يه‌كگرتووى ئيسلاميى كوردستان

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search

لە ڕیکەوتی 06-02-1994 ز. لە یەکەم کۆنفڕانسیدا یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان لە هۆڵی میدیا لە شاری هەولێر، وەکو پارتێکی ئیسلامی لە کوردستان خۆی ڕاگەیاند.

424735871 .jpg

هەر لەهەمان کۆنفڕانسدا، یەکگرتوو (سەڵاحەدین بەهادین)ی وەکوو یەکەم ئەمینداری حزب دەستنیشان کرد.

یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لە ماوەی درووست بوونییەوە وەکوو پارتێکی سەر بە ڕەوتی ئیخوان موسلیمین لە باشوری کوردستان، لەسەر بنەماکانی ئاینی پیرۆزی ئیسلام و شانبەشان لەگەڵ گرنگیدان بە پەروەردەکردنی ئاکاری جوان درێژەی بە سیاسەتی ڕێکخراوەی خۆیداوە بە شێوەیەکی مەدەنیانە.

یەکگرتوو لە کابینەی هەولێری حکومەتی هەرێمدا بەشداربووە لە دەسەڵاتدا.

ئەم پارتە تا ئێستا حەوت کۆنگرەی بەستووە و لە کۆنگرەی شەشەمی سەرەتای مانگی ئایاری ساڵی 2012 دا، بۆ یەکەمجار لە مێژووی سیاسی پارت و ڕێکخراوەکانی باشوری کوردستان، سکرتێری حیزب سەڵاحەدین بەهادین، بە خواستی خۆی دەستبەرداری سکرتێری گشتی بوو، ئەگەرچی بۆ ماوەیەکی کاتیش بوو و لەهەمان کۆنگرەشدا محەمەد فەرەج بە سکرتێری پارتەکە هەڵبژێردرا.

یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لە سەرجەم هەڵبژاردنەکانی کوردستان و عێراقی دوای ڕووخاندنی ڕژێمی بەعس لە ساڵی 2003ز بە دواووە بەشداری کردووە و لە هەڵبژاردنی ساڵی 15-12-2005 ز. ئەنجومەنی نیشتمانی عێراق و پاشان لە نێوان ساڵانی 2009 - 2013 وەکو پارتێکی ئۆپۆزیسیۆن شانبەشانی بزوتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان کاری کردووە.

بەڵام یەکگرتوو لە دانیشتنی ڕۆژی 19-08-2015 ز. پەڕلەمانی کوردستاندا، بێلایەنی خۆی لەدەستدا و لەمەش بەدواوە ڕووداوەکانی 12ی ئۆکتۆبەری هەمان ساڵ و بێباک بوونی حکومەت بەرانبەر بە موچەخۆران و گەرمکردنی بابەتی ڕیفراندۆمی هاوێنی 2017 بەدوای خۆیداهێنا، کە مەینەتییەکانی خەڵکی کوردستانی قووڵترکردەوە.

تێبینی/ ڕێکخراوی ئیخوان موسلیمین لە ساڵی 1928 لە وڵاتی میسڕ لە سەر دەستی حەسەن بەننا دامەزراوە و دواتر لە سەردەستی محەمەد مەحمود سەواف لە سەرەتای ساڵانی پەنجاکانی سەدەی بیستەمدا لقی ئیخوان موسلیمینی لە عێراق دامەزراند، کە جێگرەکەی کوردێک بوو بە ناوی ئەمجەد زەهاوی.[١]

  1. سەرچاوە: ژیلوان عەبدوڵڵا هەڵەدنی