ڕەسوڵ مامەند

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search

ساڵی 1944 لە گوندی (مەرگە) ی سەربە شارەدێی دوکان لەدایکبووە، خوێندنی سەرەتایی و ناوەندیی و ئامادەیی لە چەند شوێنێکی جیاجیا تەواوکردووە، دواتر لەکۆلێژی مافی زانکۆی بەغدا وەرگیراوە، بەڵام بەهۆی کاری سیاسییەوە دەستبەرداری خوێندن بووە.

30697681 .jpg

لە تەمەنی گەنجێتیدا بووەتە ئەندامی یەکێتیی قوتابییانی کوردستان، دواتر لە ساڵی 1968دا کراوەتە لێپرسراوی ناوچەی قەڵادزێی پارتی و ساڵی 1970 بووەتە ئەندامی لقی کەرکووک، دوای نسکۆی ساڵی 1975 لەگەڵ چەند هاوڕێیەکیدا بزووتنەوەی سۆسیالستیان دامەزراندووە و لە ڕیزەکانی یەکێتیدا درێژەیان بەخەبات داوە.

ساڵی 1981 بووەتەسکرتێری حزبی سۆسیالست، بەشداریی لەپێکهێنانی بەرەی کوردستانیدا کردووە، ساڵی 1993 بووەتەئەندامی دەستەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان و ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان بووە، لە 12-04-1994 لە شاری لەندەن بە نەخۆشی کۆچی دوایی کردووە.