆستانجی، بووەتە شاگرد. توانی لە ماوەیەکی کەمدا ببێتە وەستا و، بەهۆی سەختیی گوزەرانییەوە زۆرترین کاتەکانی خۆی تایبەت کردبوو بە کارکردن. رۆژی وا هەبووە، 18 کاژێر کاری کردووە.

NewFile-2.jpg

نوسرەت ئەوەندە لەگەڵ گۆشت و وەستایی قاشکردنی گۆشت تێکەڵبوو، رۆژ بە رۆژ هونەری تازەی دادەهێنا و، تادەهات زیاتر ئاشقی کارەکەی دەبوو.

جیاوازیی نوسرەت لەگەڵ ئەوانی دیکە لەوەدا بوو؛ ئەو بە خۆشەویستییەوە کارەکەی دەکرد. باوەڕی وابوو تەنیا هونەرمەند و یاریزان نین کە ناوبانگ دەردەکەن و، شاشە و ماڵپەڕەکان گیرۆدە دەکەن.

یەکەم وێستەی دەستپێکیشی بۆ پەرەپێدان بە کارەکەی، ساڵی 2007 بوو کاتێک وەکو وەستایەکی هونەرمەند لە بواری ئامادەکردنی گۆشتدا بەشداری لە مەراسیمی کردنەوەی پارکێکی ئیستەنبوڵ کرد.

DsRKB2VUcAAT5cs.jpg

نوسرەت چەند هونەرێکی بڕینی گۆشتی داهێنان کە ناوەکانیان لوقم، گوێز و قەفەس بوون. بەوەشەوە نەوەستا، بڕیاریدا بە مەبەستی دەوڵەمەندترکردنی پیشەکەی بچێتە ئەمریکا. خۆی گەیاندە خواردنگە و کۆگا گۆشتییە بەناوبانگەکانی ئەوێ.

لە رێستورانتەکانی نیویۆرک بە شێوەیەکی خۆبەخش کاری کرد. ئەو مۆدێل و مینووانەی نوسرەت دایهێنابوون لە نیویۆرک تایمز رووماڵ کران.

5dlhIM3.jpg

نوسرەت لە ساڵانی 2010 تاوەکو 2012 چەند شوێنێکی تایبەتی کردەوە، ئیدی کۆتایی بە ژیانی شاگردیێتی هێنا. دەست و پەنجەی نوسرەت بووە جێی سەرنجی میدیاکان و، بووە مارکەیەکی تایبەت لە خواردنەکانی گۆشت.

نوسرەت لە ئامادەکردنی گۆشتدا جۆرە نمایشێکی جیاوازی هەیە، ئەوەش لەکاتێکدا خوێ بە گۆشتەکەدا دەکات، ئەو جۆرە نمایشە بووەتە جێی سەرنجی خەڵک و میدیاکان.

بەم جووڵەیە کە تاڕادەیەک لە جووڵەی ماری کۆپراوە نزیکە، لە رێوڕەسمێکی شاری مۆناکۆی فەرەنسا، خەڵاتی جیهانیی وەرزشی پێدرا.

سەرچاوە: ماڵپەری ڕووداو