ڕۆژمێری کوردی یان ساڵنامەی کوردی

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search

ڕۆژمێری کوردی یان ساڵنامەی کوردی ساڵێکی ھەتاوییە واتە بەگوێرەی سووڕی زەوی بە دەوری ھەتاودا ژمارەی مانگەکان و دەستپێک و کۆتاییی ساڵەکان و ساتی گۆڕان بۆ ساڵی نوێ، کتومت ھەر وەک ساڵی ئێرانییە، بەڵام دوو جیاوازیی سەرەکیی ھەیە کە بریتین لە:

Clipboard030303.jpg

ڕۆژمێری کوردی بەپێچەوانەی ڕۆژمێری ئێرانی، کۆچی نییە بەڵکو ساڵی ١ی ڕۆژمێری کوردی ئەو ساڵەیە کە ئیمپراتۆریی مەزنی ماد لە لایەن "دیاکۆ"وە دامەزرا ئەویش ٧٠٠ ساڵ پێش زایین بوو.

لە سەردەمی کۆماری کوردستان لە مەھاباددا ناوی مانگەکان کران بە کوردی کە بریتین لە:

  • بەھار: خاکەلێوە (نەورۆز) (ھەرمێ پشکوان) - بانەمەڕ (گوڵان) - جۆزەردان
  • ھاوین: پووشپەڕ - گەلاوێژ - خەرمانان
  • پاییز: ڕەزبەر - خەزەڵوەر (گەڵاڕێزان) - سەرماوەز
  • زستان: بەفرانبار - ڕێبەندان - ڕەشەمە (ڕەشەمێ)
Clipboard03030301.jpg

ئەمساڵی کوردی: ٢٧٢١ی کوردی

بەراوردی ساڵی کوردی لەگەڵ ساڵی ھەتاویی کۆچیدا

ساڵی کوردی «١٣٢١» ساڵ لە ساڵی ئێرانی گەورەترە.

ئەگەر ئەمساڵ ساڵی (١٤٠٠)ی ھەتاوی بێت، ئاوا دەبێتە کوردی: (٢٧٢١ = ١٣٢١ + ١٤٠٠)

یان ئەگەر ساڵی کوردیمان ھەبێت، بۆ ئەوەی بیکەینە ساڵی کۆچیی ھەتاوی (ئێرانی) بەپێچەوانەی سەرەوە دەکەین ١٤٠٠ = ١٣٢١ - ٢٧٢١)

بەراوردی ساڵی کوردی لەگەڵ ساڵی زایینیدا

یەکەم ساڵی دەستپێکی ڕۆژژمێری کوردی ٧٠٠ ساڵ پێش لە زایین بووە. بەھاری ئەو ساڵەش دەستپێکی ساڵەکە بووە.

ھەروەکوو چۆن ساڵی کۆچیی ھەتاوی ھاوکات نییە لەگەڵ ساڵی زایینیدا، ساڵی کوردیش لەگەڵ ساڵی زایینیدا ھاوکات نییە. ساڵی کوردی ٧٠٠ ساڵ لە ساڵی زایینی گەورەترە.

بۆ گۆڕینی ئاوا دەکەین:

Clipboard01001.jpg

ئەگەر لە نێوان ١ی ژانڤییەی ساڵی زایینی تا ٢٠ یان ٢١ی مارس (واتە ١ی نەورۆز) بێت، ٦٩٩ ساڵ دەخەینە سەر ساڵە زایینییەکە، دەبێتە ساڵی کوردی، بۆ نموونە ئەگەر ساڵی ٢٠٠٥ بێت ئاوا دەکەین: (٢٧٠٤ = ٦٩٩ + ٢٠٠٥) کە ئەگەر ساڵی کوردیمان ھەبێت بەپێچەوانەی سەرەوە دەکەین:(٢٠٠٥ = ٦٩٩–٢٧٠٤)

ئەگەر لە نێوان ٢١ی مارس تا ٣١ی دیسامبر بێت، ٧٠٠ دەخەیەنە سەری.

بۆ نموونە ئەگەر ٢٠٠٥ بێت ئاوا دەکەین: (٢٧٠٥ = ٧٠٠ + ٢٠٠٥) کە ئەگەر ساڵی کوردیمان ھەبێت بەپێچەوانەی سەرەوە دەکەین: (٢٠٠٥ = ٧٠٠–٢٧٠٥)


سەرچاوە: ویکیپیدیا