نەوید زەردی

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search

نەوید زەردی گۆرانیبێژی کوردی ڕۆژھەڵاتی کوردستانە. لە ساڵی ٢٠٠٤ەوە دەستی بە کاری ھونەری کردووە و ٢ ئەلبوم و چەندین تاک تڕاکی بڵاوکردووەتەوە و ئەو ستایلانەی ئەو کاریان تێدا دەکات بریتین لە پاپ، ڕاک، ھیپ ھۆپ و دەکرێ بوترێ کە ھەرسێکیانی تێکەڵکردووە.

Pm8WBV.jpg

ژیاننامه و به‌رهه‌‌مه‌کانی

نەوید زەردی لە مەھاباد لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان له دایکبووە و له ساڵی ٢٠١٠ لەگەڵ بنەماڵەکەی ڕوویان کردە وڵاتی ئاڵمانیا و لە شاری دوسلدۆرف نیشتەجێبوو. ھەر لەوێ لەگەڵ شاھین نەجەفی ھونەرمەندی ناسراو و بەتوانای گیلەکی ئێرانی ئاشنابوو و چەند کاری زۆر سەرکەوتوویان بەیەکەوە تۆمارکرد. یەکێ لەوان لە کاتی ئاڵۆزییەکانی ساڵی ١٣٨٨ی ھەتاوی ئێران و دوای کوژرانی خوێندکاری کورد، سانع ژاڵە بوو و ھەروەھا ٢ بەرھەمی تر بە ناوەکانی (جون فه‌دا و پیشێ قازی و مەعەلەق بازی).

ھەروەھا ئەو دوو ھونەرمەندە بە ھاوکاری یەکتر توورێکی کۆنسێرتیان ساز کرد و لە چەندەھا وڵات گۆرانیان بۆ ھاندەرانیان وت.

نەوید لە ساڵی ٢٠١١دا ئەلبومێکی نوێی بڵاوکردەوە بە ناوی ڕێگا کە یەکەم ئەلبومی فەرمیی ھیپ ھۆپی کوردی بوو، ئەو ئەلبومە دەنگدانەوەیەکی یەکجار باشی ھەبوو و یەکێ لە گۆرانییەکانی بە ناو دەنگی باران کە کارێکی دووانە بوو لەگەڵ ھونەرمەند تارا جاف کرا بە کلیپ، جێگای ئاماژەیە گشت ھۆنراوەکانی ئەلبومی ڕێگا؛ ھۆنراوەی نەوید بوون.

لە ساڵی ٢٠١٢ دا ئەلبومێکی لە ستایلی پاپدا خستەڕوو بە ناوی ژیانەوە، کە بەناوبانگترین گۆرانیی ئەو ئەلبومە گۆرانیی ئازیزەکەم بوو کە ھۆنراوەی خاڵە قازیە و ھەروەھا ئەو کارە دووانەیەک بوو لەگەڵ ھونەرمەند ژیوار.

ھۆنراوەکانی ئەلبومی ژیانەوە شاعیران: خاڵە قازی، سیمین چایچی، ناسر حیسامی و نەوید زەردی بوون. ئەلبومی ڕێگا لەسەر ئینتەرنێت ١١٠٬٠٠٠ جار و ئەلبومی ژیانەوە ١٦٠٬٠٠٠ جار داگیران.


سەرچاوە: ویکیپیدیا