کۆبانی

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search

کۆبانی یان کۆبانێ باژێرێکی کوردنشینە لە ڕۆژاوای کوردستان لە دیوی چەپی ئاوی فورات، لە سەر تخووبی نێوان سوریا-تورکیا، ھاوسێی شارو دەشتی فرەوانی (سرووج)ـی ئورفایە.

Rtr4bmf0.jpg

لە رووی ئیداریەوە ناحیەکە سەر بە پارێزگای حەلەبە و سەد وپەنجا کیلۆمەتر لێی دوورە. گوزەرانی زۆرینەی خەلکی کۆبانێ لە سەر چاندن و کشتکاریە. دانیشتووانی کۆبانێ و گوندەکانی سەرجەمیان کوردن. کەمینەیەکی عەرەبیش ھەن. پێشتر چەند ماڵە ئەرمەنی لێ بوو کە دواتر بەرەو حەلەب و ئەرمەنستان کۆچان. پێکھاتەی کوردان پێکھاتەیەکی عەشایەری وەرزێریە بریتیە لە دوو ھۆزی گەورە: "بەرازی" و "کێتکان" کە بۆ چەندان ھۆزو تیرەی بچووکتر دابەش دەبن

ناو

ناوی کۆبانی لە دوو برگە پێک هاتووە (کۆ+بان) کە ناوێکی داڕێژراوی کوردیە لە زمانی کوردیدا بە واتای بانی بەرز دێت یاخود شوێنی کۆبوونەوەی خەڵک دێت ئەم شارۆچکەیە لەکۆنەوە باژێڕ و زێدی کۆبوونەوەی گوندنشینانی ناوچەکە بووە.لەم ساڵانەی دوایی وەک هەوڵێک بۆ شێواندنی پێناسەی شارۆچکەکە چەند هەوڵێک دراوە بۆ بەلاڕێ دابردنی وەک ناونانی بە (عین العرب) و خواستنی وشەکە لە ووشەی (کۆمپانیا) کە گوایە لە وشەی کۆمپانیاوە ھاتووە چونکە لە ساڵانی ١٩١٠ تا ١٩٢٠ نووسینگەی کۆمپانیایەکی ئەڵمانیی لێبوو کە پڕۆژەی ھێڵی ئاسنینی شەمەندەفەر (بەرلین- بەغدا) ی جێبەجێ دەکرد،لە کاتێکدا کۆبانێ مەڵبەندێکی ئاوەدانی بووە بۆ سەدان ساڵ بەر لە دامەزراندنی ئەم نووسینگەیەی کۆمپانیای گواستنەوە.

دەوڵەتی عەرەبی سوریا ناوەکەی دواتر گۆڕی بۆ (عین العرب) بە واتای کانیی عەرەبان وەک زۆربەی ناوی گوندە کوردنشینەکان وەک سیاسەتێکی شۆفینیانەی پەیڕەوکراو بۆ داپڵۆسینی بوونی کورد و پێدانی پاشخانێکی عەرەبی بە جوگرافیای سووریا.

جوگرافیا رووبەری کۆبانێ (٣٠٠٠٬٢٣) کیلۆمەتر دووجایە و دانیشتووانەکەی بە گوێرەی سەرژمێری ساڵی ٢٠٠٠ نزیکەی ٢٠٤ ھەزار کەس بوون.

لە رووی خاکەوە خاکی کۆبانی بەشێکە سەر بە دەشتی سرووجی رەھا (ئورفا) ٣٠ کیلۆمەتر لە رۆژئاوای ئاوی فوراتە و ١٠٠ کیلۆمەتر لە ئورفاوە و ١٥٠ کیلۆمەتر لە ناوەندی پارێزگای حەلەبەوە دوورە. لە باکوور: سنووری تورکیایەو لە یاشوور: سنووری پارێزگای (الرقە) یە لە رۆھەڵات: ھاوسنوورە لەگەڵ گرێسپی (تەل ئەبیەد) لە رۆئاوا: ھاوتخووبە لەگەڵ جەرابلس (کەناری فورات) و مەنبەج. زۆرینەی خاکەکەی دەشتاییەکی راستە. زوورگی کەمە بەرزاییەکانی بریتین لە: چیای مشتەنوور (٦٠٠مەتر) و چیای قەرەبەکر و خان مەحموود و چیای رەش. خاکەکەی کشتوکاڵیەو بە پیتە بەرووبوومی زۆری ھەیەو ھەندێکی رەوانەی دەرەوەی سووریا دەکرێت.

Kobane.jpg

کۆبانێ لە چوار ناحیە پێکھاتووە: ناوەند (دانیشتووان:٨١٬٤٢٤کەس)، شێخلەر (شیوخ تەحتانی ٤٣٬٨٦١ کەس)، سەڕین (٦٩٬٩٣١کەس) و جەلەبێ.

گرنگترین گوندەکانی بریتین لە: ھەلینج، تەلعەجیب، تەلخەزال، بۆزیک، خانمەمەد، سخور، قلحەدید، قنێ، قوملیخ، گرک، شەران و شێرانێ.

ھۆزەکان

دیارترین ھۆز لە کۆبانی و ھەرێمی باشووری ئورفا "بەرازی" یە کە لە مێژووی کوردان دا رۆڵی دیاریان ھەبووە. لە ناو بەرازی عەشیرەتی تر ھەن کە کاتی خۆی سەر بە کۆنفدراسیۆنی خێلەکی بەرازی بوون، شاھین بەگ ناوێک لە بەرەبابی بەگزادەی میران (بەگلەر) سەرۆکایەتی دەکرد. ھۆزەکانی تر بریتین لە:

"میران" (Mîran)، "کێتکان"(Kêtikan)، "شێخان" (Şêxan)، "ئؤخیان" (Oxî)، "زروار" (Zirwar)، "ئەلێدینان" (İlêdînî)، "شەدادی"، "مەعاف"، "دنان"، قەرەبەرکیران، "پیژیان" و "بێسکان" و زۆری تر.

45Kobane.jpg

کۆبانێ ئەمرۆ

پاش رووداوەکانی سووریا کۆبانێ لە ١٩ تەمووزی ساڵی ٢٠١٢ەوە بەدەست شۆرشگێرانی کوردەوەیە، یەکێکە لە سێ کانتۆنەکانی خۆسەری رۆئاوای کوردستان کە لەلایەن پەیەدەوە راگەیەنراوە.

ئێستا کۆبانێ سەنگەرێکی خۆراگری کوردانە دژ بە دیکتاتۆریەتی رژێمى بەشار و دوژمنکاریەکانی چەتە توندرۆیەکان و هەڕەشەى دراوسێکان و درووشمێکى خۆڕاگریە بەرامبەر بە تیرۆرى داعش.[١]

  1. سەرچاوە: ویکیپیدیا