پەیامی ئۆجالان: بۆ چارەسەری ئامادەم

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search

نووسینگەی مافەکانی ئەسرین لەبارەی چاوپێکەوتن لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان رێبەری گەلی کورد راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە. لە راگەیاندراوی نووسینگەی مافەکانی ئەسرین دا پەیامەکەی ئۆجالان بڵاوکراوەتەوە و تیایدا هاتووە من دەمەوێت شوێن و پێگە بۆ گەلی کورد دروست بکەم، وەرن پێکەوە کێشەی کورد چارەسەر بکەین. من دەڵێم، ئەگەری ئەوە هەیە لە ماوەی هەفتەیەکدا شەڕ نەمێنێت. من چارەسەری دەکەم و بڕوام بە خۆم هەیە. بۆ چارەسەری ئامادەم. دەبێت ئەوەش دەکەوێتە ئەستۆی دەوڵەت ئەنجامی بدات. دەقی راگەیاندراوی نووسینگەی مافەکانی ئەسرین: ئێمە 7ی ئابی 2019 / 16ی گەلاوێژ چاومان بە موەکیلەکەمان بەڕێز عەبدوڵا ئۆجان کەوت و چاوپێکەوتنمان لەگەڵ ئەنجامدا. لە چاوپێکەوتن لەگەڵ بەڕێز ئۆجالان دا گفتوگۆ لەبارەی رۆژەڤی سەرەکی و چەندین تەوەری سەرەکیی پێشکەوتنی مێژوویی پەیوەندیی کورد – تورک و لەبارەی دۆخی شەڕ و قەیرانەکانەوە کرد. پەیوەندییەکانی کورد – تورک، کە لە ئەخڵات و مەلازگرتەوە دەستیپێکردووە و تاوەکو دەستووری بنەڕەتیی 1921 شیکاریی بۆ کرا. رایدەگەیەنێت، پەیوەندیدار بەو بابەتەوە دەبێت هەموو لایەنەکان بە هەستیاری و لەو چوارچێوەیەدا بجوڵێنەوە. جا ئەوانە چ خۆیان بە کەمالیست، یان عوسمانییە نوێکان بناسێنن، دەبێت هەر دوو عەقڵییەتەکە بەپێی مێژوو و پەیوەندیی کورد – تورک و بەشێوەیەکی راست و دروست هەڵوێستێکی باش و ئەرێنی بخەنەڕوو. دەبێت هەموو کەسێک ئەوە بزانێت ئەنجامی قورس بە دوای خۆیدا دەهێنێت بەڕێز ئۆجالان لەبارەی پێداگری لەسەر سیاسەتی شەڕ و قەیرانەکانی ئێستا نیگەرانە. سەرنجی خستە سەر لە دەستدانە مرۆیی، سیاسی و ئابوورییەکان، کە لە ماوەی 40 ساڵ دا روویانداوە. پێداگری لەسەر ئەو سیاسەتە لە هەرێمەکەدا ئەنجامی قورستر لەوەش بە دوای خۆیدا دەهێنێت، دەبێت هەموو کەس ئەوە ببینێت و بیزانێت. هەوڵە دیموکراتیکەکانی لە کاتی ئۆزال-ەوە تاوەکو ئێستا لەلایەن کۆنترا گەریلا (دژە گەریلاکانەوە) تێکدراون، ئەمڕۆش هێزەکانی دژ بە چارەسەری بۆ ئەوەی هەمان مەبەستیان بەدی بێت، بوونەتە پۆتانسێل و ماتەوزەیەک و لە ئاستێکدا شەڕ هەڵدەگیرسێنن. وتەکەی ئۆزال لە ساڵی 1993دا، کە رایگەیاندبوو 'بە شەڕ چارەسەر نابێت' بە بیرهێنایەوە، سەرباری پاراستنی راستییەکانی ئەو دۆخەش، ئەمڕۆش بڕیارداری و پێداگریی ئۆزال نیشان دەداتەوە و ئیرادە و ورەی ئەوەی هەیە، کە لێپرسینەوە بکات. ئاخۆ کورد مافی هەبێت یان نا؟ بەڕێز ئۆجالان بە هەوڵێکی زۆر شکۆمەندانەوە کاتی (سەردەمی) دەوڵەت و عەقڵی دەوڵەت شیکار و ئانالیز دەکات. لە دژی مێژووی درۆ، سەرقاڵکەرانە و ساختە، کە عەقڵی شۆڤێنسیتییە، دەمەوێت بەپێی مێژووی پەیوەندیی کورد – تورک و بەپێی مێژووی راست و دروست جێگە و پێگەیەک بۆ کورد بکەمەوە. لەو چوارچێوەیەدا کورد پێویستی بە دەوڵەتێکی تر نییە، بەڵام پرسیاری ئەوەی کرد، کە 'ئاخۆ کورد مافی هەبێت یان نا؟ (باسی لەوەکرد)، هەموو کات هەوڵ و گەڕانی بە دوای ژیانی ئازاد، مرۆڤ ئازاد و کۆمەڵگەی ئازاد دا بووە، کە 40 ساڵە بەردەوامە و رایگەیاند، عەقڵی کورد بونیات دەنێت. گۆشەگیریی 20 ساڵە، پەیوەندیی بە شەڕەکانی ئەمڕۆوە هەیە بەڕێز ئۆجالان راشیگەیاند، لە سەردەمی ئۆزال تاوەکو ئەمڕۆ هەوڵەکان بۆ ئاشتی و دیموکراسی بەردەوامییان هەیە. بەڕێز ئۆجالان ئەوەشی راگەیاند، گۆشەگیریی 20 ساڵە لە دژی و ئەو شەڕانە، کە ئەمڕۆ روودەدەن پەیوەندییان پێکەوە هەیە. هەروەها وتی، سەرباری هەموو ئەو زۆردارییانەش ماوەی 20 ساڵە لە دژی ئەوە، لەسەر هێڵێ ئاشتی پێداگری و خۆڕاگری دەکات و بۆ ئەوەش دەبێتە وەڵامدەرەوە. بەڕێز ئۆجالان دەڵێت: من بۆ کورد جێگە و پێگە دروست دەکەم. وەرن ئێمە پێکەوە کێشەی کورد چارەسەر بکەین. دەڵێم، من لە ماوەی هەفتەیەکەدا دۆخی شەڕ و ئەگەری شەڕ ناهێڵم. من چارەسەری دەکەم و بڕوام بە خۆم هەیە و بۆ چارەسەری ئامادەم. بۆ ئەوەش دەبێت دەوڵەت و عەقڵی دەوڵەت ئەوەی پێویستە ئەنجامی بدات. هەروەها بە بۆنەی جەژنەوە، سڵاو لە هەموو گەلەکەمان دەکەم، کە بۆ تێکۆشانی ئاشتی و دیموکراسی رەنج و دڵی بەخشیوە و جەژنی گەلەکەمان پیرۆز بێت. سڵاوی تایبەتی خۆیشی بۆ زیندانییەکان

20190607-.jpg

سەرچاوە: ماڵپەری ئەی ئێن ئێف نیوز - 10-08-2019