پۆڵا نانەوازادە

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search

پۆڵا نانەوازادە ساڵی 1955 لە شاری مەهاباد، لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە دایک بووە. خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی لە مەهاباد تەواو کردووە و بەهۆی سەرقاڵی بە کارووباری سیاسی نەیتوانیوە خوێندنەکەی لە تاران تەواو بکا.

F56U52jXUAAKbbn.jpg

ساڵی 1979 لەگەڵ پازدە کەسی دیکە لە یەکەم سەرهەڵدانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە لایەن حکوومەتی شای ئێرانەوە دەگیرێ و داوای حوکمی لەسێدارەدانی بۆ دەکرێ بەڵام پاشی چوارمانگ و نیو لە زیندان ئازاد دەکرێ.

ڕۆژی 22ی ڕێبەندانی ساڵی 1979 لە چەک کردنی پێنج پێگەی سەرەکی هێزەکانی ڕژێمی شا لە نێو شاری مەهاباد و دەورووبەری شار دا دەستی سەرەکی هەبووە و ئەوە بۆتە سەرەتای ژیانی پێشمەرگایەتیی پۆڵا، ماوەی 15 ساڵ لە هەردوو حیزبی دێمۆکڕات و پارتی ئازادی کوردستان دا هەڵسووڕانی سیاسی هەبووە.

پۆڵا ماوەی 37 ساڵە لە وڵاتی سوێد دەژی و لەوێ خانەنشین بووە و ئاواتی هەرە گەورەی ڕزگاری کوردستان و گەڕانەوەیەتی بۆ زێد و نیشتمانی خۆی و ئەوە لە زۆربەی شیعرەکانی دا ڕەنگی داوەتەوە.

پۆڵا ساڵی 1993 بەشێک لە شیعرەکانی بابی بەناوی لالە بەدەستان لە وڵاتی سوێد بە چاپ گەیاندووە. هاواری سەربەخۆیی ناوی دیوانی شیعرەکانی خۆیەتی کە ساڵی 2021 لە کتێبخانەی زانکۆ لە هەولێر چاپ کراوە.

GHNP-IpWsAAFNf6.jpg

....

به پێی هەواڵی گەیشتوو به ئاواتودەی، ڕۆژی یەکشەممە، 6ی ڕەشەمەی1402ی هەتاوی، پۆڵا نانەوازادە، شاعیر، ڕۆشەنبیر و شۆڕشگیری ڕۆژهەڵاتی نیشتمان، به هۆی نەخۆشی لە وڵاتی سوید، کۆچی دوایی کرد.

پۆڵا نانەوازادە، کوڕی هاشم نانەوازادەی سابڵاغی، لەدایکبووی شاری مەهاباده که له ئامێزی بنەماڵەیەکی کوردپەروەر گەشه دەستێنێت.

GHOCB21WUAAGw6R.jpg

بە پێی گێڕانەوەی هاوڕێیانی ئەم شاعیره شۆڕشگێره، لە ڕاپەڕینە جەماوەرییەکانی خەڵک دژ بە ڕێژیمی پاشایەتی لە شاری مەهاباد ڕۆڵی هەبووه.

پۆڵا نانەوازاده، دوای شۆڕشی 57 و دەستپێکی سەردەمێکی نوێ له خەباتی ڕەوای گەلی کورد، پەیوەست به ڕیزەکانی پێشمەرگەوه دەبێت و له بەشی کەلتۆری شۆڕشی کوردستان، به نووسینەکانی گڕوتینێکی تایبەت دەبەخشێته خەباتی گەلەکەمان.

کاک پۆڵا، که پێشمەرگەی ڕۆژانی سەختی خۆڕاگری و نووسەرێکی بەورەی ئەم سەردەمە بوو، دوای دامەزرانی ڕادیو دەنگی کوردستانی ئێران، دەبێته کادرێکی ئەو بەشه و درێژه به تێکوشانەکەی دەدات.

0018 (4).jpg

نانەوازاده دوای کۆچی بۆ هەندەران و گیرسانەوەی لە وڵاتی سوید، تا دوایین ساتەکانی ژیانی به ئارمان و ئاواتەکانی گەلەکەی وەفادار دەمێنێت و له ناو گەلی کورد وەکوو شاعیرێکی نەتەوەیی و ڕۆشنبیر که قەت وازی له ڕێبازه شؤڕشگێرانەکەی نەهێناوه، ناسراوه.

ئاواتودەی له بەرامبەر ناو و یادی پڕ له شکۆی شاعیری نەتەوەییمان، هاوڕێ پۆڵا نانەوازاده، سەری ڕێز و حورمەت دادەنوێنێت و سەرەخۆشی لە بنەماڵە، کەسوکار و بەگشتی نەتەوەی کورد دەکات.

GHNMl9NXoAEO1TK.jpg
F56U5riXwAAnZ7m.jpg
0027 (1).jpg
9950008.jpg
0013 (1111).jpg
0014 (5)54.jpg
GHNyPWuWYAAghmp.jpg